عەمید سەرحەد قادر بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك دەستبەسەر دەكرێ
Friday, 15/02/2013, 12:00
دوای ئەوەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكە لە لیستی بەرەی توركمانی ئاشكرای كرد كە دەزگای هەواڵگری عێراق 48 كاتژمێر بەر لە ئەنجامدانی تەقینەوەو هێرشكردنە سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك زانیاری بە بەرپرسانی پۆلیسی كەركووك داوە، بەڵام ئەوان لەئاست كار كردن لەسەر ئەو زانیارییانە كەمتەرخەم بوونە، یەكێك لە كەمتەرخەمەكانیش عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك بووە، پێشتریش كوردستان پۆست زانیاری ئەوەی بڵاوكردەوە كە عەمید سەرحەد دەستی لە تەقینەكانی ئەو شارە هەیە، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لیژنەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە بریكاری وەزیر سەرۆكایەتی دەركرد سەردانی كەركووكی كردووە، لیژنەكە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ چەند بەرپرسێك كردووەو پاش وەرگرتنی وتەیان ئازاد كراون، بەڵام لیژنەكە پاش لێكۆڵینەوە بۆ ماوەی 6 كاتژمێر عەمید سەرحەد دەستبە سەر دەكات، دوای هەوڵێكی زۆر و تەداخولكردنی ژمارەیەك بەرپرسانی كەركوك بەشێوەی كاتی ئازادی دەكەن بەڵام بەلێنامەی لێ وەردەگرن كە عێراق بەجێنەهێلێ و هەر كاتێك داوای بكەن ئامادە بێت بۆ هەر لێپێچینەوەیەك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست