کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌رزشکاره دێرینه‌کان پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌که‌ن

Friday, 03/07/2009, 12:00


وه‌رزشکاره دێرینه‌کانی کوردستان له هه‌نده‌ران پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌که‌ن وه‌ك ئه‌رکێکی نیشتمان په‌روه‌رانه و داوا ده‌که‌ن له هه‌موو خزم و براو خوشك و که‌س وکار و هاوڕێ یان که له کوردستانن به ڕۆحێکی وه‌رزشکارانه ڕووبکه‌نه سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستێك بده‌ن که له‌گه‌ڵ خواست و ئاره‌زووه‌کانیان بێت که ئه‌ویش لیستی گۆڕانه ، له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا هیچ که‌‌س و لایه‌نێك نه‌ی توانیوه هێڵی سوور ببه‌زێنێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ گۆڕان به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر ئه‌و هێڵه سوره‌ی شکاند و ئێمه‌ش وه‌ك وه‌رزشکاری دێرین له ئه‌وروپا پشتگیری له لیستی گۆڕان ده‌که‌ین ، دوای 18 ساڵ ئازادی کوردستان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم هیچ پێشکه‌وتنێك به‌دی ناکرێت له بواری وه‌رزشدا و حیزب و ده‌سته‌ڵات به‌بێ ڕه‌حمانه وه‌رزشیان خنکاندوه ، له مێژه‌وه تاوه‌کو ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌ وه‌رزشکار بوون و به هه‌زاران وه‌رزشکار شه‌هید بوون له‌و ڕێبازه‌دا ، یه‌که‌م شه‌هیدی وه‌رزشکاری کورد (ماموستا یاسین) بوو که له ساڵی 1963 له ناو یاریگای ئیداره مه‌حه‌لی سلێمانی گوله بارانکرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا وه‌ك پێویست نه ده‌سته‌ڵات و نه حکومه‌ت هیچ ئاوڕیان نه‌داوه‌ته‌وه له که‌س و کاری وه‌رزشکاره شه‌هیده‌کان و دێرینه‌کان ، له لایه‌کی تر حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵات هیچ گرنگیان نه‌داوه به گه‌نج و لاوی کورد له بواری وه‌رزش هه‌ر بۆیه گشت یانه‌کانی کوردستان پڕ بووه له ڕاهێنه‌ری عه‌ره‌ب ویاریزانی عه‌ره‌بی هاورده‌ و یاریزانه‌کانی خۆمانیان فه‌رامۆشکردووه ، گۆڕان به‌ڕێوه‌یه وه‌رزشکاره دێرینه‌کان و وه‌رزش کارانی کوردستان ته‌نها گۆڕان ده‌توانێت زامه‌کانتان ساڕێژ بکات ، گۆڕان له خزمه‌تی ئێوه‌دایه ، گۆڕان ئێوه ڕزگارده‌کات له حیزب و ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ، گۆڕان ئێوه ئازاد ده‌کات له ده‌ست نیشانکردنی به‌ڕێوه بردنی کاره‌کانتان ، گۆڕان ده‌بێت بکرێت له سه‌رۆکی لیژنه‌ێ ئوڵومپی و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و سه‌رۆکی یه‌کیتی تۆپی پێ کوردستان و گشت یه‌کێتیه‌کان ده‌بێت گشت پۆسته وه‌رزشیه‌کان له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌ڵبژێرێت نه‌ك به زۆره ملێی حیزب و ده‌سته‌ڵات .
2009 سوید



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە