کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نابێت سەرۆک نەزان بێت

Wednesday, 26/06/2013, 12:00

1666 بینراوە



لە یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم مەرجی زانین یان ئاستی خوێندەواری بۆ سەرۆکی هەرێم دانەنراوە، کەواتە مرۆڤی نەخوێندەواریش بۆی هەیە بۆ ئەم پۆستە گرنگە خۆی کاندید بکات. ئەمەش هەوڵێکی پارتییە بۆ سێبارە کاندیدکردنی مەسعودبەرزانییە.
پۆستی سەرۆکی هەرێم پۆستێکی باڵا وگرنگە شایانی پیاوی زانا، توانا وخوێندەوارە، بەسەلیقە وڕەوشتبەرزە، سوێندمان بۆ بخوات بە دڵسۆزی بۆ کورد وکوردستان کاربکات نەک تەنها لە بەژەوەندی بنەماڵەکەی خۆی وەک سەرۆکی پارتی.
سەرۆک دەبێ ئەوە بزانێت کە مێشکی مرۆڤ هەمیشە لە گۆڕین وپەرەسەندندایە، بێجگە لە مێشکی پارتی ومردووان، ئەوەی ئەمڕۆ ڕایەک وبۆچوونێکی لە سەر بابەتێک هەبێت بۆی هەیە ساڵێکیتر یان چەند ساڵێکیتر هەمان ڕا وبۆچوونی نەبێت، ئەوەی پێش چەند ساڵێک دەنگی داوە بەدەستوور بۆی هەیە ئێستا بەشێوەیەکیتر بەچاوێکی سەردەمانە نیگا وتێبینیتری هەبێت.
بنەماڵە، مەسعود، پارتی پێیان سەیرە کەسێک دوای چەند ساڵێک ڕایەکی جیاوازی لە هەڵوێستی پێشووی هەبێت، بۆیە هەمیشە بە سەرسووڕمانەوە دەپرسن بۆچی ئەمانە لە کاتی خۆی دەنگیان بە دەستوور داوە ئێستا پەشیمان بوونەتەوە؟ پارتی نازانێت مرۆڤی ٢٠١٣ هەمان مرۆڤی ٢٠٠٧ نییە، تەماشاکردن وبینینی ئەمڕۆمان بێشک لە گەڵ دیتنی ساڵی داهاتوو یان چەند ساڵێکیترمان جیاوازە، ئەمەش پێی دەڵێن گۆڕین وگۆڕان، بەڵام پارتی هێشتا ئەمە تێناگات ودانی پێدانانێت.
ڕۆژنامەنووسێک لە وتارێکیدا پرسێکی ساکارانە دەورووژێنێت ودەپرسێت ئایا دوای چەند ساڵێکیتر گریمان بزوتنەوەیەکی نوێ پەیدابوو بۆی هەیە دەستوور بگۆڕێت؟ مەسعودبەرزانیش لە خیتابەکەی ڕۆژی گوڵاندا ئەو پرسیارە ساکارانە دووبارەکردەوە. هەردووکیان مەبەستیان بزوتنەوەی گۆڕان بوو. ڕۆژنامەنووس مەرج نییە هەموو شتێک بزانێت بەڵام بۆ کەسێک سەرۆکی هەرێمێک بێت وبەدەیان یاساناس وموستەشاری بەدەورەوە بێت پرسیاری وا منالانە، ساکارانە بکات کەماسییەکی گەورەیە. ئەرێ دەستوور هەیە لە دنیادا گۆڕینی بەسەردا نەهاتبێت ونەک جارێک بەڵکوو چەندەها جار هەموار نەکرابێتەوە؟ ئەمە پۆپکە ولوتکە وئەپەڕی جەهل ونەزانینە. بێئاگاییە لە مێژوو، لە سستمی دیموکراسی، لە سیستەمی پەرلەمانی لە یاسا ولە دەستوور، ئەمەش بەڕاستی عەیبێکی گەورەیە بۆ کەسێک لە پۆستێکی وا بەرزدابێت. نابێت سەرۆکی هەرێم ئەوەندە نەزان بێت، نابێت سەرۆکی هەرێم نەخوێندەوار بێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)