کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوێنێ شەو پاراستن حەمە سەعید حەسەنی دەستگیر کرد

Wednesday, 09/05/2012, 12:00


لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا پەیامنێری کوردستانپۆست لە هەولیرەوە پێیراگەیاندین، کە حەمە سەعید حەسەن دوێنێ شەو لەلایەن دەزگای پاراستنەوە گیراوە و بۆ شوێنی نادیار و بۆ لێکۆڵینەوە براوە، تا ئیستا هۆکاری گرتنەکەی نازانرێت، ناشزانرێت ئایا پاش لێکۆڵینەوە بەر دەدرێت، یان دەیهێڵنەوە، پەیامنێرەکەمان لە هەولێرەوە دەڵێت رەنگە حەمە سەعید لە دانیشتنێکدا قسەیەکی وا کردبێت کە دەم پاراستن کەوتبێتەوە و لەسەر ئەوە گرتبێتیان.
هەروەها پەیامنیرەکەمان ئەوەی وەبیر هێناینەوە، کە بنەماڵەی مەلا مستەفا، هێشتا ئەوەیان لە یاد ماوە کە کاتی خۆی حەمە سەعید حەسەن هۆنراوەیەکی بە سەر مەسعوددا هەڵدابوو، خاڵی روومەتی بە مێش چواندبوو، ئەوان تا ئیستا دەنگیان نەکردووە، هۆکارەکەی ئەوەبووە، ئەو کاتە پێویستیان پێی هەبووە، جگە لەوەیش ئەم دەسەلات و بنەماڵەیە هەر کەسێک بگرێتە خۆی تا سووک و سەلیمی نەکەن دەست بەرداری نابن، ئیستا حەمە سەعید ئەو قۆناغەی بەجێ هێشتووە، کە پیویستیان پێی مابێت.
پەیامنێرەکەمان بە دواداچوون لەسەر گرتنی حەمە سەعید دەکات، ئەگەر زانیاری دیکەمان دەستکەوت لە هەواڵی داهاتوودا بڵاویدەکەینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە