پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
Friday, 20/02/2009, 12:00
1263 بینراوە
ئەگەر بینیت چایخانەكان پڕن لەدەرچووى زانكۆ وپەیمانگاكان ودەزگاكانى حكومەت خاڵى
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
كاتێ شەش ساڵى سەرەتایى وسێى ناوەندى وسێى دواناوەندى وچوار پێنجێكى زانكۆ ئەنجامەكەى پاڵنان بێت بە عەرەبانەوە وسەوزە فرۆشى بێت
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
ئەگەر وڵاتەكەت رێژەى بێكارى تێیدا بگاتە ئاستێكى خەتەرناك و ودەیان هەزار كرێكارى بیانیش لە وڵاتدا هەبێت
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
كاتێ دەبینیت دەیان گۆڤار وبڵاوكراوە لەدەورى گاڵتە وگەپ وجوانى ئافرەت وشیعر وبەخشانەوە بێت وتەنها دوو بڵاوكراوەى زانستى نەبینیت
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
كاتێ بازارەكان پڕیانە لە شت ومەكى بیانى ودەروە وهەرچى سیاسی وكاربەدەستە داواى سەربەخۆیى دەكات
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
كاتێ پلە وەرناگرى بە واستە نەبێ ، یەكەمى پۆلەكەت نابیت بە واستە نەبێ ، دانامەزرێى بە واستە نەبێ ، هیچ جۆرە مافێ:ت نیە ئەگەر واستەت نەبێ
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
كاتێ چویتە ژورێكى چاتەوە بینیت ئەو كچەى قسەى لەگەڵ دەكەیت كوڕە
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
كاتێ دەچیتە نوێژى هەینى ومامۆستا باسى چۆنیەتى دەست نوێژ دەكات لە كاتێكدا هەزارەها كەس لەژێر ستەمدا دەناڵێنن
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
كاتێ دەبینى رۆژنامەیەك باسى روداوێك دەكات وجیاوازى ناكات لە نێوان قامچى بەدەست وقامچى لێ دراو
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
كاتێ دەبینى خائن ووڵات فرۆشان بونەتە دەم ڕاست كاربەدەستى وڵات
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى
ئەگەر ئەم چەند دێڕەت خوێندەوە وهەموو ئەم شتانەت بە ئاسایى وەرگرت
پێبكەنە ودڵت خۆش بێ تۆ لەكوردستاندا دەژى