کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گرێبه‌ستی نه‌وتی قـه‌ره‌داغ

Sunday, 29/03/2009, 12:00

1766 بینراوە


کومپانیای ڤـاست ئێکسپلۆره‌یشنی کـه‌نــه‌دی (Vast Exploration Inc) بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ ماوه‌ی چـه‌ند مانگێکه‌ ده‌ستیان به‌ تاقیکردنه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی(2D seismic) گه‌ڕان به‌ دوای نه‌وت و گازدا له‌ کێلگه‌ی قه‌ره‌داغ ده‌ستپێکردووه‌. تاقیکردنه‌وه‌کان له‌ ڕوبه‌رێکی 350 کم٢ ته‌واو بووه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ڕوبه‌رێکی تریش که‌ 360 کم٢ ه‌ به‌م نزیکانه‌ تاقیکردنه‌وه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ند مانگێک ده‌خاێنێت.
شـایانی بـاسه‌ کـه‌ کومپانیای ناوبراو له‌گه‌ڵ کومپانیای نـیکۆ ڕیسۆرسز(Niko Resources Ltd) ی کـه‌نــه‌دی گرێبه‌ستێکیان له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ مانگی 5/2008 ئیمـزا کردووه‌ بۆ پشکنین و دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گـاز له‌ کێڵگه‌ی قه‌ره‌داغ که‌ ده‌که‌وێته‌ خوارووی شاری سلێمانی.
جۆری گرێبه‌سته‌که‌ به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ستی هاوبه‌شه‌ (عقد مشارکە ـ production sharing contract ـPSC) و
درێژی کێلگه‌ی قه‌ره‌داغ نزیکه‌ی 65 کم وپانییه‌که‌ی 6 کم و ڕووبه‌ره‌که‌شی نـزیکه‌ی 846 کم٢.
پشـکی هه‌ردوو کۆمپانیاکه‌ 60% ه‌ و پشکی حکومه‌تی هه‌رێمیش 20% و پـشکه‌که‌ی تریش که‌ 20% ه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دراوه‌ به‌ ته‌ره‌فی سێهه‌م که‌ ڕه‌نگه‌ کۆمپانیایه‌کی خۆماڵی بـێـت.

هه‌روه‌ها له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ کۆمپانیای هیریته‌یجی که‌نه‌دی (Heritage Oil Corporation) بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ سه‌رکه‌توانه‌ بیری نه‌وتی ژماره‌ یه‌کی له‌ کێلگه‌ی میران به‌ قوولی 1100م ئه‌نجام داوه‌و گه‌یشتۆته‌ نه‌وت،ئه‌م کێلگه‌یه‌ش له‌ ڕووی جوگرافی و جۆری نه‌وت و گازه‌وه‌ هاوشێوه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ کێلگه‌ی قه‌ره‌داغ. ئه‌حمه‌د سه‌عید که‌ به‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیای Vast Exploration Inc له‌ کوردستان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی پشتڕاستکردۆته‌وه‌.

شایانی باسه‌ تـا ئێستا هه‌ حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ 20 گرێبه‌ستی نه‌وت و گـازی له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کۆمپانیای بییانی ئیمزاکردووه‌ (ته‌ماشای نه‌خشه‌که‌ بکه‌) به‌ شیوه‌ی گرێبه‌ستی هاوبه‌ش، ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێی نیگه‌رانی حکومه‌تی به‌غداو عه‌ره‌به‌کان،هه‌روه‌ها زۆربه‌ی چـاودێران چ له‌ کوردستان و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ نازانن خـاڵه‌کانی گرێبه‌سته‌کان چۆنه‌، پشکی کۆمپانیاکان چه‌نده‌ له‌و گرێبه‌ستانه‌.

عه‌ره‌به‌کان به‌ گشتی وحکومه‌تی به‌غدا ده‌ڵێن ئیمـزاکردنی ئه‌و گرێبـه‌ستانه‌ به‌ شێوه‌ی هاوبـه‌ش، واته‌ بـه‌ فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ تایبه‌ت و خه‌ڵکی عیراق به‌ گشتی.جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ لێپرسراوانی کوردستان کۆمیشن له‌ کۆمپانیاکان وه‌رده‌گرن.
هه‌رچه‌نده‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت،هیچ کۆمپانیایه‌ک ئاماده‌ نییه‌ بێته‌ عیراق، چونکه‌ ئه‌و کۆمپانیانه‌ ده‌ڵێن عیراق به‌ کوردستانیشه‌وه‌ نائارامه‌، ئیمه‌ش ئه‌بێت پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ تأمینات دابین بکه‌ین.


پـۆڵای مهنــدس


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)