کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ئه‌ردۆغان پارتیی دامه‌زران

Sunday, 29/12/2013, 12:00


له‌ سه‌ر داوا وپێشنیاری سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌ردۆگان حزبێکی کوردی به‌ناوی پارتی له‌ شاری ئامه‌د دامه‌زرا . ئه‌م حیزبه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا لقێکی پارتییه‌ له‌ کوردستانی باکوور. ئه‌مه‌ش له‌ دوای ئه‌و به‌یه‌کگه‌یشتنه‌ی مه‌سعود وئه‌ردۆغان له‌ دیاربه‌کر تاوتوێ کرا وبریاری له‌ سه‌ر درا. له‌وانه‌شه‌ ئه‌ردۆغان هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مه‌سعودی بانگێشت کرد.
چه‌نده‌ها ساڵه‌ پارتی کرێکارانی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدوڵائۆجئاڵان ده‌ستی داوه‌ته‌ شۆڕشێکی چه‌کداری دژی حکوومه‌ته‌کانی تورکیا وخه‌باتکردن له‌ پێناوی مافه‌ ڕه‌وانی کورد له‌ باکووری کوردستان که‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ داگیرکراوه‌ . جه‌نگاوه‌ر وگریلاکانی کورد حاڵی تورکیایان شڕ کردبوو، ئه‌گه‌رچی کوردیش به‌هه‌زاران شه‌هیدی داوه وکوردستان وێرانکراوه‌ به‌ڵام به‌ بێ ووچان وکۆڵنه‌دان هه‌زاران سه‌ربازی تورکیایان کوشتووه وباری ئابووری وهێمنی وپێشکه‌وتنی تورکیایان تێکداوه‌ وحکوومه‌ته‌کانی تورکیاش له‌ ناحه‌زی کورد ته‌نها به‌ هێزی عه‌سکه‌ر وتۆپ وته‌یاره‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ وله‌ناوبردنی کوردیان داوه‌ .
ئه‌مه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ کوردی باکوور ده‌ستی داوه‌ته‌ سیاسه‌ت وچه‌ند پارتێکی سیاسییان وه‌کوو هه‌ده‌په‌ وبه‌ده‌په‌یان دامه‌زراندووه‌ توانیویه‌تی هه‌ستی شه‌قامی کوردی بجووڵێنن وبۆ لای خۆیان ڕابکێشن وشانبه‌شانی په‌که‌که‌ خه‌باتی ئاشتی وپه‌رله‌مانی بکه‌ن وبه‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ست به‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری شاره‌ کوردیه‌کاندا بگرن وبه‌ده‌یان ئه‌ندام وده‌نگی کورد بگه‌یه‌ننه‌ په‌رله‌مان . په‌یدابوون وده‌رکه‌وتنی سیاسی وتێکۆشه‌ری وه‌کوو ئه‌حمه‌دتورک وده‌میرتاش وپه‌روین بولدان وسه‌ماحه‌ت تونجه‌ل وده‌یان سه‌رکرده‌ی به‌توانای ژن وپیاویتریان لێهه‌ڵکه‌وتووه . ئه‌مه‌ش زیاتر باری تورکیای گرانکرد وشۆفینیه‌ تۆرانیه‌کانی بێئارام کردووه‌ وئوقره‌یان بڕاوه‌ .
ئه‌وه‌ی زیاتر باره‌که‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد وه‌رچه‌خان پرۆژه‌یه‌ک وده‌ستپێشخه‌رییه‌کی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌ بۆ ئاشتی که‌ له‌ نه‌ورۆزی پار بڵاویکرده‌وه.
که‌ ئه‌ردۆغان وبه‌رپرسه‌ تورکه‌کان ده‌چوونه‌ ئامه‌د وماردین ووان که‌س نه‌بوو پێشوازییان لێبکات وچه‌پڵه‌یان بۆ لێبدات ، حکوومه‌ت وپارته‌ تورکیه‌کان خه‌ریکه‌ له‌و ناوچانه‌ ده‌سه‌ڵاتی نامێنێت وته‌واوده‌بێت . ئه‌م یه‌ک ڕیزی ویه‌ک هه‌ڵوێسته‌ی کورد ئه‌ردۆغان وده‌وڵه‌تی تورکی نیگه‌رانکرد بۆیه‌ بیری له‌ تێکدان ودووبه‌ره‌کی خستنه ڕیزی کوردی لا گه‌ڵاڵه‌بوو ، چۆن سه‌ددام حیزبی کارتۆنی به‌ناوی حیزبی سه‌وری دروستکرد ئه‌ردۆغانیش له‌ باکوور پارتی دروستده‌کات . باشترین که‌سیش بۆ لێدانی کورد ودووبه‌ره‌کی دروستکردن ولاوازکردنی مه‌سعودبه‌رزانیی هاوڕێیانه‌‌ ، به‌ بودجه‌ی هه‌رێم جاش دروستده‌که‌ن وله‌هه‌ولێر ودهۆک به‌ پاس ده‌یان که‌س ده‌به‌نه‌ دیاربه‌کر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی چه‌پڵه‌ بۆ ئه‌ردۆغان لێبده‌ن وبه‌م شێوه‌یه‌ش تورکیا خۆده‌شارێته‌وه‌‌ وده‌دزێته‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ی ئاشتی وجێبه‌جێکردنی وئه‌مان به‌نوێنه‌ری کورد داده‌نێت ولۆزانێکیتر به‌ سه‌ر کوردا دێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە