کەوشەکانیان جوتە بەڵام قسەکانیان موفتە - جیاوازی لە نێوان هیتلێر و ئیفلاتون
Sunday, 03/11/2013, 12:00
ئێستێ لە پڕ لەئێوە بپرسم ؟/ هیتلێرو ئیفلاتۆن / جیاوازیان جێیە؟ هەمووتان سەرتان سوڕ دەمێنێ!
بەڵام ئەگەر بپرسم بۆ ماتمای دەمێنن ؟جوابەکەتان وەکو یەک ناچێ پێم دەڵێن دەکرێ زیاتری شی بکەیەوە؟ ئێمە ئەگەر داستانی / سەگی بەڕەلڵڵا / لە نوسینی ، سادق هیدایەت (نوسەرێکی فارسزمانی ئێرانییە) بدەینە سەت کەس لەچینو توێژەکانی جۆراوجۆر ، هونەرمەند ، پیشەکار و....... پاشان لێیان بپرسین ؟ لەو داستانە چۆن تێگەیشتن ؟ ئەو جوابانەی کە دەدرێنەوە هەتا رادەیەک وەکو یەک دەچن وجیاوازیشیان تێدا بەدی دەکرێ . ئەو جیاوازیانەن کە مرۆو ماتمای دەهێڵن و بیرکردنەوەیان لێ دروست دەبێ .هەر ئەو جیاوازیانەن کە کەسایەتییە کان لە یەک تر جودا دەکەنەوە .
دەڵێن : ئەو مەتەڵە چۆن پەیوەندیەکی دەگەڵ هەڵسەنگاندنی / هیتلێر و ئیفلاتون / هەیە؟ پەیوەندی ئەو دوو کەسە کەهەر دووکیان کەسانی ناسراون بۆ دروست کردنی / دونیایەکی باشتر / خەونوخەیاڵان هەبووە بۆ خۆشبەختی مرۆوی مەزن مێژوویان تۆمار کردووە . ئیفلاتون کە یونانی بووە تۆمار کردنی بۆ مێژوو دەگەڕێتەوە بۆ / دووهەزارو سێ سەدو نەوەد / ساڵ لەوەی پێش بەناوی / پۆلیسا ، بەواتای جمهوری ئیفلاتون / کە ناوەرۆکەکەی دەبارەی یەکسانی و بوێری و ئەقڵ و فەلسەفە و.......لەم ڕۆدا لە کۆمەڵگا بەو واتایە دێ چۆن بتوانی باش بژی و کۆمەڵگایەکی دێمۆکڕات و خاوەن تایبەتمەندی خۆی هەبێ ؟ بەکام کەس دەگوترێ مرۆوی راستەقینە ودروستکار ؟
بەڵام ، کەسی دووهەم کە ئاڵمانی بوو ، مێژووی دەگەڕێتەو بۆ / هەشتاو حەوت ساڵ / لەوەی پێش یانی دووهەزارو سەدو شەش / کە بەرهەمەکەی خۆی ناو نا / ماین کمپف یانی شەڕی من / ئەو هەڵویستەی کە گۆیا ئاسمان کونبووە رێبەرێکی جیهانی لێ کەوتۆرە خوارێ ! خەڵکی ئاڵمان چۆن دەخوازن ببنە ناوەندی رزگاری مرۆوایەتی بۆ داهاتویەکی پڕ لە بەختەوەری ! کەسی یەکەم (ئیفلاتون) نەسەری لەسیاسەت دەخورا نە دڵی بۆ دەسەڵات لێی دەدا . بەرهەمی فەلسەفی خۆی نوسی وئاسودە پاڵی دایەوە . لەگەڵ دۆستەکانی خۆی لەشاری / ئاتێن / دانیشتبوو کەلەپڕ دیتی یەکێک لە قوتابیانی لایەنگری خۆی بەناوی / دیۆین / کەببو بە راوێژکاری سەرسەختی / دیونیسیون / دیکتاتۆڕی / سیراکیوز / .نامەیەکی بۆ ئیفلاتون نوسی گوتی وەرەئێرە / جمهوری / خۆت لێرە دامەزرێنە !
ئیفلاتون بیری هەستیار هێرشی بۆ هێنا چوو تا بزانێ کاروبارەکان چییان لێ دێ؟ دیکتاتۆڕ لەسەر پێشنیاری بەردەستەکەی خۆی دیۆین ، بەخێر هاتنی ئیفلاتونی کرد ودەستیان کرد بە وتووێژ ،لەپڕ ئیفلاتون لەبیری چۆوە لە کوێیە ؟ دەستی کرد بە ڕەخنە گرتن لە دەسەڵاتی دیکتاتۆڕ !/ دیونسیونی دیکتاتۆڕ / کە چاوەڕوانی ئەو رەخنانەی نەدەکرد بەتوندی توڕە بوو دەستوری دا ئیفلاتون بکوژن ! هەڵبەت نەیانکوشت بەڵام وێنەی / دیلی ئاسنین / لەبازاڕدا فرۆشتیان وبەم شێوەیە لەمەرگ نەجاتی بوو .!
لەمبوارەدا دەتوانین ئاوا تێبگەتن ،ئیفلاتون و هیتلێر بۆ خەونی نەجاتی مرۆوایەتی هەتا رادەیەک وێکدەچون ، بەو جیاوازییە کە ئیفلاتۆنەکان لە وە دایە پێنوسەکانیان لەسەر عەرز دانەنا هەتا شمشیر هەڵگرن بەزەبری شمشیر فکرو ڕامانی خۆیان ئیسپات بکەن ، بەڵام هیتلێرەکان دەست بە شمشیر مانەوە وقەت دەرسیان لە شکستەکانیان وەرنەگرت !؟
خوێنەری هێژا ئەو بابەتە چەندە کۆمەڵگای سیاسی کوردو مێژووی سەدەی رابودووی دیکتاتۆڕەکانی خۆماڵی دەشوبهێنێ بۆ خۆت لێکی بدەوەو.سەرکردەکانی ئێمە نە زانیار بون وەکی ئیفلاتۆن نە دەتوانن بەشێوەیەکی شەهید خۆازانە ئەو بەشە لە وڵات (دەکاتە سەتا لە ٥٥) بەڕێوە بەرن لە هەڵسەنگاندنیش بەرانبەر بە هیتلێر بۆ خۆتان بڕیار بدەن تەنیا من ئەوەندە دەڵێم : کەوشەکانیان جووتەو قسەکانیان موفتە .
جەعفەرکەریمی / ٣/ ١١/٢٠١٣
وەرگێڕانەوە لە رووپەڕی ، بی ،بی سی ،بۆ سەر رووپەڕی ،کوردوستان پۆست .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست