کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چوونه‌وه‌ به‌غدا بۆ ؟..

Sunday, 22/02/2015, 12:00




.. چوونی شاندی كوردی بۆ به‌غداد ، هه‌ڵه‌یه‌كیتر بوو ، له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ ستراتیژیه‌كانیتر ، كه‌ بووه‌ مایه‌ی لێكه‌وتنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی زۆر ، به‌ تایبه‌ت پاكانه‌كردنه‌كان ، بۆ به‌غداد به‌وه‌ی " نێوانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌وپه‌ڕی باشیدایه‌ ، بۆمان ده‌ركه‌وت نه‌ناردنی بوجه‌ ، ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی پاره‌یه‌ " ..
ئه‌م قسه‌و پاساوانه‌ ته‌نانه‌ت سه‌رانی به‌غداش نه‌یانده‌فامی بۆخۆیانی بكه‌ن ..
- باشه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌ نیه‌ ، بۆ بۆ پارێزگاكانیتر هه‌یه‌ ؟..
- بۆ ئه‌وان یه‌ك ڕۆژ موچه‌ی مووچه‌خۆرانیان دواناكه‌وێت ؟ .. به‌و ناوچانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دان ..
- بۆ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاری و پێشینه‌كانیان وه‌كو كاتژمێر ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌ ؟ ..
به‌ داخه‌وه‌ سه‌رانی هه‌رێم واڕاهاتوون بۆ هیچ پرسێكی چاره‌نوسساز پرس به‌ نه‌ك هاوڵاتیان به‌ڵكو مه‌رجه‌عی یاسایی سیسته‌مه‌كه‌ش كه‌ په‌رله‌مانه‌ ناكه‌ن .. ئیدی له‌ودیو په‌رده‌ چی ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌ بابه‌تێكه‌ دوایی خۆیان هه‌رچۆن ده‌یانه‌وێت لێیه‌وه‌ ده‌دوێن ..
ئێستا مافمانه‌ دیسان لێتان بپرسین :
- دوای ڕوخانی به‌غدا ، هه‌نگاونانتان به‌سه‌ر 4500 گوندی وێران و 182000هه‌زار ، ڕوفاتی ئه‌نفال و 8000هه‌زار به‌رزانی و 15000 هه‌زار شه‌هیدی كیمیاباران له‌ پای چی ؟ ..
- كه‌ چوونه‌وه‌ بۆ به‌غدا ، هاتنه‌وه‌تان له‌ پێناو چی ؟ ..
- دوای هاتنه‌وه‌ به‌ ناوی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه‌ ، دیسان چوونه‌وه‌تان له‌ پای چی ؟..
- دوای خۆڕاگری گه‌ل و قبوڵكردنی برسێتی و بێ‌ موچه‌یی به‌ناوی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه‌ ، بێده‌نگه‌تان له‌ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆچی ؟..
- كه‌ ده‌وڵه‌تتان ڕانه‌گه‌یاند ، برسی بوونی میلله‌ت و داواتان بۆ بێده‌نگبوونیان له‌پای چی ؟..
- كاتێ‌ چوونه‌وه‌ به‌غدا ئه‌م هه‌موو پاكانه‌كردنه‌تان له‌چی ؟ ..
.. گه‌لی براینه‌ ئێستا شه‌قام پڕه‌ به‌ هێنده‌ی پڕی ئه‌و په‌رداخه‌ی كه‌ ئاوی لێده‌ڕژێت ، بۆیه‌ تا زووه‌ فریاكه‌ون و ئه‌م باره‌ لاره‌ ڕاستكه‌نه‌وه‌ ، خه‌ڵك كوڕ و خزم و كه‌سی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگه‌ و ماڵه‌وه‌ش ئاگردانی سارد و سڕ ..
ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێشینه‌ و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری نیه‌ ، مووچه‌ بۆ ؟..
گرانی بازاڕ بۆ ؟ .. گرانی به‌نزین ، بۆ ؟.. نه‌بوونی كاره‌با ، بۆ ؟ .. سه‌رباری ئه‌مانه‌ و چه‌ندان بۆیتر ، ئه‌رێ‌ ئه‌ی نه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی بوێرانه‌تان له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند دا بۆ ؟..
ئێستا ناهه‌قمان مه‌گرن ، هاتووینه‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردیتان له‌سه‌ر سینیه‌كی زێڕین پێشكه‌ش بكه‌ن ، هێشتا چاوتان له‌ شیرینیه‌كه‌ی به‌غدایه‌ و پشتی تێناكه‌ن ..
كورد له‌ مێژه‌ شانسی له‌ داوستان نیه‌ ، چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وی به‌قوربانیدانی میلله‌ت به‌ ده‌ستی هێناوه‌ ، سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر مێزی دانوستان ، به‌ چركه‌یه‌ك له‌ ده‌ستیانداوه‌ ..
.. بێكه‌س ی شاعیر ده‌بێت له‌ چ حاڵێكدا ، ئه‌م شیعره‌ی بۆ وه‌فدی كوردستان له‌و ده‌می خۆیدا گوتبێت ؟ .. و له‌ چ ئازارێكه‌وه‌ ئه‌م وشانه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتبێت ..
قه دری میلله تان به جارێ‌ شكان
نه حه یاتان ما نه ناو و نیشان ..
باری ته عنه تان وا هاته سه ر شان
وه فدی كوردستان میلله ت فرۆشان
هه رزه وه كیلی شاری خامۆشان
...
" تاریق ئه‌حمه‌د "

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە