سەركوتكاریەكانی دەسەڵات لە باشوری كوردستان هاندانوناچاركردنی گەنجانە بۆ پەنابردنە بەرخەباتی چەكداری
Sunday, 01/05/2011, 12:00
زۆربەی ئەو گەنجانەی چەكی پێشمەرگایەتیان لە شان دەكرد لە سەردەمی حكومڕانی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بەگشتی و بەعس بە تایبەتی ، دژ بە ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی و ئازادیەگشتیەكان و توندو تیژی و ئەشكەنجەدان و زوڵم و زۆرداریبو دژ بەمیلەتەكەمان ئەنجامدەدار، راستیشە هەندێك لەوانەی ناوی خۆیان نابو پێشمەرگە لە سەردەمی بەگژاچونەوەی بەعسدا، چەقۆ كێش و دز وتاڵانچیان تێدابو و ئێستاش هەر ئەوانەن داهاتی كوردستان بەتاڵان دەبەن و لە چاوی خۆیانەوە خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی سەرای ئازادی بە چەقۆ كێش و لەش پیس دەشوبهێنن، قوربانیدانی خەڵكی كوردستان لە پێناوی ئازادی مرۆڤی كوردابو، نەك لە پێناوی هێنانە سەر دەسەڵاتی كۆمەڵێك مافیای كوردی بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، ئەو بە ناو دو سەركردە لەوەتەی دروستبون لەسەر خوێنی خەڵكی كوردستان و شەڕی براكوژی گەورەبون ژیاون و گەیشتون بە مەرامە شەخسیەكانی خۆیان، لەوەتەی هەن داردەستی هەمو دوژمنەكانی گەلەكەمانبونە بە ئێستاشیانەوە.
لە ئێستادا زۆربەی گەنجانی كوردستان بونەتە قوربانی دەستی تاڵانچیەكان و جەردوانەكانی دەسەڵاتی چەتەگەری كوردیو داهاتی كوردستانیان بۆ خۆیان قۆرخ كردوە> ئەوەی لە عێراقدا دێتە سەر حوكم دەسەڵاتی كوردی دەیكەنە شەریكە دزی خۆیان، بۆ ئەوەی بێدەنگیان بكەن لە ئاستی ئەوهەمو دزی و تاڵانیەی كە لە كوردستاندا لەلایەن ئەو دو سەرۆك مافیایەی كوردستانو دەستو پەیوەندەكانیەوە بە تاڵان دەبرێت. ئەوەی لە عێراقدا پێ دەڵێن سیاسەتكردن هەموی درۆیەكی شاخدارە و زۆربەی حیزبە بە ناو سیاسیەكانی عێراق و كوردستان جگە لە بازرگانێكی مافیا هیچیترنین، ئەوەی دەسەڵاتی مافیای كوردی شانازی پێوە دەكرد كە تەجروبەی كوردستان لە بەغدا دوبارە دەكەنەوە، فیعلەن ئەو تەجروبە پڕ لە دزی و تاڵانییەیان بردە بەغدا و نەك هەر سیاسیەكانی عێراقیشیان فێری دزی تاڵانیكرد، بگرە زۆربەی هەرە زۆری بەرپرسانی ئەمریكا و وڵاتە ئەورپیەكانیشیان فێری دزی و تاڵانیكردوە وبونەتە شەریكە دزیان، هەر بۆیە لە ئاستی ئەو هەمو تاوانەی دەسەڵاتی كوردی چاویان لە راستیەكان نوقاندوە و بێدەنگیان هەڵبژاردوە، وەكو چۆن لە كاتی ئەنفالكردن و كیمیابارانكردنی كوردستان لەلایەن بەعسەوە چاویان لەو هەمو كۆمەڵكوژەیە نوقاند.
زۆربەی گەنجەكانی كوردستان و خەڵكانی بە هەڵوێست و مەرد و شەریف هەرچی رێگای مەدەنی هەیە گرتیانەبەر، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی جەردەوانی كوردی لە خەوی تاڵاندن هەڵ سێنێت، كەچی دەسەڵاتی كوردی نەك لەو خەوە قوڵە هەڵنەساوە، بەڵكو لە ژێر قوڵای ئەو خەودا هەردو گوێكانی كەڕكردوەو چاوەكانی نوقاندوە بەرامبەر بە داخوازیە رەواكانی خەڵكی ناڕازی كوردستان،لە بری هەڵسان لەو خەوە قوڵە، كەچی بە مەنتیقی بەعس وەڵامی داخوازیەكانی خەڵك دەداتەوە.حەرمی زانكۆ دەشكێنێت و مامۆستا و خوێنداكاری زانكۆ و رۆشنبیرەكان و رۆژنامەنوسەكان ئەشكەنجەو زیندانی دەكات و بگرە ئەنفالیشیكردن، ئەوەی ئێمەمانان جەختی زۆر لەوە دەكەینەوە كە بەلاداخستنی دەسەڵاتێكی سەركوتكەر لەرێگای كاری مەدەنیەوە ئەنجام بدرێت، هەرچ دەسەڵاتێكیش بە مەدەنیانە بەلادا بخرێت،حكومەتێكی مەدەنی لێ لە دیاك دەبێت،بەڵام لە ئێستادا ئەوەی پێی دەگوترێت كاری مەدەنی لە كوردستاندا، لە ژێر رەحمەتی گولەی هێزە دەمامكدارەكانی بەعسی كوردیدا بونی نەماوە، بەداخەوە بە نائومێدیەكی زۆرەوە دەڵێم: دەسەڵاتی كوردی بە دەستی خۆی چەك دەداتە دەستی گەنجەكان، بۆ ئەوەی رابردویكیتری تاڵی كوشتن و جەلادبونی دوبارە ببێتەوە لە كوردستان.
ئێمەمانان بۆیە خەباتی مەدەنیانەمان هەڵبژرادوە، بۆ ئەوە كە جارێكتر قوربانی جەلاد دروست نەبێتەوە و جەلاد و خوێنڕێژیتری كوردی دروست نەبێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا لە كوردستاندا دەگوزەرێت و شارەكان بە عەسكەرتارێت دەكرێن و خەڵك دەرفێنرێت، بە بێ ئەمری دادگا و خەڵك زیندانی دەكرێت و خەڵك ئەشكەنجە دەدرێت، بە گوێرەی ئەو پەیوندیە كۆمەڵایەتیانەی كە لە فەیسبوك دروستبون وبونەتە مینبەرێك بۆ بیروڕاگۆڕینەوە.ئەو وانەی لە فەیسبوك پێمان دەوترێتەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەگەر دەسەڵاتی كوردی بەزوترین كات بەخۆداچونەوەی جدی نەكات و ئەو سیستەمە فاشیستانەیە نەگۆڕێت بە سیستەمێكی دیموكراسیانە،ئەوە خەباتی چەكداری و مەفارزی سەرتای دروست دەبن، ئەوانەیشی بیریان لە خەباتی چەكداریكردوتەوە باس لەوە دەكەن ئەوان هیچ هێزێكی چەكدار ناكەنە ئامانج تەنها بەرژەوندی شەخسیەكانی بەرپرسان و بەرپرسان دەكەنە ئامانج، بۆیە دەبێت دەسەڵات ئەو مەسیجە باش بخوێنێتەوە، پێم وایە گەنجانی كوردستان ئەو دەمە هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانیش بەجێ دەهلێڵن بە گوێی ئەوانیش ناكەن،لە ئەگەری دروستبونی خەباتی چەكداری ئەوان بەرپرسن لەو بارودۆخە بەعس ئاساییەی هێناویانەتە ئاراوە،پێش ئەوەی خەڵكی كوردستان زەرەرمەنددەبن لە پەنابردن بۆ چەك، یەكەم كەس ئەو بەرپرسانە زەرەرمەند دەبن كەبەرژەوەندیە زۆر و زەوەندیان هەیەو سەرو ماڵی خەڵكیان بە تاڵانبردوە، چونكە ئەوانەی كە بە ناچاری بیر لە خەباتی چەكداری دەكەنەوە ئەو گەنجە بێ پارەو ماڵو حاڵانەن كە لە سایەی حوكمی بەعسیانەی ئێوەدا گیرفانیان بەتاڵە و ژیان لەلای ئەوان بوەتە دۆزخ و ئازادیە تاكیەكانیان لێ زەوتكراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست