گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
1855 بینراوە
گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی ...خۆشم بوێی ...
له ناو کێڵگه‌ی حه‌زما بڕوێی ...
گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی له گه‌ردونی دڵی منــــا
ببیته شـــــــــــــــــا
گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی وه‌ك ڕێنسانسی ئه‌وروپــــــا
خۆم بۆت ده‌بم به‌و (دانتێ) یه‌یی ...
دروستی کرد "کۆمیدیای خوا "
ئاوا وه‌ره له گه‌ردوونی بێ ووڵاتی دڵی منا
ده‌تکه‌مه " سه‌رۆك " عه‌شره‌تێ
هیوای میلله تێ به‌باده‌ی
مێژووی میلله تێ ڕیسواکه‌ی
ئه‌وسا گیانه هه‌ر خۆشمه‌وێی ...
بێ گومان به هه‌ر ده‌مه‌وێی ...
گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی له بۆگه‌ن ترین زه‌لکاوی نۆکه‌ریا
نوقوم ببی
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تیا بچی
ئه‌و کاتانه‌ش وه‌ك گه‌وجه‌کان
خۆمت هه‌ر ده‌که‌م به قوربان
ئازیزه‌که‌م .. گه‌ر حه‌زده‌که‌ی له پێناوتا بتوێمه‌وه .. بۆ دیدارێ
وه‌ك " سی و یه‌کی ئابی " هه‌ولێر .. نه‌ك هه‌ر پایته‌ختی هه‌رێم ، هیواکه‌شم
گوند‌و شار‌و بست به‌بستی خاکی ووڵاتی دابه‌شم .. بۆ ته‌فرۆشم
هه‌رچی (حیزبۆچکه‌ی) ته‌لاری په‌رله‌مانی کوردستانی
ژێر ده‌بابه‌ی به‌عسی ناخی توڕه‌م هه‌یـــه
ده‌ست له‌سه‌ر چۆك بۆت ده‌وه‌ستن
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێستی میلی مردووه
ده‌تپه‌رستن
بۆیه گیانه ..ئاوا ڕۆحم بۆت داناوه
نه‌ك هه‌ر ئاره‌زووی میلله‌تێکم له‌لا هیچه
چونکه لوتکه‌ی ئاواته‌که‌ی ئه‌و میلله‌ته‌م له‌لا پوچه
ئازیزه‌که‌م ... له مێژوودا له ووڵاتی قیبله‌ی شارستانێتی دا
(به‌رده‌که‌ی سیزیف) و (ئۆدیب) ڕه‌مزن بۆ کۆڵنه‌دان و حه‌ق
له‌لای منیش بۆ نیشتیمان و سه‌روه‌ری
چه‌واشه‌یی و درۆی نه‌سته‌ق
ئه‌ی دڵه‌که‌م :- وه‌ك چۆن
نازێتی فیکره‌که‌ی هێتله‌ر یه
ئاشبه‌تاڵ و خیانه‌تیش له فه‌رهه‌نگی سیاسه‌تی کوردێتیما
بۆ خۆم و بۆ ئه‌و گه‌وجانه‌ی بڕوای پێمه سه‌روه‌ریه
من بۆ ده‌ڵه‌یی و ده‌به‌نگی وان ده‌زانم
بۆیه ئاوا وه‌ك جادوگه‌ر
له‌سه‌رسه‌ری کۆمه‌ڵێکی دواکه‌وتودا
بوومه ڕابــــــــــــــه‌ر
نازداره‌که‌م من که توانیم وه‌ك شیوعـیه‌ك
چه‌ژنی موسڵمانی بکه‌م !!
یان هه‌ر وه‌کو ئیسلامیه‌ك .. چاو له ئه‌نفالی گه‌لێکی موسڵمانی پاك بپۆشم
بۆ ئه‌وینت
بۆچی پێت وایه سه‌رخۆشم ؟!
نه‌خێر گیانه .. من ئه‌نفالی زه‌ردم هاتوم
پاڵه‌وانی ئاشبه‌تاڵی ڕێی عـه‌شقـێکی سه‌راب گرتووم
من حه‌زم هه‌روه‌ك دروشمی حوکمی زاتی نێوسیسته‌می
سـه‌دامێکــه
دوای فیدڕاڵی له دایك بووم
ده ســــا گیانه ورد سـه‌یرکه پێت ده‌ڵێم چۆن په‌یامێکه
بۆیــه ئازیـــــــز ...
من ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ژێر ڕه‌حمه‌تی زرێپۆشی
سوپاکه‌ی عـه‌لی کیمیایم
من وه‌زیری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و (نامایه) م که سـی و یه‌کی ئاب هێنامی
من دڵۆپی نه‌وتی کۆیه‌م نه‌بوو به گوڕ‌و به به‌نزین به‌ناکامی
کو‌رد ڕه‌وی کرد منیش شایم
سی و یه‌کـی ئاب هه‌ڵبژاردن بوو له کو‌رد ڕا ؟!
عـه‌یبی چی یه ؟!
ده‌بابه‌و تۆپ ده‌نگم بۆبــــــــا ؟!
(ئه‌مه ئه‌زمونێکی نوێی پیاوانه‌یــــــــه)
فیدڕاڵێکی تازه‌گه‌ری به‌عـسێتی و سـه‌دامانه‌یـه
خۆشه‌ویستم جا بۆیه خۆم ...
په‌یامی (کرێکارانی جیهان یه‌کگرن) م هه‌ڵگرتووه !!
بۆیه من خۆم ... له دوای (بسم ێلله) کردنی سه‌ر مانشێتی ڕۆژنامه‌که‌م
وه‌ك شه‌هاده‌ت باس ده‌وڵتێکی کوردی ئیسلامیانه‌م کردووه ؟!!
من ئه‌و که‌سه‌م ... دوای ئه‌نفال و دوای کیمیایی و دوای کۆڕه‌و دوای ئابڵو‌قه و
دوای سی و یه‌کی ئاب له ژیان
وه‌ك سه‌ره‌تای ساڵی کوردی ساڵی مه‌سیح ساڵی کۆچی
فه‌لسه‌فه‌ی جاشی مۆدێرنم کرده په‌یام بۆ کوردستان
بۆیه گیانه منی چه‌پڕه‌و :-
هه‌رئه‌و که‌سه‌م له‌گه‌ڵ دواکه‌وتوترین خێڵ
هاوپه‌یمانێتیم به‌ستووه
بۆ بنیادی ستراتیژی کۆنه‌په‌رستی و توند ڕه‌وی
شێلگیرانه به‌شداریم له حوکمه‌تێکی واش کردووه
تفم له خۆم و ڕێبازی حه‌قیقه‌ت کردووه
به‌ڵێ گیانه وانه‌زانی درۆ ده‌که‌م
چونکه ئێستاش (له پایته‌ختی ئازاد کراوی هه‌رێمی) دڵ و هیوا
دروشمی ڕوخانی به‌عـــسیم
له‌به‌رده‌می چل هه‌زار حه‌ره‌س جمهوری پێ په‌تی و
چوارسه‌د ده‌بابه‌ی فاشستی داڕشتووه !!
ئێسته‌ش باره‌گام له‌وێی یه‌و .. سوپاس بۆ خوا‌و بۆ ئه‌ویش
په‌نجه‌ی بۆ من نه‌بردووه ؟!
هه‌رچه‌نده من نه‌ك هه‌ر فیدڕاڵ
خۆهه‌ندێ جار (باسی ده‌وڵه‌تم کردووه)
ئه‌ی چی بکه‌م - له‌ڕاستیا - ناخ و باوه‌ڕو ئایدیام
بۆ حوکمی زاتی کارتۆنی له‌گه‌ڵ خوێنم تێکه‌ڵ بووه
گیانه ئه‌مانه‌ت پێ ده‌ڵیم تا بزانی
بۆ هه‌ناسه‌ی وورد ترین ڕاستی ده‌گه‌ڕێم
تا ڕۆژێ دێ لێم ده‌گری گوێ و خۆشت بوێم
وانه‌زانیت ئازیزه‌که‌م سیاسه‌تم تێکه‌ڵی عـه‌شق کردووه
ئه‌وه جه‌وهه‌ری ئه‌وینی سیاسه‌تی عـه‌شقی منه
ئه‌و ووڵاته‌ی تۆ ده‌ته‌وێ دروستی که‌م
له ئه‌تڵه‌سی جوگرافیایی دڵی منا وونه
دڵداره‌که‌م با له ژێر به‌رنامه‌ی خوادا ڕاست بینه‌وه
(قـه‌یدی چی یه له گه‌ڵ که‌سێکا دانیشین که له دنیا باوی نه‌مـا و
توڕ دراوه ئاشت بینه‌وه)
وه‌ره با په‌چه‌ی ته‌سلیم بوون له جه‌سته‌ی بیر‌و ڕای یاخی
ئازاد بوونی ... ئه‌م میلله‌ته به‌ستینه‌وه
ئێمه بۆیه ده‌بێ هه‌بین
تاکو هیوای ئاڵ‌و واڵای سفت وه‌ك سێ‌و
به نینۆکی تیژ وه‌ك چه‌قۆ بڕنینه‌وه
داری خۆزگه‌ی له مێژینه‌ی زه‌رده‌شت و ئاڤێستای
کوردیش .. ببڕینه‌وه
بۆیه جوانێ ...
ئه‌گه‌ر هه‌موو سامانه‌که‌ی
بازگه‌ی گومرگی ڕێی زاخۆ و دهۆك و قه‌ندیلم به‌نێ
که تا شاری قوربانی دێ
"پارتی" هیوام فه‌رده شه‌کرێ نه‌ك هه‌ر سێ جار بۆم گومرك کات
هه‌زار ئابڵوقه‌ی تر دانێ
تاکه مویه‌کی پیاوه‌تی جه‌ماوه‌ری
له میله‌تی قژه سه‌رما جوڵه ناکات
شیعـرێ ، چیرۆکێ، ڕۆمانێ چۆن به نه‌بوون له ژیانێ
که شاعـیرو نوسه‌ره‌که‌ی نه‌ك هه‌ر ووشه هیواو هه‌ڵوێست وئامانجی
بۆ دوو خه‌ڵاتی پوچ دانی؟!
ئه‌ی هاوسه‌رم :
گه‌ر کۆمیته‌ی ناو گومرگی یه‌کــێتیشم
له هه‌موو خاڵی سه‌ر سنور
یه‌ك یه‌ك به‌رتیلم بۆ قوت دات
ئه‌گه‌ر خزم خزمێنه‌که‌ی حوکمه‌ته‌که‌ی
وه‌ک دڵسۆزی هه‌ر بۆ من کات
ئه‌مانه‌م هه‌موو پێ به‌خشن
دڵم له عـه‌شقت نابێت وون
پاڵه‌وانی سیاسه‌تی ستراتیژی دڵداریشم هه‌ر نابه‌زێ
ڕۆژێ نایه لافاوی توڕه‌ی خه‌ڵکی و
لێوێ نایه‌و ترس ناگه‌زێ ..!!!
نازداره‌که‌م .... من ئه‌وانه‌م
له شه‌ڕی ناوخۆی بۆ چونمـــا
بی لایه‌نیم ده‌ربڕیووه
من ئه‌وانه‌م که له مێژ بوو.. له ژێره‌وه ، دوژمنانی بڕوای خۆشم
منی به پاره کڕی بوو
بێ لایانم چونکه گیانه ....
(من زۆج که‌ری میله‌تیکم وام لێ کردون
پاك و ناپاك
به‌یه‌ك چاو بخوێننه‌وه
من ئه‌و که‌سه‌م وام لێ کردون .. ڕاست له چه‌پدا و چه‌پ له ڕاستدا ببیننه‌وه)
من ئه‌و که‌سه‌م له ڕاستیا حه‌زم وایه
(کو‌رد هه‌ر یه‌کتر ببڕنه‌وه)
من دوژمنی ستراتیژی شۆڕشێکی کوردستانیم
من هاوپشتی عـێراقێکی ئینگلیز کردی نیشتیمانیم
من ئه‌و که‌سه‌م گیانی نه‌ته‌وه‌یم نی یه
هه‌ڵویست چی یه ؟!
من له گه‌ڵ ئه‌و ڕێبازه‌شم جاشێتیش بێ دوژمنی (کوردستانی یه
ئه‌م کاره‌م پێ سه‌روه‌ریه)
من ئه‌و که‌سه‌م جگه له‌وه‌ی خه‌ڵکه‌زانێ .. خۆشمه‌زانم
بونیاد‌و نیهادم نی یه
به‌ناوی میلله‌تێکه‌وه بێ لایه‌نیم ده‌ربڕیوه
وه‌کو ئه‌کته‌ری سه‌ر شانۆ ، خۆم له هه‌مووتان گۆڕیوه
حـه‌قم نیه من له‌گه‌ڵ کێ هاوپه‌یمانم
من ئه‌ندامی وه‌زاره‌تی ئه‌و حکومه‌ته پاره‌دا‌رم
که پڕی ده‌کات گیرفانم ؟!
با له ژێر پێی ده‌بابه‌که‌ی به‌عـسیشا بێ
من خۆم که‌ڕم با میلله‌تێ ئاواره‌بێ و له سه‌یران به‌نی توشا بێ
ده‌سا ئه‌ی یار بۆچی ئه‌و ڕاستی یه بڵێم
لایه ئاشتی قـبوڵ ناکاو ....
(لایه‌کی تر گه‌لێ گه‌لێ پێدا ده‌گرێ
ئاخر گیانه ڕاستی بڵیم
درۆ ده‌مرێ)
فریشته‌که‌م له‌م عـه‌شقه‌ما .... بێ پایانم
گیانه منیش بێ لایه‌نم
بێ لایه‌نی ... وام لێ ده‌کا
((خۆم که‌مه که‌ری ناو جۆگــــا))
جار جاره له شه‌ڕی ناو خۆ ...
(پاسم بۆ پارتی کردووه)
له ژێر فشاری یه‌کێتی وعـه‌یب و عـــاری ده‌می خه‌ڵکی
شتم بۆ وانیش بردووه
دروشمی ڕوخانی به‌عـس و دیکتاتۆرو
گه‌مۆڵه دیموکراتی و نۆکه‌ریشم هه‌ڵگرتووه
به‌ڵێ ئازیز .. بێلایه‌نی و خۆشه‌ویستی
پیاو هه‌ر ده‌خا له پیاوه‌تی
سوه‌ندم به پیرۆزی ڕێگه‌م
سوه‌ند به ئاینده‌ی ووڵاتێ که منی تیام
سوێند به ڕۆژی سی و یه‌کی هه‌شت
ئه‌بێ ئاوا بۆ ئاینده‌ش به به‌رنامه‌ی نوێ تره‌وه
کوردستان و عـێڕاقیشم که‌م به به‌هه‌شت ؟!
چونکه من بووم له مێزگردی ڕاده‌ربڕین
له سه‌ر پردی سیڕاته‌که‌ی هه‌ڵوێستێکما
هه‌تا وه‌کو له وه‌ڵامی پرسیارێکا
ووتم ئه‌م (سی و یه‌کی ئابه)
نه هه‌ر (خیانه‌ت نی یه) و به‌س
به‌ڵکو (به گوناهێکی گه‌وره‌ی براده‌رانی ده‌زانم )
ئه‌ی دۆستانم دۆست و برای بینه‌رانم
ده ئه‌ی شۆخه بێ مه‌یله‌که‌م
وا داستانی دوای ڕاپه‌ڕین نیشانی دا ئێمه جاشترین له ته‌حسین
وا له دوای هیوا هه‌ڵوه‌رین
من هه‌موو شتێکم نیشان دای
تۆ نه به‌بزه ، نه‌گریان هیچ نه‌جوڵای !!!
تۆ ده‌ته‌وێ ئاله‌م (تراژیدیایه) دا
گوڵی ڕزگاریت پێ به‌خشم
یا تاڵی خه‌یاڵی شادی بۆ داهاتوو بهۆنمه‌وه
شاعـیرێکم له ووڵاتێکی واده‌ژیم
من ناتوانم وێنه‌ی شعریی
وه‌ك (ئاراگۆن) بۆ پرچی ( ئه‌لیزا) ی وه‌ك تۆ بهۆنمه‌وه
ئازیزه‌که‌م :-
نه سوکراتم (پیاڵه‌ی زه‌هری مه‌رگی دواسات بخۆمه‌وه)
خۆ نه (قازیم) تا نه‌ترسم وه‌ك کو‌رد له به‌رده‌م سێداره
نه (پیرانم) له کاتی خنکان و مه‌رگا پێ بکه‌نم
نه (شه‌هابم)،(نه‌گوڵ سوخریم) له دادگای شاهه‌نشا دا
تف که‌م له شا و له قه‌ناره
چونکه گیانه له‌م ساته وه‌خته‌ی ووڵاتما
بۆ نه‌ته‌وه‌م ...نه شـــا هه‌یه
نه کونی شنه‌ی با هه‌یه
نه ئا‌ڤێستا و نه خــــــــوا هه‌یه
نه بیری بێ ڕیــــــا هه‌یه
نه ترووسکه‌ی هیوا هه‌یه
[email protected]