کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیژنەی هەماهەنگی ئۆپۆزسیۆن داوای پاراستنی هێمنی باروودۆخ دەکات

Saturday, 02/07/2011, 12:00


لەدوای بیستنی هەوڵی تیرۆرکردنی پارێزەر کاروان کەمال هاووڵاتیان بێ دوودڵی پەنجەی تاوانبارێتیان ئاراستەی دەزگا ئەمنیەکانی دەسەڵات کرد چونکە ئەمە یەکەم کاروودواکاری دەسەڵات نیەو نابێ کەدەرهەق بەچالاکوانان وهەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات ئەنجامدراوەو دەدرێت.لەدوای ئەوڕووداوە هاووڵاتیان بەگشتی لەچاوەڕوانی هەڵوێستی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بوون چاوەڕوانی ئەوەشیان لێ دەکردن کەلەبەرامبەر ئەوکارە مەترسیدارەی دەسەڵات بایکۆتی دانیشتنەکان بکەن،بەڵام نەك بایکۆتی دانیشتنیان نەکرد بەڵکو ڕوونکردنەوەیەکیشیان نەدا لەسەری.پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەی چوارەم ونیگەرانیەکانی هاووڵاتیان لەمەڕ بێ دەنگی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتیش لەلایەن خودی پارێزەر کاروان کەمال دواجار بەهۆی ئەو ناڕەزاییانەوە لیژنەی هەماهەنگی ئۆپۆزسیۆن ڕوونکردنەوەیەکی ڕاگەیاند کەبەو شێوەیەی بینیمان باشتر بوو هەر نەیان کردایە،چونکە جیالەوەی هەروەك دەزگائەمنیەکانی دەسەڵات ڕووداوەکە وتاوانبارەکانیان بەناڕوونی هێشتۆتەوە داوا لەو دەزگایانە دەکەن کەبەوتاوانە هەستاون لێپێچینەوە لەوڕووداوە بکەن کەدەبوو ڕاستەوخۆ دەسەڵاتیان تاوانبار بکردایە وبیان خستنایەتە بەردەم لێپرسراوێتی ئاشکراکردن ودۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هەوڵی تیرۆرکردنە .

هەر لەمیانەی ڕوونکردنەوەکەشیاندا بۆ ڕازیکردنی خانەوادەی شەهیدانی 17ی شوبات وڕۆژانی دوایی کەبەر لەئەنجامدانی یەکەم دانیشتنیان لەگەڵ دەسەڵات لەگەڵیان کۆبوونەوەو بەڵێنی ئەوەیان پێدان کە تەسلیمکردنی بکوژانی کوڕەکانیان دەبێتە خاڵێکی سەرەکی تەوەری گفتوگۆکانیان ،هاتوون ئاماژەیان بەوەداوە کەلەکۆبوونەوەکان باسیان لەو خاڵە کردووە کە تاکوئێستا چوار کۆبوونەوە ئەنجام دراوە لەلایەن هێچ کام لەئەندامانی وەفدی یەکێتی وپارتیەوە گوێ بیستی ئەوداواکاریە نەبووین کەلەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە کرابێت ،بەڵكو مەلا بەختیار ئەومژدەیەی دا بەگوێێ هەموولایەکدا کەئۆپۆزسیۆن وازیان لەهەڵوەشانەوەی حکومەت وپەرلەمانیان هێناوەو لەبیر خۆیان بردۆتەوە کەئەمەش یەکێك بوو لەداوا سەرەکیەکانی شەقام وخانەوادەی شەهیدان چونکە پێیان وابوو حکومەتێك نەتوانی چەند بکوژێکی سەر بەپارتی دەستگیر بکات هەر بۆ نەمان باشە.

ئەوەی مایەی سەرسووڕمانە لەوڕوونکردنەوەیەدا داوادەکەن هەموولایەك هێمنی بپارێزێ تا هاووڵاتیان ڕەشبین نەبن .کاکی براینە هاووڵاتیان زۆرلەمێژە ڕەشبینن وڕاستی ئەم دووحیزبە دەزانن کەلەسایەی فەراهەم کردنی ئەوهێمنیەی ئێوە بۆیان دەخوازن برەو تاڵانکردن و بەکارە تیرۆریستیەکانیان دەدەن وئەویاسایەی ئێوە داوای دەکەن ئەمان بۆ پینەپەڕۆکردنی تاڵانکاری وتاوانەکانیان بەکاری دەهێنن وکارە نایاساییەکانیانی پێ یاسایی دەکەن .ئۆپۆزسیۆن خۆی ئیدعای نەبوونی یاسا دەکات لەهەرێم وداوای بەرقەرارکردنی یاسا دەکات لە دوو باندی دزوو جەردەو لادەر لەیاسا!!.. دەبوو ئۆپۆزسیۆن لەبری ڕوونکردنەوە بایکۆتی دانیشتنی لەگەڵ یەکێتی وپارتی بکردایەو خۆی نەخستایەتە ئەو داوەی لەڕێێ پرۆژەکەیانەوە بۆیان ناونەتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە