نهێنی
Sunday, 30/03/2014, 12:00
1386 بینراوە
مناڵەکان
من ناچارم
ئەم نهێنییە بدركێنم
چۆلەکەی ژین لە ماڵی
گەندە پیاواندا بفڕێنم
مناڵەکان
ئەمڕۆزانیم
ئەوەی ئێوەی کردوە
بێبەش
لەزانین و ،لە مەعریفە...
یان لە (مەسیف) دادەنیشێ
وەک،نەعامە
یان ،لەبەغدا هەڵدە نیشێ
وەک،خەلیفە
مناڵەکان
ئەوسەدەیەی من نایگەمێ
ڕاوی بکەن
تفێ، لەچاویانا ڕۆکەن
وێنەکانیان داگرن
ئەم دوانە ،وەک ئاگرن
گڕی جەهلن
هە م ،مەعریفە
هەم ،خەونتان
دەسوتێنن