با هه‌ر یه‌که‌م بمێنن
Sunday, 25/09/2011, 12:00
پێش ماوه‌یه‌ک ڕاگه‌یاندنێک له مه‌کته‌بی مه‌سروور به‌رزانییه‌وه بڵاو کرایه‌وه
دژی وتارێک له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌ناو و ده‌نگ . هاوڵاتی ده‌ڵێت بۆی
دیارکه‌وتووه که مه‌سروور به‌رزانی خانوویه‌کی به ده ملیۆن دۆلار له ئه‌مه‌ریکا
کڕیوه. ڕاگه‌یاندنه‌که ئه‌م هه‌واڵه به‌درۆ ده‌خاته‌وه وده‌یه‌وێت بڵێت جه‌نابی مه‌سروور هه‌ژاره و مووچه‌خۆرێکی بچووکه، خێر و زه‌کاتی پێده‌چێت، به‌حه‌یاتی
نه‌ک له‌ئه‌مریکا به‌ڵکو له کوردستانیش پێیناکرێت خانوو بکڕێت. له‌وانه‌یه به
کرێ دانشتبێ.
ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌کان ده‌نووسرێت هه‌مووی ڕاست نییه. ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه
قسه و ده‌نگ وباسی وا بڵاوببێته‌وه، ماوه‌یێ باس له مووچه‌که‌ی مه‌سعوود به‌رزانی
ده‌کرا و به نیو میلیۆن دۆلار له‌مانگێکدا مه‌زنده ده‌کرا به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن
مه‌کته‌بی به‌رزانییه‌وه به‌درۆ خرایه‌وه به‌ڵام نه‌یگوت مووچه‌که‌ی چه‌نده. منیش ئه‌و
هه‌واڵه به درۆ ده‌ز‌انم چونکه باسی پاره و مووچه‌یه‌کی وا که‌م بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، نه‌خۆی و نه خه‌ڵکی کوردستان قه‌بووڵی
ناکه‌ن. من وای بۆ ده‌چم که چه‌ند جارێک له‌وه زیادتره و شایانی خۆیه‌تی...
هه‌ندێ جار له‌ملاوئه‌ولا قسه‌ی وا بڵاو ده‌بێته‌وه که چه‌ند که‌سێک له بنه‌ماڵه
ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سن له جیهاندا. ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌ربه‌رزی، سه‌رفرازی و
دڵخۆشی میله‌تی کورده. کورد له‌مه زیادتر چ هیوا و ئومێدێکی هه‌یه، کوره چیت
ده‌وێت دووچاوی ساغ. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی کرێچین وپێیان ناکرێت خانوویه‌کی سه‌د
مه‌تری بکڕن یان ئاوابکه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بێکارن و کاریان ده‌ستناکه‌وێت،
هه‌ندێ له بێهیوایی په‌نا ده‌باته به‌ر خۆکوشتن و خۆسووتاندن، ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی
سلفه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن و هێشتا وه‌ریان نه‌گرتووه و بێ ئه‌و سلفه‌یه هیچیان
پێناکرێت، ئێمه میله‌تی کورد هه‌مووی ئه‌گه‌ر ڕۆژێ زانیمان له دنیادا یه‌کێک
هه‌یه له سه‌رکرده‌کانمان ده‌وڵه‌مه‌ندتره ده‌بێ ئه‌م عه‌یب و که‌ماسییه بۆ خۆمان
قه‌بووڵ نه‌که‌ین، چه‌ند بتوانین، با منداڵه‌کانمان برسی و پێخاس بن، پاره‌ی شه‌هیدان ببڕن، ئه‌وان چوونه به‌رڕه‌حمه‌تی خوا و چوونه به‌هه‌شت و ته‌واو، ئه‌وان کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌کرد، بۆ پاره وپاداشت نه‌یانکرد، به‌برسی و نانه‌ڕه‌ق
ژیان و به‌برسی چوون. پاره‌ی خانه‌نشین ببڕن، ئه‌گه‌رچی که‌میشه و به‌شی هیچ
ناکات، ئه‌وانه به‌لای که‌مه‌وه په‌نجاساڵ ژیاون...هه‌رچیمان هه‌یه ونییه، هه‌موومان
ڕۆژێ هه‌ر ده‌مرین، باله‌برسا بمرین، مه‌عاشی مانگانه‌مان ، به‌گه‌وره و بچووک،
به قوبان و فیدای سه‌رکرده نموونه‌یی و بێوێنه‌کانمان، هه‌موو تواناکانمان پێشکه‌ش
به‌م سه‌رکرده ده‌گمه‌نانه بکه‌ین تاکو هه‌تاهه‌تایه‌له سه‌ر ئاستی جیهانا ده‌وڵه‌مه‌ندترین
هه‌ر یه‌که‌م بمێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست