بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


لیژنەی نێولیژنە باشترین بەڵگە، بۆ بوونی پەیوەندی نێوان تاوانباران ودادگاکانی هەرێم،لەساردکردنەوەی داخوازییەکانی جەماوەردا

Saturday, 04/01/2014, 12:00





لە هەرکوێدا کێشەکان ڕادەستی لیژنەکان کران،ئەوە بە ڕوونترین پێناسەی بێ دەسڵاتی دەسڵاتدارانو،بەڕێوەبەرانی ناوچەکە پێناس دەکرێت.
سروشتی مرۆڤ بۆ خۆی وایە کاتێک لەکاتە هەستیارو سەختو ئازاردارەکانیدا لە بری پێدانی سوکنایی ئازارێکیتری پێ ڕەواببینیت یان بۆ فەراهەم بکەی،هەر خودی مرۆڤ بۆ خۆی جگە لە هەڵچوون و پەست بوون ڕێگەچارە یەکی تری بە بەش نابێت.
هەرئەوهەڵچوونەشە کە دەبێتە سەرچاوەی تەقینەوەی ناخی مرۆڤ و پاشان مرۆڤایەتی لە ئارامیەوە بۆ کەناری ڕەوشێکی ترسناک دەبات،جگە لە کاولکاریوزیانی ئابوری زیانی زۆری مرۆییش لە گەڵ ڕشتی خوێنی تاوانبارو بێتاوانیش بەشێکیتری ئەو ئاکامە نەخوازراوەن..
ئیستا دوای ٢٣ ساڵ لە ڕاپەڕین نەوەیەک بوونی هەیەو پشتگوێخستنیان نەک ئاسان نییە بەڵکو بووتە هێڵی سووروخەڵەتاندنو بەلاڕێدابردنیان دەستە مۆی هیچ ووتەو بەڵێنێکی بێ کردەوەش نابن.
پێنووسێکی بوێر بە ناوی کاوە گەرمیانی بەدەستی ڕەشی تاریکپەرستان تیرۆر دەکرێت پێنووسێک ئەگەرلەنیشتیمانە تاڵانکراوەکەی کوردستان وژێرفەرمانڕەوایی چەتەکانی گەندەڵنیزم دا نەبوایە ئەو پێنووسە بوێرە،هەر لە گەڵ ساتەوەختی تیرۆرەکەی تەخت و بەختی ووڵاتانی بەیاساو ڕێسا ڕێکخراوی هەڵدەوەشاندەوەو هەموودانیشتوانی ووڵاتەکە،کاوەیان بە دڵسۆزترین و نێزیکترین ئەندامی خێزانی خۆیان دەزانیو زەنجیرەیەک دەست لە کار کێشانەوەی لە ئاستە بەرزوجیاوازەکان دا بە دوای خۆی دا دەهێنا.
بەڵام لە کوردستانە ئەوکارەساتە ئاساییە چوونکە لە ڕاستی دا ئاسایی بووەتەوە ئاسایی لە پێک هێنانی لیژنەی نێو لیژنەو بەڵێنی بێ کردارلە دۆزینەوەی تاوانباراندا کە لەڕاستی دا ئەو لیژنانە باشترین هۆکارن بۆ کارئاسانی ئەنجام دانی تاوانی هاوشیوەو،پەیوەندی نێوان دەسڵات و دادگاکان لە بەلاڕێدا بردنی کەیسەکان دا.دواجار بە قازانجی تاوانباران هاتوونەتە کۆتایی وئەوەی بۆ دەنگی شەقامیش ماوەتەوە تەنها باسکردنی چالاکی یەکانیان بووە لەلای میدیا جۆراوجۆرەکانی نێوخۆی هەرێمەکە بۆ ماوەیەکی کەم و هیچی تر.
ئەمانە هەموی بۆ؟
چوونکە کوردستان ووڵاتێکی بە یاسا ڕێک خراو نییە یان نیشتیمانێک نییە بە بێ جیاوازی بیروبۆ چوون بۆتەواوی تاکەکان.ئەندامی فرکسوێنی زەردە لە زۆنە کەسکەکەدا بایی عانەیەکی قەڵپ دەنگی ناڕواو دەبێتە گۆمی بۆگەنوهیچ ئامانجێکی بەدی نایەت.
گەرئەندامی فراکسوێنی کەسکیشە لە زۆنی زەرد دا بۆ بەڕێکردنی کاروفەرمانی ڕۆژانەی دەبێت جامە دانیەکی سوورلە سەر بکات،بەکوردی دەبێت وەک کارلێکە کیماییەکان کارلێک بکات تا ئامانجی باشی هەبێت یاخود هەمان دەستور دەست بەکڵاوی خۆیەوە بگریت بەڵکو بای شوومی پارتایەتی نەیباتوماڵ ومنداڵی بە قوربانی ژیانێکی کولەمەرگی نەسپێردرێت.
نیشتیمانێک خاوەن سەدان هەزار قوربانی بێت:
قوربانی دەستی خیانەت،هی خۆفرۆشی،هی پەنجا بە پەنجا،هی سەرنەوی نەکردن بۆیەکتری،هی پەرستنی تەنها سەرۆکێک،هی بوون بە جاش،بوون بە پیاوی نەیار،هی نەبوونی خەمی بە نیشتیمان بوون،هی بردنی نەوتو گاز،هی ناوچەگەرایی،هی بوون بەڕاوێژکارو جاشوهەڵقە لە گوێ لای میرومیرزادەکانی نێو خۆو دەرەوە،هی هی هەزاران هی تروهۆکاری تر.
نابێت چاوەڕوانی ئەوەی لێ بکرێت ببێت بە شامی شەریف و،هەر ڕۆژەو کاوەیەک و بڕیارێک و ڕێژوانێک و سۆرانێک و سەردەشتێک و دەیان و دەیانی ترتیایدا بە بێتوان لە سەر بیروڕای جیاواز بە قوربانی نەکرێن!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە