کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تەگەرانی ودەزگای زانیاری

Tuesday, 21/12/2010, 12:00


لەماوەی دەسەڵاتی ١٩ساڵەی هەردووحیزبی بنەماڵە یەکێتی وپارتی زۆرێک لەهۆکانی ڕاگەیاندن لەسەر زاری بەندکراوەکانی لای هەردووحیزب باس لەزیندانە تاریکەکانی هەردوودەزگای سەرکوتکەری پاراستن وزانیاری کراوە کەبەبەرچاوی حکوومەت وهەموولایەک بەئاشکرا خەڵکی ناڕازی لەدەسەڵات وهەیمەنەی هەردوو بنەماڵە ڕاپێچی ئەو زیندانانە ئە کرێت و بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن وچەندین شێوەی ئەشکەنجە بەکارئەهێنن لەگەڵیاندا مەگەر هەرلەدەزگاسەرکوتکەرەکانی ڕژێمی سەددامدا گوێبیستی ببووبین،بوونی ئەم دوو دەزگا سەرکوتکەرەوگرتنی خەڵکی بێ فەرمانی یاسایی جگە لە بێهێزی حکوومەت وکۆیلایەتی بۆجلال ومسعودوبوونی بە وەسیلەیەک بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی هەردوو بنەماڵە ئەگینا بوونی چ سوودێکی هەیەجگەلە درێژە دان بەم کارانە لەڕێی تەمویل کردنی ئەم دوودەزگایە لە سەروەت وسامانی خەڵکی هەژاروبێدەرەتان تالەم ڕێگەوە درێژە بەهەیمەنە وکەڵەگایی هەردووبنەماڵەی خائین بدەن.
یەکێک لەوئەشکەنجانەی کە خەڵکی زۆر گوێبیستی بووە بۆدانپێنانی زیندانیەکان هەڕەشەی دەست درێژی کردنی سێکسیە کەئەم جۆرە هەڕەشەنانە زۆر جار کاریگەری خۆی هەیە بۆ گەیشتن بەوەی کەئەیانەوێ،دیارە لەهەردوودەزگاش کۆمەڵە خەڵکێکی ئالوودە بوو بەبەدڕەوشتی لەمنداڵیانەوە بەم کارانە هەڵدەستن بەفرمانی لێپرسراوەکانیان کە گوومان ئەخاتە سەر ڕابردووی ئەوانیش.نەک هەرئەوە بگرە لەناو هەردوو دەزگاش هەر ئەم جۆرە کەسانە بەهۆی ئالوودەبووونیانەوە هەوڵی دەست درێژی کردنە سەر کارمەندانی خۆشیان و خیزانیشیان ئەدەن ولەهەوڵی هێنانی خەڵکی هاوشێوەی خۆیانن بۆ دەزگاکانیان،دیارە ئەم کارانەش بەبەرنامەوبەنهێنی ئەنجام ئەدەن ،نموونەشمان هێنانی جلال تەگەرانیە بۆ دەزگای زانیاری،ئەم کوڕە خەڵکی تەگەرانی قەڵاچوالانەوخێزاندارەو ئالوودەی کاری بەدڕەوشتی بوودوای بوونی بە پێشمەرگە لە هێزی تایبەتی قەڵاچوالانی سەر بەدەزگا گواسترایەوە بۆ بەشی بەدالەی دەزگا ئیتر بەدالەش ببووەهاوشێوەی تیاترۆکان وبەدڕەوشتەکان ڕوویان تێ دەکرد لەگەڵ هەستیاری بەشی بەدالە لەم دەزگایە کەچی ببووە جێ ی ممارەسە کردنی کاری سێکسی نێرینەکان تاوای لێهات ڕۆژبەڕۆژ ئەم کارەبەرەو ئاشکرا بوون ئەچووخەریک بوو سنووری دەزگای تێ ئەپەڕاند بۆیە بۆسنووردانانێک هەستان جلالیان سجن کردوو هەڕەشەی کوشتنی خۆیی وخێزانیان لێکرد ئەگەر بێتوو لە هەر شوێنێ ناوی ئەو کەسانە بەرێ کەکاری بەدڕەوشتیان لەگەڵ کردووە،دواتر ئازاد کراوئێساش لە تەگەران دەژی.هەر ئەم بەد ڕەوشتانەی دەزگابوون کە بەدوای کوڕی جوانی دەزگاوخێزانی جوانی ئەواندا ئەگەڕان بۆ خستنە داوی خۆیانەوە ئەگەر کەسێکیش بەرەوڕوویان ببوایەتەوە بۆ ناخۆشترین شوێنیان ئە گواستەوە.بۆیە بەلای خەڵکی سەیر نەبێ کاتێ باس لەبەدڕەوشتی سەرانی یەکێتی وداروودەستەکەیان ئەکات دەنا دەزگا ئەوەندە شوێنێکی دوورە دەست نیە تاجلال ومەکتەبی سیاسی حیزبەکەی ئاگاداری ئەم جۆرە کارانە نەبن هەمووی چەند سەد مەترێک لە ماڵی جلال دوورە لە قەڵاچوالان کەتیایدا بەبەر چاوی جلالەوە گەورەترین سووکایەتی بەناوی پێشمەرگەو کەسووکاری پێشمەرگەو خەڵکی ناڕازی بەدەسەڵاتیان ئەکرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە