کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیرۆ.. ! ئەوە هێزی وتارەكەی من بوو. تۆی گەیاندە سەر شانۆی سیاسیی

Sunday, 22/11/2009, 12:00


گشت ئەندامانی سەركردایەتی و كەسانی سەربەیەكیتی وچاودیرانی سیاسی كوردی وبیانی دەزانن. جەستەی یەكیتی وەك جەستەی نەخۆشێكە لەساتەكاتی(كۆممادایە).جی شادی نیە ڕێكخراویك بەرادەیەك نەخۆش وپەككەوتە ببوبێ كەتەمەنی بەتەمەنی سكرتیریكی پیرەوە گریدابێت.ئەمە هەڵەی ئەندامانی سەركرادیەتیە.كە هێندە لەبەردیدەی جەلال و دۆلاردا پچوكبوونەتەوە توانای ووتنی ڕستەیەكی سیاسییان نییە تا یەكیتی لەترسی داتەپینی دوای مردنی جەلال بپارێزن.
لەنێوكۆمەڵگای فۆدیالدا كەسایەتی تاك (کاریزما) بەچاك و بەخراپ لە سیاسەتدا ڕۆڵی هەیە.ئیستا ئەگەرجەلال(كاریزما) بێت ئەوە کاریزمایەكی پیسە.ئەگەر نەوشیروان کاریزما بێت (لەم ساتەدا کاریزمایەكی(باشە) باش وخراپ. نه‌گیتیف و پۆزەتیف لە كەسایەتی کاریزمادا بە بەرنامە و ئیستراتجیتە.

بۆ جەلال كاریزمایەكی پیسە؟
كەس جەلالی پیس نەكردوە خودی خۆی نەبێ. كەس یەكیتی ئیفلیج نەكردوە، جگه‌ لە جەلال نه‌بێ. كەس هیوای گەلی باشوری كوردستانی بەرەو پاشه‌ڕۆژێکی تاریكی ئایندە نەبردوە، جگه‌ له‌ جەلال و مەسعود نەبێ. ئیستا بارودۆخی سیاسی باشوری كوردستان بەرەو شكستییەكی زۆرخراپ دەڕوات. ئەوەی هەستی پێدەكات داوای گۆڕٍان لە سیستەمی سیاسی دەكات. چونكە نەجەلال و نە مەسعود بەم پرینسیبە سیاسییانەی ئیستاوە گەلی كورد ناگەینە ئامانجیكی دڵخۆشكەر. بە پەیژەی ئاگاسیسیاكانی عیراقدا بڕوانین لە2003 تا 2009 كورد بەرەولێژی سیاسیی لەدەستدانی ویستە سیاسییەكان دەبینین .بەرامبەریش بەرنامەی ناسیونالیستی عەرەبی بەرەو هەڵكشان دژی كورد بەرەو پلەی لووتكە دەڕوا,وەك چاودیریكی سیاسیی وای مەزەنەی دەكەم دوای هەڵبژاردن دۆخی كورد لەتینلویكی تاریكی سیاسییدا قەتیس دەمێنێ .بۆیە ڕاچڵەكاندن وتوڕەبوونی سیاسیی كوردی لەمسادەدا لەهەموو ساتەكانی تری پیویستە.ئەم ئەركەش ڕۆژگاربەسلیمانی بەخشیوە.یانی شانسی گۆڕانی سیستەمی سیاسیی لەم سەردەمە قەیراناویەدا(دەبێ)هەرلەسەرشانی سلیمانیەوە بێت.لەگۆڕەپانی سلیمانیش جەلالییەكان وەك فایرۆزی ئەنفلونزای بەرازمەترسیان بۆتەواوجەستەی سیاسیی باشوری كوردستان هەیە.
ئەم فاكتەرانە منی گەیاندۆتە ئاوزانێك كەلەشی سیاسیی كوردی تەندروستیدار نابێت.ئەگەرفایرۆسی جەلالی بوونی هەبێ.نووسینی ووتاری(نەوشیروان لەپیلونومی داهاتودا چیمان پێدەڵێ-كوردستانپۆست)مەزەنەوخویندنەوەیەكی سیاسییەبۆجەستەی ریكخراویكی یفلیج(یەكیتی)بۆچی من نەوشیروان(لەم ساتەدا)بە مهدی یەكیتی دادەنیم؟.چونكە چ خودی نەوشیروان چ هەوادارەكانی خۆیان بەڕۆڵەی یەكیتی دەژمیرن.(بڕواننە گریانەكەی فرهاد سەنگاوی تەلەفزوینیKKN)) مافی خۆشیانە دڵسۆزی بن .ووتارەكەی من زەنگیكی بەئاگاهینەرەوە بوو بۆ ئەوكەسانەی دژی نەوشیروانن و ئەندامی سەركردایەتی یەكیتین، لێ بێجگە له‌ (هیرۆ) هیچ ئەندامیكی سەركردایەتی زاتی ئەوە نییە بچێتە گۆڕەپانی سیاسیی بەرامبەر بە نەوشیروان و ئەلتەرناتیفی جەلال. مادام ئەركی سەركردایەتی یەكیتی ئەركێكی سیاسییە كەواتەوە ئەو كەسەی خۆی بە ئەڵتەرناتیفی جەلال دابنێ ئەبی كەسێكی سیاسیی بێت.

هێزی سیاسیی هیرۆ
هیرۆ نە كەسیكی سیاسییە نە كەسێكی خۆیندەوار هوشیارە، نه‌ لەنیۆكۆمەڵی كوردییدا خۆشەویستە تا ببیتە کاریزما, كەرەكتەری ئەم چەند ساڵەی دەسەڵاتی لە سلیمانی كاریكی كردوە تەنیا ئەوانە خۆشیاندەویت كە بەرژەوەندیان لەتەكدا هەیە. بەریكەوت كچی مامۆستا برایم ئەحمەده‌ و بەریكەوت هاوسەری جەلاله‌. ئەی ئەگەر پێچەوانە بوایە یانی بەخەبات وهوشیاری سیاسیی خۆی نەگەیشتۆتە ئەو پلەی ئیستای؟
كاشكی هێندەی یەك ڕۆژی خانمی لیلی زانا دڵسۆزی كورد بوایە. هێندەی پەنجە توتەیەكی شاخانمی كورد(حەپسەخانی نەقیب) خزمەتی كوردی بكردایە. كاشكی وەك مارگریت تاتچه‌ری ئینگلیزی و ئەنگیلا مایكلی ئەلمانی... بینەزیر بۆتەی پاكستانی دڵسۆزی گەل و نیشتمان بوایە لەكۆمەڵگایەكی داماوی پیاوسالاری وەك كورددا شانازیمان پێوە دەكرد ئافرەتێك سەركردە بوایە نەك شەرمەزاری ئەمەی نەكرد ئەو لەجیاتی شەیدای میژوویەكی چەشنی میژووی حەپسەخانی نەقیب بێت. ئه‌و شەیدای دۆلار وسامانە .. که‌سێکی تا بڵێی درۆزن و خۆهه‌ڵکێشه‌، درۆکانی ئه‌وه‌نده‌ زه‌قن، ده‌ڵێیت بۆ منداڵی ده‌کات، هه‌موو ئه‌مانه‌شی بۆ چۆته‌ سه‌ر چونکه‌ ده‌وروبه‌ره‌که‌شی له‌به‌ری درۆی ئه‌و ده‌خۆن. ئیستا هێزی سیاسیی هیرۆ هێزی دۆلار و ترس و تیرۆرە.

من و مامۆستا برایم ئەحمەد
جاری یەكەم : لەكۆڕیكدا كەتێدا باسم لە ڕۆڵی پیترۆڵ لەگرفتی كوردیداكرد لە له‌نده‌ن بەدیداری بەڕێزان مامۆستا برایم ئەحمەد و مامۆستا هەردی و مامۆستا رسول هاوار. ئاشنابووم مامۆستا برایم ئەحمد وەك سیاسییەك بابەتەكەمی لا پەسەندبوو، بۆیە لەو ڕۆژەدا زۆرپێكەوە لەسەر دۆزی ئاڵۆزی كورد دواین. ئەو ساتانە مامۆستا برایم ئەحمەد لەلایەن منداڵەكانیەوە پشگۆیخرابوو، هەرچەندە بەگۆجان دەرویشت كەچی یه‌کێک له‌ که‌سوکاری لەتەكدا نەبوو یارمەتی بدات.

جاری دووهەم: لە ساڵیادی دامەزراندنی ئیستگەی تەلەفزوینی (MED tv) لە برۆكسل من بانگیشكرابووم لەكاتی پشودان و نانخواردندا، خەڵكیكی زۆر رژابوونەوە هۆڵەكەوە ئاژاوەیەكی ناشیرینیان لە دەوری مێزی خواردنەكە دروستكردبوو. مامۆستا برایم ئەحمەد لە لەندەنەوە و منیش لەفرانكفۆرتەوە هاتبووین. ئاساییە برسیمان بووبێت مامۆستا برایم ئەحمەد لە سوچێكدا قورسایی جەستەی دابوو بەسەرگۆچانەكەیدا و كەسایەتی خۆی پاراستبوو بەسەرنجەوە كه‌ تەنیا خۆی دەیزانی چ جۆرە سەرنجێكە دەیڕوانیە ئەو ئاژاوەیە، من ئەو دیمەنەم بینی هەستمكرد برسییەتی و نەتوانای هەیە و رووشی نه‌دەهات بچێ خواردن لەو ئاژاوەیەدا بهینێ، من چوم بۆ خزمەتی و دوای سڵاو یەكتریمان ناسیەوە. پرسیاری نانخواردنم لێكرد برسی بوو. هەرچی پیویست بوو بۆم ئامادەكرد و لەسەرمێزێك لەتەنیشت یەكەوە دانیشتین. لەكاتی نان خواردندا كەوتینە گفتوگۆی سیاسیی. برای بەڕێزم دكتور مارف عومەر گوڵ گۆیگری گفتوگۆكەمان بوو .(وێنەكە):
مامۆستا برایم ئەحمەد ووتی:
- كوڕم هەر لە كۆڕەكەی له‌نده‌نەوە زانیم تۆ كەسێكی هوشیار و كوردێكی كوردستانیت بابەتی كۆرەكەت پیتڕۆڵ وكیشەی كوردی بابەتیكی زۆر هەستیارە بۆ ناچیتەوە بۆ سلیمانی وخزمەت بكەیت ئیستا گەلی كورد لە هەموو زەمەنەكانی تر زیاتر پیویستی بە كادیری گەنج وهوشیاری وەك ئێوه‌ هەیە؟
منیش ووتم
- مامۆستا گیان سوپاس بۆ سەرنجت. بەدڵنیایەوە پیت دەڵیم نەك من زۆر كەس لە من هوشیارتر ودڵسۆزتر هەن گەرەكیانە خزمەت بكەن لێ دیكتاتۆری جەلالی بۆاری بۆ هیچ كەسێك نەهێشتۆتەوە خزمەت بە كیشەی كورد بكات. ئەگەر بەڕێزتان بتانتوانیایە ڕەوتی سیاسیی جەلالتان بگۆرایە كەمیك پشتینی دیكتاتۆری و تاكڕەوی شلبكردایەتەوە بۆاری هەناسەی ئازادی سیاسیی بدا. بەدڵنیاوە كەسانیكی زۆر ئامادەی خزمەتن.
- مامۆستا برایم ئەحمەد ووتی
- كوڕم تۆ دەزانی پەیوەندی سیاسیی شتێكە و پەیوەندی خێزانیش شتیكی تر؟ با جەلال زاواشم بێ من ناتوانم وەك خەزوور ڕەوتی سیاسەتی بگۆڕم.
- ووتم مامۆستا ئێوەی بەڕێز دەستی جەلالتان بۆ گۆڕەپانی سیاسیی واڵاكرد. لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراستدا چەند پارتی خێزان هەیە لە (لوبنان جونبلاتەكان.. حریریەكان... لەهندستان غاندیەكان... لە كوردستانیش بارزانی و تاڵەبانیەكان) لە باشوری كوردستاندا سیاسەت لە ئیستراتجیتی خێزاندایە نەك گەل. لە بەر ئەوە هەر كەسیك لە خزمەت خێزانی بارزانی و تاڵەبانیدا نەبێ كەسیكی ویڵكراوە.
ئەم گفتۆگۆیەم بۆیە ئیستا بەكارهانی تا خوینەر بزانی زۆردەمێكە زانراوە، كە جەلال هەڵگری ئیستراتیجی خێزانە نەك كوردی و سوسیال دیموكرات، لێ ئەو زارەی هیرۆ نیازی هەیە فڕیبداتە سەر تەختەی تاوڵەی سیاسیی دوای جەلالی میردی (هیچ ڕوویەكی ئەو زارە خاڵی پیوە نییە) یانی ئەو خاوەنی هێچ ڕوویەكی سیاسیی نیە، كەواتە ئەگەر هیرۆش دوای جەلال ببیتە سكرتیری یەكیتی تەمەنی (هێرۆ و یەكیتی) وەك تەمەنی دركه‌زییەكی هاوینەیە. هەر كە خۆری هاوینی دۆلاری لێبڕا ووشك دەكات. كێشەی باشوری كوردستان پیویستی بەكادیری هوشیار و پسپۆری سیاسیی هەیە. تیگەیشتن لە سیاسەت تیگەیشتنە لەگشت چمكە دژەكانی ناوچەكە و جیهان. میژووی دەسەڵاتی پشت كەوالیسی سیاسیی ئەم زاڵمە (هیرۆ) كاریكی كردوە. ناتوانی جڵەوی ئەسپی ماندووی گالیسكەی شەق وشڕەی ئیستای یەكیتی بگرێ، لێ نەوشیروانیش ئەو كاریزما سۆپەرە نییە بتوانی هەڵەی كەڵەكەبووی نێو سەدەیەك (بەتەنیا) چارەسەر بكات، چونكە كاری سیاسیی كاری كۆیە (بەفارسی دەستە جمعییە) كۆی (تێكەڵاوكردنی گشت تواناكان) لە پێناو سەركەوتنی ئیستراتیجی نەتەوەییدا، كە ئیستا لە بەردیدەی گشت جیهاندا ناسیونالیستی عەرەبی (گاڵەتە) بە پڕۆژەی كوردەوە دەكەن، بۆیە لەم ساتە چەقیوە پڕ بڤەیەدا هیرۆ ناتوانی ببێته‌ ئەڵتەرناتیفی جەلالی مێردی.

من فۆتۆگراف نیم:
وێنه‌ی برایم ئه‌حمه‌د بۆ یه‌که‌مینجار، تایبه‌ت به‌ کوردستانپۆست
هونەری فۆتۆگراف هونەریكی زۆر بەڕێزە لێ ئارەزوویەكی زۆری وینەگرتنم هەیە، (تائیستا دوو پێشانگای فتۆگرافم كردۆتەوە) لەئەرشیفی وینەكانمدا كۆمەڵی وینەی كەسایەتیەكانی كوردم له‌ لایه‌، که‌ لەكاتی پیویستدا بەكاریان دەهینم، لەوانە كۆمەڵی وێنەی مامۆستا برایم ئەحمد، وەك نووسەریكی بەتوانا وخاوەنی جوانترین بەرهەمی(ریالیزمی ناسیونالیزمی) ڕۆمانی ژانی گەل.
ئەگەر مكسیم گۆركی ڕووسەكان بەڕۆمانی(دایك)بوو بە ڕابەری ڕێبازی(ریالیزمی سۆسیالیزمی) ئەوە برایم ئەحمەد بەڕۆمانی(ژانی گەل) بوو بەڕابەری(ریالیزمی ناسیونالیزمی). ئەمە وەك چمكی ئەدەبێ مامۆستا برایم ئەحمەد... چمكی سیاسیی خویندنەوەیه‌كی ترم بۆی هه‌یه‌.

فرانكفۆرت 2009-11-20

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە