مەلا بەختیار هەرەشە لە بارزانی دەکات
Tuesday, 30/12/2014, 12:00
ئەگەر تادوێنی رەخنەی گشتگیری لەدەسەلات پارتی و یەکیتی بەهەلویست ئەژمار دەکرا ، ئەمرو بێ ناوهینانی بەرپرسی تاوانباریش کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەماوە، ئەوانەی خاڵ دانان لەسەر وشە بە هەر پاساویکەوە رەت بکەنەوە ، هۆکاری لەرزۆکی نووسین و گوتنیانە ..... هەندیک سیاسی و نووسەریش هەن پیویستە لەسەریان بوەستی جونکە رۆلێکی مەترسیدار و قیزەوەن دەبینن ، بەتایبەتی لەناو جومگەی هەستیاری ولاتدا دەژین . یەکێ لەمانە ئەو مەلا بەختیارەیە ، کە بەردەوام لیدوانەکانی کێشەی بەدوادیتن دواتریش رونکردنەوەی سکرتاریەتەکەی دەست پیدەکات یان ئاژاوەیەکی نوێ دەخاتە ناو حزبەکان .
لەنوێنترین لیدوانی دا هەرەشە لە بارزانی دەکات لەسەربەیانامەکەی وەزارەتی پێشمەرگە . . دەبیت بلیم بارزانی بەردەوام هەولی داوە بەدیوێکی جوان خۆی نمایشی بکات لەملای تریشەوە پێچەوانەکەی رەفتار دەکات. وەک ئەوەی ئیستا بەحزبەکەی و یەکیتی بۆوەزیری پیشمەرگە هیج سەنگیکیان لەرۆلی نەهێشتۆتەوە ، وەک کورەکەی لەبری وەزیری پیشمەرگە کۆنگرەی رۆژنامەگەری ساز دەکات ، فازل میرانی لەبری بەرپرسی سەربازی لیدوان و پیلانی جەنگ دەدا .، ریکلام بۆ پارتی ویەکیتی لەبەرەکانی جەنگ دەکرێ ...... کەجی لەملای ترەوە دیتن ٧ خال دەردەکات کەتورەبون بەنامەکەی دیارە . هەرجەندە بەلام ئەو خالانەی باسی کردوە باشترکردنی سیمای وەزارەتی ئیداری پێشمەرگەیە .
مەلا دەلیت ئیمە ریگرین لەپێشیلی مافی دیموکراسی!؟ مەگەر هەر ئیوە نەبون بارزانی و کورەکەتان کردەوە بەو دیکتاتۆرە ؟ کەی یەکیتی لەسەر پێشیلکاریەکی مافی مرۆڤی پارتی هەلویستی نواندوە ؟ دواتر ئیوە و پارتی ج جیاوازیەکتان ماوە !؟ . مەلابەختیار کەسیکی لاواز و تیکشکاوە ئەوەی سەیری میژوی سیاسی بکات لە (کۆمەلە ، ئاش ، کەسک ، زەحمەتکیشان ، یەکیتی .... وینەکە دەبینی ، وەک ئالیری تیڤی و سینی پەرەبول بیروراکانی دەسورێنێ ، ئیستاش کەبۆتە داردەستی بنەمالەی تالەبانی کۆربگیڕی دنیایەک وتەی بریقەداری فەلسەفی بۆ پیاوبونی شاناز و هیرۆ دەهینتەوە . بۆیە ئەمرۆ بۆتە پیاوی ئەو بنەمالەیەش ، جونکە هیج ئیرادە و جوانی و پرەنسیبەکی تیا نماوە تا خەلک وەک قوتبەک لای کۆببیتەوە ..... کەجی لەملای ترەوە دیت هەرەشە لەمەسعود بارزانی دەکات ؟ بەمەش گوبەندیكی تر ی لەنێوان پارتی و یەکیتی و گۆران دروست دەکا ت و هەموشمان دەیناسین مەلا پیاوی ئەو هەرەشانە نیە ئەگەر ئیران و مالی تالەبانی پییان نەگوتبێت . هاوکات بۆدەبێت کەسی حزبی بریار لەسەر کاری حکومی بەو شیوە بدات ؟
دەبێت بلینن هەر بەو عەقلیەت فەرزکردنە ، یەکیتی ١٨ کورسی هەیە بەئاستی ٣٨ کورسی پارتی پلەی سیاسی و ئیداری وەرگرتوە جونکە دەلێ بەئارەزوم نەبێت دەڤەری سەوز تەسلیم ناکەم ؟
لەکۆتایش بەونمونە دەمەوێ کەسایەتی و دەمامکی مەلاتان پی بناسینم و هەلی بسەنگینن .
لەکۆریکی ستۆکهۆلم ٢٠١٠ کۆنە پیشمەرگەیەکی یەکیتی کەبە (عەباس نیوتن) ناسراو ە هەلسابۆوە سەرنجی خۆیدابوو ، خۆشی وەک ئەندامی سەرکردایەتی حزبی فیمنستی سوید ناساندبوو ، کەجی مەلا لەناو ئەو خەلکە زۆرە گوتبوی عەباس ئەوە لەگەل حزبی ژنانیش کاردەکەی !؟ کەجی خۆی دوای ئەو هەموو قسە بریقەدار ەی لەجەپو مارکسزم بەدوای بنەمالە ی تالەبانی و شاناز و هیرۆ کەوتوە ؟ لەکاتیکدا ئەو کۆنە پیشمەرگەیەی یەکیتی خاوەن بیروباوەرێکی جوان بووە لەداکۆکی ژنان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست