کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده بیت بزوتنه وه ی ژنان و یه کسانی خوازی چی بکات...؟

Wednesday, 09/10/2013, 12:00




ئه گه رله و ووته یه ی لینینه وه ده ست پئ بکه ین که ده لیت (کۆمه لگا رزگارنابیت ،تاژنان ئازاد نه بن)،پیوانه ی ئازادی هه رکۆمه لگایه ک په یوه سته به وه ی ژنان تاچه ند ئازادن و به مافه کانیان گه یشتوون.گومانی تیدانی یه کۆمه لگا داخراوو سونه تی وئایینیه کان لیوان ..لیون له ئازارو مه ینه تی و بئ مافی بۆ ژنان و دووجا ر چه وساوه ن ،وه ک ئه نگلس ده لیت (له کۆمه لگای سه رمایه داری دا ژنان دووجار ده چه وسینه وه ،جاریک وه ک ژن و جاریکیش وه ک کریکار).
کۆمه لگای کوردی ،یه کیکه له و کۆمه لگا دواکه وتوانه ی خۆرهه ڵات و خاوه نی عه قلیه تی خیله کی و ئایینی و پیاوسالاریه و باوه ری به بچوکترین مافه کانی ژنان و ئازادیه کانی نی یه و ،ژنان وه ک تۆپه لیک سیکس ده بینئ بۆدامرکانه وه ی ئاره زووه کانی پیاو.ره نگه بزوتنه وه ی کوردایه تی و باله کانی بلین ئه وه ناحه قیه به رامبه رمان ده کریت و،ئه وه تا ریکخراوی ژنانمان هه یه ..ژنان له ئۆرگانه حیزبی و حکومیه کانمان به ژدارن و پۆستی باڵای حکومی و حیزبیمان داونه تئ .تائیره راسته بۆنیشاندانی رووی خۆیان به دنیای ده ره وه کۆمه لیک ژنانیان به ژدار پئ کردوه ،وه ک سمبولیک ،تابلین ئه وه تا مافه کانی ژنانمان دابین کردوه ،به ڵام له راستی دا ئه وژنانه جگه له ره مزیک هیچ ده سه ڵاتیکیان نی یه و دواتریش جئ به جئ کاری عه قلیه تی حیزبه کانیان و ناتوانن وه ک ژنانیکی چالاک و داکوکی کار له مافی ژنان کاربکه ن،چونکه ئه جندای حیزبه کان و عه قلیه تیان دژی ماف و ئازادیه کانی ژنانت و ئه وانیش ده بیت به رنامه ی حیزبه کانیان جئ به جئ بکه ن ... ئه گه ر ده لین وانی یه ؟ ئه و هه موو ژن و کچه ی له ماوه ی بیست و دو سال بزوتنه وه ی کوردایه تی دا کوژراون ،به پئ ئاماره کان ده گاته نزیکه ی سی هه زار میینه ،چه ند بکوژی ژنان به ئاشکرا سزادراون ؟ بۆچی ساڵانه ئاماره کانی کوشتنی ژنان و توندوتیژی دژیان زیاد ده کات؟ .
دیاره ئاشکرایه که بزوتنه وه ی کوردایه تی وه ڵامی پئ نی یه بۆئه و ده ریا خوینه ،ته نها ئه وه نه بیت بلیت ،ئه وه تا (به ریوه به رایه تی به ره نگاربوونه وه ی توندوتیژی دژی ژنانمان)دروست کردوه و(ئه نجومه نی خانمانمان)هه یه و کار بۆژنان و مافه کانیان ده کات . ته واوی ریکخراوه کانی ژنانی سه ربه بزوتنه وه ی کوردایه تی و ئه وچوارچیوانه ی تریش نه یانتوانیوه به رپرسیک سزابده ن .
سه دان ووتار ده رباره ی ده ستدریژی به رپرسه کان بڵاوکرایه وه ،هه رله کیشه ی (مهاباد وجوان و شه یماو مه کته بی جه مال تایه رو به رپرسه کانی ناو فه رمانگه گشتی و حیزبیه کان)،ئه وچوارچیوانه چیان کرد،چه ند به رپرسیان دادگایی کرد ،له سه ر ده ستدریژی بۆسه رژنان.بۆیه ته واوی پاساوه کانی بزوتنه وه ی کوردایه تی ،جگه له فریودانی ژنان مانایه کی تری نی یه و دریژه دانه به سوکایه تی و ده ستدریژی بۆسه رژنان.
به هه رحال نامه ویت میژووی بیست ودووساله ی داوین پیسی به رپرسه کان بگیرمه وه وچۆنی یه تی به کارهینانی پۆست و ده سه ڵاتیان بۆئیستغلال کردنی ژنان وکارنامه یان ئاشکراو روونه لای خه لکی کوردستان و بزوتنه وه ی ژنان.
ئه وه ی ئیستا جیگای نیگه رانی یه،له کاتی بانگه شه ی گالته جاری هه لبژاردن ته واوی قه واره و لیسته کانی بزوتنه وه ی کوردایه تی،به ناسیونالست و ئیسلامیانه وه باسی پرۆژه یان سه باره ت به مافه کانی ژنان ده کردو داوای دابین کردنی مووچه یان بوژنان مال له ناو بانگه شه کانیاندا جئ کردبوه وه .هه لبه ت من هیچ دوودل نه بووم له پرۆژه کانیان ،که ته نها مه به ستیان فریودانی ژنان بوو بۆبه ژداری کردنیان له هه لبژاردن و کۆکردنه وه ی ده نگه کانیان .
دوای راگه یاندنی ئه نجامی گالته جاری هه لبژاردن،ناخی زۆریک له قه واره و لیست و کاندیده کان ئاشکرابوو.که ئه وان نه ک داکۆکی کاری مافه کانی ژنان نین.به لکوکاریان ئه وه یه چۆن ژنان فریوبده ن به ناوی مافه وه بۆبه رژه وه ندی حیزبه کانیان.کاتیک په رله مانتاریکی میینه رایده گه یه نیت دژی هه ریاسایه ک ده وه ستیته وه که له دیوه خانه که ی بزوتنه وه ی کوردایه تی ده ربچیت و ناکۆک بیت له گه ل شه ریعه تی ئیسلام .هه ربۆخۆی وتنی ئه و رسته یه ناکۆکه ،له گه ل به رنامه ی خۆیان له کاتی بانگه شه و داوای دابین کردنی موچه یان بۆکابانی مال ده کردن ،هه رئه وداوایه ناکۆکه له گه ل شه ریعه تی ئیسلام ،چونکه ئه رکی پیاوه پیداویستی ژنان دابین بکات ،واوه تریش وتنی ئه ورسته یه هیمایه بۆبه کۆیله هیشتنه وه ژنان ،پیبزانیت ،یاخود نه زانیت.
ئیسلام یانی فره ژنی ،یانی پله دوو یی ژنان له میرات دا ،یانی حیجابی ئیجباری و نه بوونی ئازادی هه لبژاردنی هاوسه رگیری و خۆشه ویستی،یانی زیندانی کردنی ژنان له چواردیواری ماله وه ،یانی ده ست خستنه ناو ته واوی ژیانی تایبه تی ژنان و بریاردان له سه رچاره نووسیان. سه یره که سانیک هه بن باسی ئازادی ژنان بکه ن و داکۆکی کاری مانه وه ی شه ریعه ت بیت به سه رژنانه وه .هه رچه نده لای من ئاساییه بزوتنه وه ی کوردایه تی به هه موو باله کانی یه وه دژی جیاکردنه وه ی دین بیت له ده وله ت ،چونکه ئیسلام وناسیونالیزم سه باره ت به ماف و ئازادیه کان دوورووی یه ک دراون و به پئ به رژه وه ندیان ووتار ده ده ن ،سه یرنی حیزبه که ی ئاغای به رزانی خۆی به علمانی ،له به رامبه رباله کانی تری ئیسلامی دا خۆی له قه له م بدان و بلیت نابیت ئیسلام وسیاسه ت تیکه ڵاوبکریت ،کاتیکیش کاریان به ئیسلامه حیزبه که یان خاوه ن وپاریزه ری ئیسلامه .دیاره بۆگۆران و حیزبه کانی تریش هه روایه و خاوه نی هه مان بیرکردنه وه ن ،سه باره ت به ماف وئازادیه کانی ژنان. به بروای من کاتی ئه وه هاتوه چیتر ژنان خۆیان به به لینه کانی باله کانی بزوتنه وه ی کوردایه تی خه ریک نه که ،جا باله کان هه لگری هه رجۆره بیرکردنه وه یه ک بن ناتوان ئه و راستی یه ی ناخیان بشارنه وه ،که باوه ریان به ماف وئازادیه کانی ژنان نی یه .کاری بزوتنه وه ی ژنان ویه کسانی خوازیه بینه مه یدان و خۆیان له ته وقی به لینه بیناوه رۆکه کانی بزوتنه وه ی کوردایه تی وسیناریۆکانیان رزگاربکه ن و دژی هه رچۆره بئ مافیه ک بوه ستنه وه فشاری جدی و هه مه رۆژه له ریگه ی شه قامه وه دروست بکه ن ،تاچیتر رشتنی روباری خوین به رده وام نه بیت و تاوانبارانیش به بئ هیچ سزایه کی شایسته بسورینه وه .ده بیت ریزی حیزبه کانی بزوتنه وه ی کوردایه تی به جئ بهیلن و ریکخراوی سه به خۆی خۆتان پیک بهینن،بۆرزگاربونتان له وبیمافیه ،گه ر ده ست بۆئه و کاره نه به ن سال به سال ریژه ی قوربانی یه کان زیاد ده کات و ماف وئازادیه کانیش ده بیته قوربانی بزوتنه وه ی کوردایه تی.

هۆله ندا
۹/۱۰/۲۰۱۳

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە