موهەریجەکانی پارتی: مەلا بەشیرو مەلا مەسعود وەک دوو نمونە
Saturday, 01/06/2013, 12:00
پارتی و بنەمالەی بارزانی وەک حزب و بنەمالەیەکی خیلەکی پشت بەستو بەهەمو پیودانگو پیوەرە دواکەوتوکانی سەدەکانی ناوەراست کە بە بالیکی سەرەکی جولانەوەی نەتەوەیی کورد- کوردایەتی- دادەنریت و ئەوە زیاتر لە دوو دەیەشە دەسەلاتی بە زەبری هیزی سەرکوتو کوشتو بر بە دەستەوەیەو بۆیە نوینەری زۆربەی سەرمایەداران بۆ مانەوەی دەسەلاتەکەیان کەلکیکی زۆر لە ئیسلام وەردەگرن لە ریگای مەلاکانەوەو یەکیتی مەلاکانی کوردستانەوە کە هەزاران مەلایان لە دەوری پارتی و بنەمالەکەیان کۆ کردۆتەوە. دیارە خۆ دەرخستنی بارزانی باوکیش وەک مەلا ئەو کەلکەی زیاتر بۆیان بوە.
لە راستیدا دەبو جولانەوەی نەتەوەیی کورد وەک جولانەوەیەکی بۆرژوازی نیشتیمانی لە جیاتی خۆ تیکەل کردن و شانازی کردن بە ئیسلامەوە خەریکی هەرچی زیاتر دورخستنەوەی ئیسلام بوایە نەک لەگەل خۆی بەلکو لەسەر جەستەی کۆمەلگاش و هەولی بدایە بۆ زیاتر بە سڤیل کردنی کۆمەلگا و سکولاربونی دەسەلاتەکەی چونکە ئەمە یەکیک لە تایبەتمەندی یە سیاسی و کەلتوری یە میژویی یەکانی جولانەوەو حزبە بۆرژوا نەتەوەیی یە نیشتیمانی یەکان بووە بە دریژایی میژوو.وە هەر کەس چاویک بە میژووی پیشکەوتن و گۆرانکاری و شۆرشەکانی ئەوروپای سەدەی هەژدەو نۆزدەو بیست خشاندبیت ئەو راستی یە سیاسی یە میژویی یانە دەبیت بزانی .
بەلام بە پیجەوانەوە جولانەوە بۆرژوا ناسیونالیستی یە نیشتمانی یەکان لە رۆژهەلاتی ناوەراست و زۆریک لە ئاسیاو ئەفریقیا لەم ریسایە بەدەر بون بەهۆی ئەوەی بە شیوەیەکی سروشتی جولانەوەکەیان لە دایک نەبو و نەیان توانی ئەو رۆلە شۆرشگیری یە بگیرن وەک ئەوەی بۆرژوازی ئەوروپا گیرای بەرامبەر دەرەبەگایەتی و دەسەلاتی کلیسا و جیاکردنەوەی ئاین لە دەولەتو خویندن و پەروەردە تا رادەیەکی زۆر باش.
هەر بۆیە دەبینین بو نمونە جولانەوەی بۆرژوا ناسیونالیستی نیشیمانی عەرەب سەرەرای هەر دژایەتی یەکی روالەتی دژی ئیمپریالیزم بەلام لەهەمو دەورانەکاندا هەجین بووە لەگەل ئیسلام.تەنانەت حزبە سۆسیال ناسیونالیستەکانی وەک بەعس و ناسری ..هتد سەرەرای ئەوەی کە کەسایەتی نا ئیسلام و بگرە ئاتەئیستیش رۆلیان هەبو لە پیکهینانی وەک میشیل ئەفلەق و شبل عەیسەمی..هتد بەلام لە هەمو دەورانەکان هەر بەشیک لە ئالاکانیان بە رەنگی سەوزو ئارمی مانگ و زۆر جار شیرو ووشەی خوای رازینرابۆوە.تەنانەت لە دوای داسەپاندنی دەسەلاتیان دامەزرینەرە نا ئیسلامەکانیان دەبون بە ئیسلام و ناوی خۆیان دەگۆری بۆ موحەمەدو عەبدولا..هتد.
بەلام جولانەوەی بۆرژوا نەتەوەیی کورد- کوردایەتی- لە جولانەوەی ناسیونال بورۆژوای عەرەبیش دواکەوتو تر بوو کە لە سەرەتای بیستەکانی سەدی بیست سەری هەڵدا تا لە جلەکان و پەنجاکان بو بە جولانەوەیەکی سیاسی و کۆمەلایەتی و قەواری حزبی ورگرت لە چەشنی پارتی ج لە کوردستانی تورکیاو ئیران و عیراق بە تایبەتی لە ژیر ناوی پارتی دیموکرات دەستیان بە کارو جالاکی سیاسی کرد و بون بە نوینەری چینی بۆرژوازی کورد. وە هەر بۆیەش بە حوکمی ئەو ناوەرۆکە چینایەتی یە دواکەوتوییانەوە زیاتر مەلاو ئاغا و شیخ رۆلی سەرەکیان هەبوە لە پیکهینانی. لەم بارەیەوە قسەکانی کەسانی وەک مەلا مسعودو زۆر مەلای تر کە جەختیان لەوە کردۆتەوە کە مەلاو شیخ رۆلی سەرەکی و بەرجاویان هەبوە لە سەرهەلدان و پیشخستنی جولانەوەی کوردو کوردستان ریک وایەو راست دەکەن و کەس ناتوانی نوکولی لەوە بکات مەگەر رۆشنبیرە وردە بۆرژوا شاری یەکانی دەیەی دوای شەستەکان بە دواوە تەنانەت هەتا ئەمرۆش.
هەر بۆیە جولانەوەی بورژوا ناسیونال نیشتیمانی کورد و پارتەکانی هیج کات نە توانیویانەو نە ویستویانە وەک حزبی تەواوی عیاری بیستو چواری عەلمانی دەرکەون و هەمیشە خۆیان بە ئیسلامەوە هەلداوە. هەرگیز لە بەرنامەو سیاستیان باسی جیاکردنەوەی ئیسلامیان نەکردوە لە دەولەتو دەسەلاتو خویندن و پەروەردە، لە کاتیکدا وەک ئاماژەمان پیدا کە ئەم خواست و دروشمە سەرەتایی ترین و سەرەکی ترین خالی جیاکەرەوەی عەلمانی بونی هەر حزب و دەسەلاتیکە.
جا لە چەند دەیەی رابردوشەوە تا ئیستا پارتی چ وەک حزب و ج وەک بنەمالە بە حوکمی جیگەو ریگەی ئابوری و سیاسی و کۆمەلایەتی یان وەک مەلا و شیخو دەرەبەگ خاوەن دەسەلات لە سەرەتاوە هەمیشە بەرامبەر هەر لایەنیک زیاتر خۆیان بە ئیسلامەوە هەلواسیوەو تەحەدایان کردون.هەر بۆیە ئەمرۆش بە تایبەتی دوای ئالوگورەکانی ٢-٣ دەیەی رابردو و سەرهەلدانی جولانەوە ئیسلامی و حزبەکانیان لە کوردستان زیاتر لەوان خەریکی تیکەل کردنی ئیسلام بونە بە دەسەلاتەکەیان و بنەمالەکەیان.
هەر بۆ نمونە مەسعود بارزانی دەیان جا تا ئیستا تەحەددای ئیسلامی یەکان کردوە کە لە ئیسلامی یەکان ئیسلام ترن. جا گەر لەم نیوەدا، بە تایبەتی ئەمرۆ ،جەند چاکەتو پانتول لەپی و بۆینباخ لەمل و خاوەن شەهادەی دکتورا لە دەوری پارتی و بنەمالە کۆبونەتەوە بۆ بەرژەوەندی یە سیاسی و شەخسی یەکانی خۆیان بە ژیر لیوەوە دەلین پارتی حزبیکی عەلمانی یە ئەوە هیچ لە ناوەرۆکی قەومی و عەشایەری و ئیسلامی پارتی ناگۆری.وە لەسەر ئەم بنەما سیاسی و فکری و کۆمەلایەتی و کەلتوری یەشە کە هەم پارتی و هەم زۆربەی مەلاکانی کوردستان مەیلیان بۆ یەکتر هەیە وەک سەرقاپو مەنجەل وان بۆ یەکتر.
دیارە پارتی بە دریژایی میژویی سیاسی خۆی توانیویتی زۆربەی مەلاکان لە دەوری خۆی کۆکاتەوەو تەنانەت مەلا مستەفا یەکەم کەس بوە کە لە کوردستان ریکیخستون و یەکیتی زانایانی لی پیک هیناونو کردونی بە داردەستی خۆیان لە پیناوی ئامانجە سیاسی و ئابوری و کەلتوری یەکانیان. تەنانەت ئەم مەلایانە لە کاتی ئاشبەتالی ١٩٧٥ و گەرانەوەی زۆربەی هەرە زۆریان بون بە بەعسی و بە شان و بالی بەعسو سەدامیان هەلدەدا دەیان وت سەدام جیگای ئیمامی عەلی گرتوتەوە.لەوەش ریسوا تر زۆریک لەم مەلایانە لە دیسەمبەری سالی ٢٠٠٢ لەسەروبەندی رودانی شەرو داگیرکاری ئەمریکا بۆ عیراق بە فەرمانی سەدام حوسین و لە ژیرجاودیری عزەت ئیبراهیم لە کەرکوک هەزاران مەلا کۆبونەوە تا فەتوا بدەن کە شەر لە پیناوی عیراق و دەسەلاتی سەدان واجبەو غەزایە بەرامبەر بەشداری ئەم کۆبونەوەیەش هەر مەلایەک چەند هەزار دیناری وەرگرت گەرچی هەندیک لەو مەلایانە پەرەکەشیان وەرگرت بەلام بە دزی یەوە چوبونە دەرەوە لە کۆبونەوەکە لە کاتیکدا زۆربەی ئەم مەلایانە جگە لە سەرفترەو زەکات و سەرقەلەمانە هاوکات موچەیان لای پارتی و یەکیتیش وەردەگرت.ئەمانە میژویی رەشی ئەو مەلایانەیە کە مەلا مەسعو بە بەرگریکاری خەلکی ستەملیکراوی کوردستانیان دادەنریت.لە راستیدا مەلاکان هەمو کات زۆربەیان لەگەل دەسەلات و موچەخۆری مفتەخۆری دەسەلاتەکان بونە جا ئەو دەسەلاتە چەند ستەمکاریش بو بیت وەک بەعس و سەدام.
بە کورتی یەکەی پارتی و بنەمالەی مەلا بارزانی هەر دەورانیک کۆمەلی مەلا دەکەن بە موهەریجی خۆیان .لەم بارەیەوە لە جەند ساڵی رابردودا مەلا بەشیر ئەو رۆلی موهەرجی یەی دەگیرا لە سالی ١٩٩٨ لە ململانیی نیوان بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی لە دژی کۆنەپەرستی ئیسلامی بە تایبەتی لەسەر مەسەلەی ژنان و ململانیی نیوان حزبی کۆمۆنیستی کریکاری و ئیسلامی یەکان. پارتیش نەوتی بەسەر ئەم ئاگرەدا کردو بۆ کەلکی خۆی مەلا بەشیری کرد بە موهەرج و لە خوتبەی جومعە بە ئاشکرا بانگشەی کوشتنی کۆمۆنیستەکانی داو ئەوەبو چەند ئیسلامی یەک تیرۆری شاپورو قابیلیان کرد و مەلا بەشیریش دوا تر بوە دەمراستی بارزانی و رۆلی موهەریجی وەدەرکەوت .
هەلبەت ئەوە چەند سالیش کە مەلا بەشیر ئەو دەورەیان لی سەندۆتەوەو پیشەی موهەرجی یەکەیان داوە بە مەلا مەسعودو مەلا مەزهەرو بە رۆژی رۆشن و بە بەرچاوی پارتی یەوە چی جنیوی ئەخلاقی و سوکایەتی هەیە دەیکەن بە خەلکی ئازادیخواز و هونەرمەندان و رۆشنبیران و نوسەران و هەلسوراوانی بزوتنەوەی ژنان و مافەکانی مرۆڤ، و تەنانەت زۆر جار لە خوتبەی رۆژی جومعانیان لەبەر زۆر بڵیی تف لە دەمی مەلا مەسعودو مەلا مەزهەر دەردەپەری و دەکەوی بەرووی خودی سەرانی پارتیشدا چ جای یەکیتی ئەوە زۆر ئاسایی ترە.
خۆی لە ئەسلدا دەبو جیگای ئەم مەلایانەی وەک بەشیرو مەسعودو مەزهەر ناو ئیسلامی یەکان بوایە نەک پارتی یان یەکیتی .وە هەر ئەم رۆلەشیانە لەناو پارتی کە ئیمە وەک موهەریج پیناسیان بکەین .چونکە هەر وەک موهەرج چۆن بە روالەت بۆ خۆشی و رابواردنی خەلک هەزارو یەک فرتو فیل و سحرو کاری چاو هەلخەلەتاندن دەکات بەلام لە بنەرەتدا هەموی فشیەو بۆ پارەیەتی .ئەم مەلایانەش پیشەکەیان هەر وایە. وا خۆیان پیشان دەدەن کە ئەوان بەرگری لە هەقو بەرژەوەندی یەکانی خەلکی هەژارو ستەمدیدە دەکەن وبە روالەت دژی دەسەلاتن بەلام خۆیان لە ژیرەوە لەگەل دەسەلات دەستیان تیکەلەو کاتیک دەچنە بەردەم سەرانی دەسەلاتەوە سەمایان لەبەر دەکەن .ئەمە ئەوەش لەولاوە بوەستی کە ئەم مەلایانە کاتیک سەیر دەکەن سەدان و بگرە هەزاران کەسی خۆش خەیال و تەفرەخواردو سەر دەلەقینن بۆ قسەکانیان ئیتر سەد ئەوەندەی تر سەرگەرم دەبەن بەم کاری موهەرجی یەیان.
هەلبەت هۆکاری ئەوەش کە ئەم کەسانە کە دەبنە مەلاو ئەو رۆلانە دەبینین لە راستی دا ئەوە راستەوخۆ پەیوەستە بە خودی ئیسلامەوە وەک مەنزومەیەکی عەقیدەیی و سیاسی و کەلتوری کە بەشیکی سەرەکی یە لە دەسەلاتی سیاسی چینی چەوسینەری بۆرژوازی بەسەر جەماوەری کریکارو تویژە ستەمدیدە ئازادیخوازو یەکسانیخوازەکانەوە.
ئاخر هەر لەم روانگەیەوەیە کە پارتی دەیەوی لە دەستوردا هەرچی زیاتر ئیسلام تیکەل بکات و شەریعەی ئیسلام ببیتە سەرچاوەیەکی سەرەکی لە دارشتنی دەستورو یاساکاندا.
وە هەر بە پالپشتی ئەم موهەریجانەو دەستەو تاقمە ئیسلامی یەکانی تری بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسی توانی یاسای پاراستنی پیرۆزی یە ئاینی یەکان و نەتەوەیی و نیشتیمانی یەکان و دابو نەریت و ئەخلاقی داسەپاوی ئیسلامی و خیلەکی دەربکات و یاسای فرە ژنی و قەدەغەکردنی خۆپیشاندان و رادەربرین و چەندین یاسای تری کۆنەپەرستی دەربکات کە هاوشیوەی یاساکانی بەعسن.
ئەمرۆش ئەم موهەریجانەی وەک مەلا مەسعودو مەلا مەزهەرو..هتد کە بە پالشتی دەستورو یاساکانیان هاوکات بە تاکتیک دەیان هیننە پیشەوەو سوکایەتی بە گۆرانی بیژی وەک پەروازو سەدان هەزار و ملیونان کەسی ئازادیخواز دەکەن و لە قسەکانیشیان پاشگەز نابنەوە ئەمە هەموی بە قازانجی مانەوەی زیاتر خۆ راگرتنی پارتی یە هەم بەرامبەر نەیارە هاو چینەکانیانە کە ئەوە چەند سالە خۆیان وەک موعارەزەی پارتی هەلخستوەو هەم بەرامبەر جەماوەری بە تەنگ هاتو تا بەهەمو شیوازیک پاشەکشە بە خەلک بکات.
بۆیە پیویستە جەماوەری ئازادیخواز بە گشتی، هونەرمەندان و رۆشنبیران و نوسەران و رۆژنامەنوسان و هەلسوراوان و لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان و منالان و لاوانو چەپەکان بە تایبەتی ئەم موهەریجانە بناسن و لە کاتو ساتی خۆیدا نارەزایەتی یان بەرامبەر دەربرن وبیانکیشنە دادگاو ریسوایان بکەن و ئەم دەمامکانەی رووی دەسەلات داماڵن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست