ئامه‌د و سۆسیال فۆرووم به‌شی دووه‌م - هه‌شته‌مین سه‌رسوڕهێنه‌ری جیهان
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
یه‌کێک له‌و پانێلانه‌ی که له دووه‌مین ڕۆژی پانێله‌کاندا پێشکه‌ش کرا بریتی بوو له "هاوکاری شاره‌وانیه‌کان و ڕۆڵ گێرانیان له نێو کۆمه‌ڵگادا" ، له‌م پانێله‌دا جگه له چه‌ند سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کی باکووری کوردستان و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کی وڵاتی ڕووسیا که خانمێک بوو ، له هه‌مان کاتدا سه‌رۆک شاره‌وانی دهۆکیش به‌ڕێز"شیروان عبدالواحد حاجی ملۆ" ئاماده‌ی پانێله‌که بوو .
من هیچ گوته‌یه‌کم له‌سه‌ر لێدوانی سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کانی باکووری کوردستان و خانمه ڕوسیه‌که نییه چونکه ئه‌وه‌ی ده‌یانگووت که‌می هه‌بوو نه‌ک زیاد ، ڕۆڵی نیشتمانپه‌روه‌ریشیان به زیاده‌وه هه‌ستی پێده‌کرا له نێو جه‌ماوه‌ر به‌گشتی و چینی ئافره‌تان به‌تایبه‌تی . به‌ڵام ته‌نها شتێک که نه‌ک هه‌ر جێگای سه‌رنجی ئاماده‌بوان بوو به‌ڵکو شایانی قاقای پێکه‌نینیش بوو ، ئه‌ویش لێدوانی سه‌رۆک شاره‌وانی دهۆک کاک شیروان عبدالواحد حاجی ملۆ بوو که ده‌توانین ناوی لێبنێین به "هه‌شته‌مین سه‌رسوڕهێنه‌ر له جیهاندا" ئه‌ویش ئه‌وه بوو که ده‌یگوت {له سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌دا ژنان ده‌هێنده‌ی پیاوان مافیان هه‌یه و هه‌موو ئازادیه‌کانیشیان ده‌سته‌به‌ر کراوه}!!
به‌ڵام کاتێک نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته دوو پرسیاری ئاڕاسته‌کرد به‌م شێوه‌یه :-
پرسیاری یه‌که‌م به‌ڕێز کاک شیروان ، ئه‌گه‌ر ژنان ده‌هێنده‌ی پیاوان مافیان هه‌یه و هه‌موو ئازادیه‌کانیشیان ده‌سته‌به‌ر کراوه ! ئه‌ی بۆچی ئه‌م هه‌موو ژنه له باشووری کوردستان تیرۆر ده‌کرێن ؟ ته‌نانه‌ت گه‌لێک سه‌رچاوه‌ی بیانیش باس له تیرۆرکردنی 30000"سیهه‌زار" ئافره‌ت ده‌که‌ن له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی حکومه‌تی هه‌رێم‌دا ؟ هه‌روه‌ها چه‌ند چالاکوانێکی ژنیش ناوی زیاتر له 13000(سێزده‌هه‌زار) ئافره‌تی تیرۆرکراویان ڕاگه‌یاندووه !!! پرسیاری دووه‌م په‌ڕله‌مان که هه‌ڵبژێردراوی گه‌له ، به‌ر له چه‌ند مانگێک بڕیاری فره‌ژنی ده‌رکرد و ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌تیشه‌وه ئه‌رێ کرا ، به مه‌رجێک له کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا بڕیارێکی له‌و جۆره نه‌ماوه ، وه له نێو ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانه‌دا چه‌ند ژنێکیش هه‌بوون که ده‌نگیان به فره‌ژنی داوه ، که ده‌نگی ئه‌م ژنه په‌ڕله‌مانانه ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت که ژنان نه‌ک هه‌ر ئازاد نین به‌ڵکو خاوه‌نی بڕیارێکی ئازادیش نین و هه‌مان بڕیاری مێرد و باوک و براکانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن له په‌ڕله‌ماندا . ئه‌گه‌ر ئه‌مه بڕیاری په‌ڕله‌مان بێت ئیتر له چ ڕوویه‌که‌وه ژنانی باشووری کوردستان ده هێنده‌ی پیاوان مافیان هه‌یه و هه‌موو ئازادییه‌کانیشیان ده‌سته‌به‌ر کراوه ؟ به‌ڵام کاک شیروان نه‌ک هه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه ، به‌ڵکو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی به‌وه به‌سه‌ربرد که گوایا خه‌ڵکی باشووری کوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و پێویستییان به کارکردن نه‌ماوه و هه‌موویان فێری لوتبه‌رزی بوون ، له‌به‌رئه‌وه شاره‌وانی دهۆکیش 145 کرێکاری به‌نگلادشیان دامه‌زراندووه بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی شاری دهۆک .
له ئه‌نجامی لێدوانه‌کاندا زۆر به ڕوونی ده‌رده‌که‌وت که به‌رنامه‌یه‌کی پێشوه‌خت بۆ نێردراوه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده کراوه تاوه‌کو له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه بڕۆن . چونکه که‌سێکی دیکه له به‌رپرسانی پارتی که هاوکاری کاک شیروان بوو به ناوی پرسیارکردنه‌وه هه‌ستا و وه‌ڵامی یه‌که‌م پرسیاری منی دایه‌وه به‌م شێوه‌یه (ئێمه‌ی کورد میلله‌تێکی عه‌شایه‌رین و هیچ کاتێکیش دابونه‌ریتی عه‌شایه‌ری فه‌رامۆش ناکه‌ین ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر کچێکمان به‌بێ پرس بچێته ده‌ره‌وه ئه‌وا به‌شی هه‌ر کوشتن ده‌بێت و ده‌یکوژین . ئه‌و 30000ئافره‌ته‌ش که کوژراون هه‌مووی به‌و هۆکاره‌وه بووه) .
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ی پ‌د‌ک ئه‌گه‌رچی بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی کاک شیروان عبدالواحد بوو به‌ڵام له ڕاستیدا عوزرێکی گه‌لێک له قه‌باحه‌ت خراپتر بوو ، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌زگای جیهانی ئه‌م گوتانه‌یان ده‌گوێزایه‌وه .
هه‌ر دوای لێدوانی ئه‌م به‌ڕێزه ، که‌سێکی دیکه له هاوکاره‌کانی کاک شیروان به‌ناوی پرسیارکردنه‌وه که‌وته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری دووه‌م و گوتی :- بڕیاری فره‌ژنی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه ده‌رکرا و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکوه‌زیرانه‌وه نه‌بووه ، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێم توشی سه‌رسوڕمانیش هات له بڕیارێکی وه‌هادا که له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه درابوو .
ئێمه‌ش له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا ده‌کرێت پرسیار بکه‌ین و بڵێین :- ئایا هه‌موو بڕیارێکی په‌ڕله‌مان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی هه‌رێم دواین بڕیاری خۆی له‌سه‌ر نادات ؟
درێژه‌ی هه‌یه.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست