پێنج هەزار منداڵ جاریكی تر بێباوك كران لە سایەی رێكخراوی بارزانی!
Friday, 25/11/2011, 12:00
ماوەی 23 ساڵە رابیتەی ئیسلامی كورد وەك ریكخراویكی خیرخوازی كاریگەر, دەستی پڕ خزمەتی هەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستانی گرتۆەوە , لە بوارەكانی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان , بە دروست كردنى بنكەی تەندروستی و قوتابخانەو پرۆژەی ئاو و بیری ئیرتیوازی و نەخۆشخانە و مزگەوت و بەدەمەوەچون و هاوكاری زیاتر لە 25 هەزار مندالانی بینازی كوردستان لە رابوردوو ئیستادا ..
كە زۆربەیان لە ریگەی شەڕە نەگریسەكانى ئەوان بێ بەش كران لە سۆزی باوكایەتی, كاتێك قارەمانەكانی شەری ناوخۆ كە لاف و گەزافی دیموكراسی دەفرۆشنەوە بە جەماوەر , ئەو كات گەنج ولاوی كوردیان بە كوشت دەدا لە پیناو تەپۆڵكەیەك, گردیك, چیایەك. وە دەستی سوپای درندەی بەعس و تانك و زریپۆشەكانیان دەهینایە سەر خاكی كوردستان , لە پیناو قلاچۆكردنى یەكتری .
.لەو كاتە ناسك و شەرو گرانی و برسیتییەدا تەنها ریكخراوی خیرخوازی رابیتە بوو , بە هەول و هیمەتی پرۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداخی كە سەردانى دەولەمەندان وخیرخوازانی ولاتانی قەتەر و ئیماراتی دەكرد بو ئەوەی هاوكاری و خیرو سەدەقەكانیان رەوانەی هەژاران و هەتیوانی كوردستان بكەن كە بە باوكی مندالانی نازدارانی كوردستان ناسراوە بۆیە هەر لەو كاتەدا فەرموی ئیتر بەو مندالانە مەڵێن بێ ناز بەلكو بڵێن نازداران چونكە رابیتەی ئیسلامی نازیانی هەلدەگرت و ئەوانیش بێنازیان دەكردن ,لەو ریگەیەشەوە رابیتە هاوكاریەكانیان بە ئەمانەتەوە دەگەیاندە منداڵەكان. بە دەستی دەستنویژەوە دەستی سۆزو میهرو خۆشەویستیان دەهینایە سەریان و لە ئامیزیان دەگرتن..
گەر ئەم هاوكاری و بەدەمەوەچونی دلسۆزانى رابیتەی ئیسلامی كورد نەبوایە باری گرانی ژیان و برسیتی و هەژاری لەو دەمەدا دەبوە هۆی بچراندنى زۆرێك لە شیرازەی خیزانەكان و چەندین دەردو كوشندەی كۆمەلایەتی تر !! .هەر ئیستا زۆریك لەو هەزاران مندالانە بە هۆی هاوكارییەكانى رابیتەوە توانیان دریژە بە خویند بدەن و ئیستا زۆریكیان بونەتە دكتۆرو ئەندازیارو یاساناس و مامۆستا كە خزمەتی كۆمەلگاكەیان دەكەن , هەمیشە شایەتی دلسۆزیی و خزمەتگوزارییەكانی رابیتە دەدەن , وە چەندین جاریش ریكخراوی هیلالی ئیمارات و چەند دەزگاو ریكخراوی ناوخۆیی وجیهانی تر سوپاس ودەستخۆشیان ئاراستەی رابیتە كردوە كە بە ئەوپەری شەفاف ئەمانەتەوە هاوكاریەكان گەیانراوەتە دەستی مندالان.
بەلام بە داخەوە لە هەول و كودەتایەكی نا شارستانی و نا مرۆڤانەی رێكخراوی بارزانی كە پاشگرێكی خیرخوای لە خۆی ناوە كە وشەی خیرخوازیشان لەكەدار كرد بە هۆی ئەم ناپاكییەیان!! ئەرێ خەڵكینە: دەكرێت ریكخراویك كاری خیّر ئەنجام بدات بە ریگەیەكی جاسوسی و پاشقول لیدان و هەلك كوتانە سەر هەول وهیمەت و كاری ریكخراویكی دەست رەنگینی وەك رابیتە ؟!
كە زەمەنیكی زۆرە دەزگاو بەرپرسە بالاكانی بارزانی لە گفتوگۆ و هەولی بی وچانن لەگەل شێخەكانی ئیمارات و بەرپرسی مانگی سور كە هەردوو بنەماڵە پەیوەندیەیكی تیجاری وئیستسماراتی گەورەیان پێكەوە گرێ داوە .. لەم ریگەوەش توانیان ئەم خنجەری ژەهراوییە بوەشینین كە هیچی كەمتر نیە لە و كارەساتە نا دیموكراسیەیی كە پارتی كردیە سەر بارەگاكانی یەكگرتوو لە بادینان !
وەك لە بەیاننامەكەی ریكخراوی بارزانی نوسراوە : دوای گفتوگۆیەكی دریژ خایەن لەگەل ریكخراوی مانگی سوری ئیماراتی ریك كەوتوین كە دەست بە سەر 5 هەزار منالی هەتیوی كوردستان بگرن و لە ژیر دەستی رابیتەی ئیسلامی وەربگرن . دەركەوت سەفەرو كۆبونەوە نیهینە كانتان بۆ ئەبوزەبی بۆ ناسینی دۆزی كورد نەبوە بەلكو بۆ دارشتنی ئەم پیلانە ژەهراوییە و چەند كارییكی تیجاری و ئیستسماراتی بوە , خۆزگە بۆ كاری بازرگانى حكومەتیش بوایە نەك لە ژێر پەنای حكومەت هەموی بچێتە گیرفانی بنەمالەكانتان ! نازانم سەرۆكی حكومەتەكەی دكتۆر بەرهە م سالەح لە چ خەویكی قولدایە وا بە بێ پرس و راویژی ئەو دەیان كۆنتراكتی نایاسایی و سیاسی دەبەستریت لە ئەبو زەبی و توركیا ؟ !!
ئایە كێ دەستی گرتون بۆ نارۆن لەو میلۆنەها دولارەی كەلەبەر دەستاندایە كە رۆژانە رەوانەی بانكەكانى دەرەوەی دەكەن , هاوكاری هەزاران مندالی بێ باوكی كوردستان بكەن كە خۆتان لەشەری ناوخۆ بە كوشتان دا؟ نەك بین بە ناپاكی و ژێر بە ژێر پیلانی ئاوا نامرۆیی ببەستن ؟ كە بێنە سەر سفرەی حازری رابیتە !
بۆ نارۆن لەو یەك میلۆنە دولارەی كە هەموو رۆژیك لە گومرگی ئیبراهیم خلیل دەرواتە گیرفانی بەرپرسیكی پارتی وەك ئەكرەم خالید بەریوبەری پیشوی ئاسایشی گۆمرگی ئیبراهیم خەلیل رای گەیاند لە رۆژنامەی هاولاتی وتی " هەموو رۆژیك یەك میلۆن دولار لەو گۆمرگە دەچیتە گیرفانی بەرپرسیكی پارتی!! نازانین بۆ پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش بێدەنگن لە ئاست ئەم دزییە گەورەیەدا؟!
بۆ نارۆن لە و میلۆنەها دولارە دابەش بكەن كە لە ریگەی رەوانە كردنى نەوتی رەش و قازانج و داهاتی كۆمپانیای كۆرەك و تەلەفون و سۆپەرماركیتەكانتان كە هەموو دەچیتە گیرفانی بەرپرسە بالاكانتان!
بۆ نارۆن لە سەدا 17ی بودجەی كوردستان دابەشی هەژاران و هەتیوانی كوردستانى بكەن كە لە داهاتی ولاتیكی وەك سوریاو ئوردن زۆرترە !
هیچ شتیك لە كوردستان نەماوە كە ئیوە دەستان بەسەریدا نەگرتبیت یان پشكی گەورە بەرپرسانی ئیوەی تیدا نەبیت لە ئاسمانەوە بۆ سەرەوەو ژیّرەوەی زەوی هەموتان مۆنۆپۆل كردوە هەر كاری خیرخوازی مابوو دەستی رەشتان گەیاندە ئەم بەشەش ؟!
ئیوە نەك خەلكی كوردستان بەلكو ئەوروپیەكانیش بە دزو گەندەل ناوتان دەبەن یەك نمونەی بچوك لە دەریایەك لە دزی ئیوە . پیش 3 سال زیاترە دوو ئەندازیاری سویدی لە شاری ئورەبرۆ كە ویستیان كۆمپانیایەكی بەرهەمهینانی بۆیە دروست كردن ببنە شاری هەولیر ,دوای كۆبونەوەیان لەگەل بەرپرسانی ئەو شارە ئەوە بوو پیاویكی بەرزانی وتبوی ئەبیت پشكی ئیمەش لەم كارگەیە هەبیت , ئەندازیارە سویدیەكە وتبوی هەرگیز شتی وا جیگەی قبول نیە ئایە بۆ پشكی ئیوەی تیدا بێت؟! دەتوانین بۆ ماوەی چەند سالیك زەریبە و كریی ئەرزەكە بدەین بەلام ئامادە نین ئیوە شەریك ببن لەگەلمان , لە كۆتاییدا ناچار رۆشتن بەرەو ئیدارەی سلیمانی لەوێ بە بێ پشكی بەرپرسان توانیان لە شاری چەم چەماڵ كارگەیەكی دروستكردنى بۆیە بە هەموو شیوەكانی دروست بكەن .
ئەگەر بەرپرسانی كوردستان ژیر و دلسۆز بوایەن داوایان لە سەرمایەدارانی جیهان دەكرد كە بێننە كوردستان بۆ بوژانەوەی كوردستان بە بی ئەوەی داوای پشكی گەورەیان لێ بكەن ئەوا كوردستان دەبوە ولاتی مالیزیاو ئیمارات , بەلام نەك خەلكی دەرەوە بەلكو خەلكی ناوخۆش ناتوانی بە بی بەشداری و شەریكی بەرپرسیكی دز كارخانەیەك ,كۆمپانیایەك, سۆپەرماركیتیك , یان شتیكی ئاسایی دروست بكات !
ئەوەی جیگەی داخە ئەو 5 هەزار مندالانە جاریكی تر بێ باوك كران , چونكە تا لە ژێر دەستی رابیتە بوون , فێری رەوشتی بەرزی ئیسلام و خولی پەروەردەیی بوون , بۆ ئەوەی كە گەورە بن ببنە كەنالییكی نوێ لە پرۆسەی خزمەتگوزاری گەل ونیشتیمان بە دلسۆزی و داوین پاكی ئەخلاق بەرزی پاریزگاری لە بەها بالاكانی میللەتەكەمان بكەن .
بەلام ئیتر دەكەویتە ژێر دەستی كەسانێك كە خۆیان هۆكاری هەتیو كردنى ئەم مندالانە بوون كە هیچ كات لە خەمی پەروەردەیی تاكی كورد نین بۆیە ئیتر ئەو پینج هەزار پەپۆلەیە مەگەر خوای گەورە بیان پاریزێت , إلا ما رحم ربی !!
وە هیچ تاكیكی كورد جورئەتی ئەوە ناكات دولارێكتان بە ئەمانەت لا دابینێت. چ جای دەست بەسەردا گرتنی موچەی 5 هەزار منالی بی باوك , لەوەیە تا چەند مانگیك نەتوانن موچەی مانگانەیان بخۆن , بەلام لە دواییدا ئەو خیزان و هەتیوانەی كە بزانن سەر بە پارتی نین یان نزیكن لە لایەنە ئیسلامییەكان , ئەوە بە بیناوی جۆراو جۆن نان بروایان دەكەن , چونكە میژوی چەندین سالەتان شاهیدی ئەو راستییەن كە بوونە هۆی دەركردن و نانبراو كردن و ئاودیوكردنى میلۆنەها دولار بۆ ولاتانی خەلیج و ئەوروپا كە خوین و داهاتی خەلكی بەشخوراوی كوردە.
لە كۆتاییدا وتەیەكی بەرپرسی منالانی بێ باوك لە ریكخراوی مانگی سوری ئیماراتی لە كوردستان نەعیمە ئەلموهیری لە ژمارە 187 رۆژنامەی رووداو دەهێنمەوە كە دەڵێت " ئێمە گلەیمان لە ناشەفاف بوونی پرۆسەی دابەشكردنی ئەو یارمەتیانە نەبوە لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی سالانی رابوردو لە لا یەن رابیتەی ئیسلامی كورد , هەندیك لایەنی سیاسی كاری زۆریان لەسەر ئەوە كردوە كە ئەم پرۆژەیە لە دەستی رابیتە ئیسلامی وەربگیریتەوە, كە گوایە راپۆرت و زانیاریان بە ئەوان داوە كە ئەم پرۆژەیان بە كار هیناوە بۆ راكیشانی خەلك بۆ ناو یەكگرتوی ئسلامی كە گوایە بۆ مەبەستی سیاسی كراوە ! كەچی نەعیمە ئەلموهیری باش دەزانێت ئیستا ئەم یارمەتیە دراوەتە ریكخراویك هەر لە ناوە كەی و سەرتاپایی حزبێكی علمانییە كە پارتی بەناو دیموكراتی كوردستانە , بۆیە دەڵیم بەنا و دیموكرات چونكە لە كاروپرۆسەی دیموكرات كودەتای لەم شیوە بوونی نیە لەم ولاتانە! وە ئەم ریكخراوە لە شارەكانى كوردستان بارەگای نیە ئەو كات دەبێت لە لق و ناوچەكانی پارتی دابەش بكرێت , ئەمە بانێكەو دوو هەوا ! بەلام رابیتە لە هەر چوار پاریزگاكەی كوردستان لە بارەگای خۆی هاوكارییەكانى دابەش دەكرد نەك لە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ! ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەو موسولمانانەی ولاتی ئیمارات كە سەدەقەو زەكاتی خۆیان داوە بە مانگی سور نابێت رازیی ببن هاوكاریەكانیان لە ریگەی پارتیكی علمانی دابەش بكریت , كە هیچ تاكیكی كورد متمانەی بە دادپەروەری ئەوان نەماوە لە كوردستان!!
ئەمە بەشیكە لە كارو پرۆژە كانی رابیتەی ئیسلامی كوردستان.
"بەشی ئاوەدانكردنەوە تا ئیستا زیاتر (1050) هەزارو پەنجا پرۆژەی جۆراوجۆری وەك مزگەوت , قوتابخانە , بنكەی تەندروستی بیری ئاو پرۆژەی ئاو بۆ لادییەكان ,نەخۆشخانە..
" بەشی مندالانی نازدار . تا ئیستا نزیكەی (25000) بیست وپینج هەزار مندالی بی باوك سودمەند بوون بەوانەشەوە كە گەورە بوون یان بڕاون .
"بەشی تەندروستی 11 عەیادەی خیرخوازی هەبوە , وە تا ئیستا ش 8 عیادەی ماوە , نمونەی دروست كردنى نەخۆشحانەی هیڤی مندالان لە شاری دهۆك كە زیاتر لە 500 هەزار دولاری تێچوە.
" ناوەندی لەبەر كردنى قورئان . 12 ناوەندی لەبەر كردنی قورئانی هەیە كە 2000 هەزار قوتابی قورئانیان هەیە كە ئیستا خەریكی لەبەر كردنى قورئانن, زیاتر لە 100 كەسیان تەواوی قورئانیان لەبەر كردوە.
" هاوكاری كردنى زانكۆكان بە هەزاران كتیّبی زانستی بە سود لەگەل سەدان كۆمپیتەر.
محهمهد بهرزنجی..سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست