چۆن حکومەتێکی نیشتیمانی!؟
Wednesday, 11/06/2014, 12:00
له‌دواي ههلَبژاردني په‌رله‌ماني هه‌رێمي كوردستان له"21/9/2013"ه‌وه، دروستكردني حكومه‌تي نيشتماني و بنكه‌فراوان بووه وێردي سهرزماني زۆربه‌ي لايه‌نه سياسيهكاني هه‌رێمي كوردستان، به‌تايبه‌تي ئه‌وانه‌ي ده‌نگي زۆرينه‌ي جه‌ماوه‌ريان به‌ده‌ستهێنابوو. ئه‌م ههلَوێسته له‌سه‌ره‌تاوه گهشبينيهكي له‌ناو جه‌ماوه‌ردا دروست كرد، به‌و هيوايه‌ي حكومه‌تي ئاينده ببێته حكومه‌تي جه‌ماوه‌ر و نه‌بێته حكومه‌تي حزبێك يان دوو حزب يان زياتر، به‌ڵام كات تێپهرِي و ئه‌م حكومه‌ته له‌دايك نه‌بوو. دواي هه‌شت مانگ لهههلَبژاردن تازه به‌تازه خه‌ريكه حكومه‌ت چاوي به دونيا ههلَدێنێ، به‌ڵام ئه‌وه پرسه له‌لاي جه‌ماوه‌ر كه ئايا ئه‌م حكومه‌ته نيشتمانيه وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه بانگه‌شه‌ي بۆ ده‌كرا؟ ئايا ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تي بنكه‌فراوان و له پێكهێنانيدا توانا و پسپۆرِي به‌بنه‌ما وه‌رگيراوه يان ته‌نيا پێكهێنهرهكاني له‌دوو حزبه‌وه بوونه‌ته پێنج و لهسهربنهماي دابهشكردني ده‌سه‌ڵات و پۆست دروستكراوه؟! له‌به‌ر ئه‌وه‌ي حكومه‌ت هێشتا به‌ته‌واوي دروست نه‌كراوه و به‌رنامه‌كه و سياسه‌تي ديار نييه، نامه‌وێت پێشداوهري بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كه حكومه‌تي نيشتماني و كرداري پێكهێناني حكومه‌تي لاي خۆمان په‌يوه‌نديدار ده‌كات قسه بكه‌م.
ئه‌وه‌ي لهكردهوهي پارته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، حكومه‌تي نيشتماني ئه‌وه‌يه كه بنكه‌ي فراوان بێت و پارت و لايه‌ني زياتري تێدا به‌شدار بێت، واته به به‌شداري پارته‌كان، به‌تايبه‌تيش پارته سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ په‌رله‌مان پێوه‌رن، نه‌ك به‌رنامه و تواناي حكومه‌ت له پسپۆريدا.
ئه‌مه‌ش وايكردووه پۆسته‌كان له‌نێوان پێنج لايه‌ندا دابه‌ش بكرێت و توركمان و ئاشوريش به‌شێوه‌ي سيمبۆلَي بهشدراي پێ بكرێت. بێگومان ئه‌م شێوازه پۆست و پله ده‌كاته پێوه‌ر و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان لهنيشتماني بوون دوور ده‌خاته‌وه. لێره‌دا گرنگه ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ين كه له وڵات و ئه‌زمونه ديموكراتيهكاندا دوو جۆر حكومه‌ت دروستكردن هه‌يه، ئه‌وانيش له‌سه‌ر بنه‌ماي زۆرينه‌ي په‌رله‌ماني، يان له‌سه‌ر بنه‌ماي به‌شداري نيشتماني.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماي نيشتماني دروست بوو، ئه‌وا مه‌رج نييه ئه‌و لايه‌نه‌ي كه زۆرينه‌ي په‌رله‌ماني هێناوه سه‌رۆكايه‌تي حكومه‌ت و زۆربه‌ي پۆسته‌كان ببات بۆ خۆي و چه‌ند لايه‌نێكي تريش به پێ كورسيه‌كانيان به‌شداريان پێ بكرێت. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌يه بوو، ئه‌وا حكومه‌ت ده‌بێته حكومه‌تي زۆرينه‌ي په‌رله‌ماني. بێگومان له‌م حالَهتهدا ره‌نگه لايه‌نێك يان دوو لايه‌ن نه‌توانن زۆرينهيهكي پێويست به‌ده‌ستبهێنن بۆ دروستكردني حكومه‌ت، له‌به‌ر ئه‌مه په‌نا ببه‌نه به‌ر رێكهوتني چه‌ند لايه‌نه و به پێ كورسي لايه‌نه‌كان پۆسته‌كان له‌نێوان خۆيان‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماي به‌شداري نيشتماني دروست بوو، ئه‌وا ره‌نگه پارتيهك كه زۆرينه‌ي هه‌يه و پارتيهك كه كورسيشي نييه له په‌رله‌ماندا وه‌كو يه‌كتر به‌شدار بن له پێكهێناني حكومه‌تدا. بێگومان به‌م پێوه‌ره سه‌يري پرۆسه‌ي پێكهێناني حكومه‌ت و مشتومرِهكان بكه‌ين له‌سه‌ر به‌ش و پۆست، ده‌گه‌ينه ئه‌و ئه‌نجامه‌ي كه ئه‌م حكومهتهي ئێمه له‌سه‌ر بنه‌ماي زۆرينه‌ي په‌رله‌ماني و مافي ههلَبژاردن دروست بووه نه‌ك به‌شداري نيشتماني، ئه‌مه‌ش هۆكارێكي سه‌ره‌كي بوو بۆ ئه‌وه‌ي كه ئه‌وه‌نده دوا بكه‌وێت. واته لايه‌نه‌كان له‌نێوان بانگه‌شه‌ي نيشتماني بوون و پێوه‌ري زۆرينه‌ي په‌رله‌مانيدا ده‌هاتن و ده‌چوون.
بابه‌تێكي تر كه گرنگه بۆ پێواني نيشتمانيبووني حكومه‌تێك يا خود ئيداريهك، ته‌نيا به‌شداري زۆرينه يان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان نييه، ره‌نگه حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌ماي زۆرينه‌ي په‌رله‌ماني و له‌لايه‌ني پارتێك يان چه‌ند پارتێكه‌وه دروست بكرێت، به‌ڵام پێكهاتهكهي و بهرنامهكهشي نيشتماني بێت، واته سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاني كۆمهلَگا لهئهتنيكه جياوازهكان و ژنان و گه‌نجانه‌وه به‌شدار بن تێيدا وخاوهني بهرنامهيهكيش بێت خزمه‌تي هه‌موو لايه‌ك بكات و ته‌نيا نه‌بێته حكومه‌تي پارتي ده‌سه‌ڵاتدار، يان لايه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان. به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌ماي به‌شداري نيشتماني دروست ببێت و هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان به‌شدار بن تێيدا، به‌ڵام له پێكهێناني حكومه‌تدا به‌شداري هه‌موان ره‌چاو نه‌كرێت و له‌به‌رنامه‌شدا خزمه‌تي جه‌ماوه‌ر به‌بنه‌ما نه‌گرێت و خزمه‌تي هه‌ندێك گروپ و لايه‌ن بكات. ئه‌گه‌ر به‌م پێوه‌ره‌ش سه‌يري پێكهێناني حكومه‌تي هه‌رێم بكه‌ين، تابلۆيهكي به‌و شێوهيهمان نيشان نادات؛ چونكه له وڵاتێكي وه‌كو كوردستاندا گرنگ بوو لهدهستهي سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مان به‌شداري ئاشووري و توركمان هه‌بوايه. هه‌روه‌ها لهسهرۆكايهتي حكومه‌تيشدا جێگه‌ي ئه‌و پێكهاتانه ههبوونايه. شانبه‌شاني ئه‌مه گرنگ بوو لهدهستهي سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مان و حكومه‌تدا به‌لاي كه‌مه‌وه له‌هه‌ر دهستهيهكدا ژنێك هه‌بوايه، به‌ڵام له ئێستا ده‌سته‌ي سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مان وحكومه‌ت پێكهێنراون و ئێمه ئه‌م دهولَهمهندييهيان تێدا نابينين. ئه‌مه‌ش ئه‌و گومانه دروست ده‌كات كه لهكابينهي حكومه‌تدا چه‌نده رهچاوي ئه‌و بابه‌تانه ده‌كرێت!!!. ئه‌مه‌ش ديار نييه.
سه‌باره‌ت به پرۆگرام و سياسه‌تي حكومه‌تيش چه‌نده نيشتماني ده‌بێت و خزمه‌ت به لايه‌نێك يان چه‌ند لايه‌نێكي سياسي ناكات، چه‌نده خزمه‌ت بهئهجينداي گه‌لي كورد ده‌كات و ناكه‌وێته خزمه‌تي هێزي ده‌ره‌كييه‌وه، هه‌تا ئێستا روون نييه و گوماني چاودێران له‌م بواره‌شدا هه‌يه.
هه‌ر بۆيه ئه‌گه‌ر باس لهحكومهتي نيشتماني ده‌كرێت، ئه‌وا پێويسته ئه‌و پێوهرانهي كه باسمان كرد به بنه‌ما وه‌ربگيردرێت و ئه‌و پێوه‌رانه لهدروستكردني ئيداره‌ي پارێزگاكانيشدا ره‌چاو بكرێت، نه‌ك به‌دوو پێوانه‌ي جياواز ههلَسوكهوت بكه‌ين، ئه‌و كاته ده‌توانين خزمه‌ت به‌گه‌له‌كه‌مان بكه‌ين و حكومه‌تي ئێراق و هێزه دهرهكيهكانيش ناچار بكه‌ين رێز لهئيراده و ئه‌زموونه‌كه‌مان بگرن.
نكته:
ئه‌م بابه‌ته به‌بۆنه‌ي يه‌كه‌مين دانيشتني په‌رله‌مان له"4/6/2014"، نووسراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست