Sunday, 11/01/2015, 12:00


كه‌ركوك مولكي نه‌ ئه‌و حزبانه‌ن له‌ كه‌ركوك موزايده‌ ئه‌كه‌ن نه‌ مولكي ئه‌و عێراقچێتيه‌يه‌ كه‌ رێز بۆ كه‌ركوكييه‌كان دانانێ له‌ دواي ئازادكردنيه‌وه‌و خوێناويترين شار وێرانترين شاري حزبي و بێده‌نگ ترين و بريندارترين خه‌لَكي به‌سزمان و بێده‌نگ ته‌نانه‌ت نه‌ ميدياي كوردستان نه‌ ميدياي جيهاني له‌سه‌ري هاتۆته‌ جواب و نه‌ زانستيانه‌ شيكاري بۆ ئه‌كرێ ئايه‌ كه‌ركوك بۆ به‌رپرسي حزبي و تيرۆرستيه‌كان و ته‌وافقي سياسي ئه‌و شاره‌ي به‌م رۆژه‌ي گه‌يانده‌وه‌ ئه‌مه‌ پرسياره‌كه‌يه‌ لاي من و لاي ئه‌و كه‌سانه‌ي خۆيان به‌ خاوه‌ني كه‌ركوك ئه‌زانن دياره‌ وه‌ك رۆشنبيره‌ نيشتيمانيه‌كه‌ يان خه‌لَكه‌ دلَسۆزه‌ بێ لايه‌نه‌كه‌ "ئه‌وه‌ي من ئه‌لێم كه‌ركوك بۆته‌ خالێكي سنوري به‌هێزي بازرگاني و به‌ خێو كردني حزبه‌كاني كورد به‌ ده‌رچه‌ يه‌ك يه‌كێتي پارتيش" كه‌ وا نيه‌ يه‌كێتيش ئه‌و هه‌لايه‌ي بۆ كاكي (نجمه‌دين كه‌ريم) ئه‌يكا وانيه‌ له‌ لايه‌كيشه‌وه‌ "دياره‌ سه‌روي هه‌مووي ئه‌و رێگريه‌ له‌ ميديا و شه‌رِه‌ كاني كه‌ركوك ناگوازرێته‌وه‌ بۆ كورد و بۆ زۆر خه‌لَكي رۆشنبيرو چه‌ند پرسيارێكي ساده‌ !چه‌ند حزبي توركماني شيعه‌ و سونه‌ له‌ كه‌ركوك دروست بوه‌ له‌ سايه‌ي پارتي و يه‌كێتي پرسيارێك ؟ چه‌ند ته‌قينه‌وه‌ بوه‌ له‌ سايه‌ي پارتي و يه‌كێتي و بێ تواناي حزبه‌كان و چه‌ند قورباني بوه‌ ئاماره‌كه‌ي ؟چه‌ند كه‌سي تيرۆرست گيراو به‌ردرا ئاماره‌كه‌ي ؟چه‌ند عه‌رب هێندراوه‌ته‌ كه‌ر كوك و چه‌ند عه‌رب به‌ پێي ماده‌ي 140 ده‌ركراوه‌ و ئاماره‌كه‌ي ؟ داهاتي كه‌ركوك له‌ كه‌ركوك چه‌نده‌و چه‌ند سه‌رف ئه‌كرێ و چه‌ندێك پرۆژه‌ ئه‌كرێ ئاماره‌كه‌ي ؟چه‌ند به‌رپرسي يه‌كێتي و پارتي مولكي گشتي كه‌ركوك دابه‌ش ئه‌كه‌ن له‌ نێوان خۆيانا و چه‌ند ئه‌ده‌ن به‌ توركمان و چه‌ن ئه‌به‌ن ئاماره‌كه‌ي؟ چه‌ند بري نه‌وت و غاز ئه‌به‌نه‌ كوردستانه‌وه‌و له‌ گه‌ل داعش بازرگانيه‌كه‌يان و ئاماره‌كه‌ي ؟ ئايه‌ تائێستا په‌روه‌رده‌ي كوردي له‌كه‌ركوك هه‌يه‌ و ئايه‌ خراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كوردستان و ئايه‌ له‌ ناو هه‌موو پرسه‌ سياسيه‌كاني كوردستان كه‌ركوك قسه‌ي ئه‌يخوات و يان پارتي كه‌ركوكيه‌ك وا ئه‌بين له‌ كاتي سه‌ردان كردني هه‌ر ئۆتۆمبيلێكي كه‌ركوكي ئه‌بێ ته‌سكيه‌ي حزبي پارتيت پێ بێ ئينجا بچيته‌ هه‌ولێره‌وه‌ هتد..هه‌رچه‌نده‌ من باورم به‌ په‌رله‌مان و مه‌رجعيه‌تي كورد نيه‌ شه‌رِاكه‌تي حزبي بێ وه‌ك وتم كوردستانێكي باشور بۆخۆي شه‌رِه‌ پۆست و خۆبه‌ خێوكردن بێ ماردين و ديار به‌كرو سنه‌و مه‌ريوان و كوردستانه‌كاني تر شه‌رعيه‌تي نه‌ته‌وه‌ي نيه‌ نه‌كا باورم به‌ په‌رله‌مانێ بێ ئه‌و هه‌موو كێشه‌يه‌ هه‌بێ له‌ كه‌ركوك نوسينگه‌ي هه‌بێ "رێزم بۆ به‌ر پرسه‌كه‌ي رۆژنامه‌نوسێكي به‌ هه‌لوێسته‌ (له‌تيف فاتيح)ه‌ خۆشي ئه‌و رِاستيه‌ ئه‌زانێ كه‌ بووني خزبي كوردي نه‌ مه‌ستيان ئه‌وه‌يه‌ نه‌ كورد خاوه‌ني موئه‌سه‌سه‌يه‌كي نيشتيماني بێ نه‌ ئه‌ونه‌ له‌ خه‌مي نه‌ته‌وه‌ي كوردا بوون به‌ درێژاي مێژوو كوردستانيان لا به‌ قه‌در بێ و خاوه‌ن پارِاستني تاكي كوردي بن و ئيراده‌ي كورديان لا ئه‌رك بێ گه‌ر ئه‌وه‌ بۆ هه‌موان رون بۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌زموني شاخ و ده‌ستكه‌وتي حزبي بۆ خۆيان به‌ گره‌وله‌ خه‌لَك ئه‌يبه‌نه‌وه‌ " به‌ ماناي چي ئه‌م شه‌رِه‌يان له‌ كه‌ركوك به‌ درێژاي مێژوو كوردي ناشرين كردوه‌،دياره‌ پارتي و يه‌كێتي فێري رِه‌ٍفتاري ئۆپسوێن بوون و سيناريۆكانيان بردۆته‌ ناو كه‌ركوكه‌وه‌ پێم سه‌يره‌ 20 گه‌نجي كارمه‌ندي حزبي و پاسه‌واني حزبي ئه‌نێريته‌ سه‌ر نوسينگه‌ي كه‌ركوكبۆ هێلكه‌باران و به‌ناوي خۆپێشانده‌ره‌وه‌ بۆ داواكاري دامه‌زراندني خوێندكار ومامۆستا له‌كه‌ركوك "بۆ نمونه‌ ئه‌م دووبراده‌ره‌ بۆ له‌ناو خۆپيشاندانه‌كان بوون "له‌ كاتێكدا (حسن جومعه‌)كاديري رِاگه‌ياندن و رۆشنبيري مه‌كته‌بي سياسي پارتيه‌ ،دياري عومر كاديري رِاگه‌ياندني مه‌لَبه‌نده‌ "ئه‌ي ئه‌م براده‌رانه‌ كويان دێشێ زانيار جومعه‌ و سۆران كامه‌ران و ئه‌دهه‌م جومعه‌ مامۆستايه‌و سۆران كامه‌ران كاديري رِاگه‌ياندني گۆرانن و هه‌موايان موچه‌يان هه‌يه‌ و په‌يوه‌نديه‌كي به‌ خوێندكارانه‌و نيه‌ پێشتر كانديدي ده‌رنه‌چويي گۆرِان بووه‌ "رابه‌ر رازي نه‌ ته‌له‌به‌ يه‌و نه‌ هيچ ته‌نانه‌ت باوكيشي شكاتي له‌ده‌ستي هه‌يه‌"
له‌ چاره‌نوسي كوركه‌ي ئه‌ترسي كه‌ حزب كاري ناشياوي پێ ئه‌كا " په‌رله‌مانێكي فه‌قير خۆ ديفاعي لێكردوي خۆت ئاماده‌ كردبوو دياره‌ هه‌ر پێشوه‌خت به‌يانامه‌يان ده‌ركردوه‌و به‌نياز بون هێلكه‌بارن و ته‌مته‌ باراني ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن له‌ كاتێكا ته‌نيا
تاكه‌ شوێن بوه‌ به‌رگري لێكردون "خۆ زانياري رونه‌ كه‌ رۆژي پێشوو قسه‌تان له‌ پلاَن و به‌گژدا چونه‌وه‌ي نوسينگه‌ي په‌رله‌مان كردبوو "خه‌لكێكي حزبي ده‌رحه‌ق به‌م نوسينگه‌يه‌ وه‌ك به‌عسيه‌ شۆفينه‌كان بيري كردۆته‌وه‌ گه‌ر حزب و سياسي و پلانێك نه‌بێ خۆ ده‌يان ده‌زگاو بارگاي حزبي و حكومي پره‌ له‌ لاريو لۆچي بۆ كه‌سێ هێلكه‌ باراني ناكات "بێ گۆمان 17ي شوبات رِه‌فتاريان بوو كه‌ركوك وشياره‌و به‌م رِه‌فتاره‌ ناچێته‌ ناو مێژويه‌كي وه‌ك خه‌باتي ئێوه‌وه‌ مێژوو درێژ چاوه‌رواني ئاينده‌ ده‌كات
يه‌ك دوو كه‌سي ده‌زگاي زۆر هه‌ستياريان تيابوو بۆ نمونه‌ يه‌كێ به‌ناوي (هێمن قاسم)و (سه‌هه‌ند غه‌فور)كه‌ گوماني له‌سه‌ره‌و برايه‌كي له‌ ناو داعش بووه‌ "رابردويكي گوماناويشي هه‌يه‌ "قسه‌ كاني من ئه‌وه‌يه‌ گه‌ر شه‌خسيه‌ وه‌رنه‌ پێشه‌وه‌ روني بكه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌لَك رۆله‌ي كه‌ركوك خۆ هه‌وه‌نته‌ نيه‌ بۆ فێرن شه‌رِي برا كوژي و خوێن رِشتن بكه‌ن بۆ فێرن مێژووي كورد ناشرين بكه‌ن "شه‌ر حزبي ده‌ركه‌ن له‌ كه‌ركوك ئه‌و شاره‌ شارێكي برينداره‌ نه‌ك پێويستي به‌ نوسينگه‌ي په‌رله‌مانه‌ پێويستي به‌ گه‌رانه‌وه‌ي حه‌قي خۆيه‌تي بۆ به‌خێو كردني خۆي و روله‌كاني خۆي له‌ توركيا و له‌ به‌غدا شه‌ركه‌ بكه‌ن بۆ نه‌وته‌كه‌ي و فرۆشتني نه‌ك شه‌رِي رۆژنامه‌نوسێك بكه‌ن بزانن 7 رۆژ واده‌ي عقدي كاركردني ته‌واو بێ خۆتان بۆ جێگاكه‌ي ئاماده‌ بكه‌ن خۆ كه‌ركوك فليم نيه‌ نه‌زانێ و ‌ئێوه‌ ياريه‌كي بێ بنه‌ما بۆ خۆتان ئه‌كه‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە