کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چیدی خونچە مەژاكێنن؟!!

Friday, 19/10/2012, 12:00




خەڵك گیرۆدەی هەزار دەەردە
وڵات پڕ بووە لەجەردە
ڕوودەكەیتە هەر دەرگایە
كەسێك بەدەنگتەوەنایە
...
هەركەس بۆخۆی ئەخواو ئەڕوا
نەماوە متمانەو بڕوا
نیشتیمان وەك كێڵگەی مینە
هەرشت ئامادەی تەقینە
لەمێژە خەڵكی گەورە ساڵ
ڕاهاتوە بەژیانی تاڵ
ئێستا ژیانی مناڵەكان
خەریكە دەڕوا بەتاڵان
ئەڵین بۆ نەخۆشی نەزان
پەروەردەو خوێندنە دەرمان
منداڵ كەبۆخۆی بێگەردە
جوانتری دەكات پەروەردە
بەڵام نەك پەروەردەی وێران
هەڕەشەبێ لە سەرژیان
پەروەردەیەكی كوردانە
هەتوانی زام دەرمانە
هەرگیز سیستەمی سویدی
خەونی كورد ناهێنێتە دی
سیستەم بێ زەمینەسازی
هیچ كەسێك پێی نابێ ڕازی
بەهەژاری بە نەبونی
بەماندو بون وزەبونی
مناڵان دەڕۆن بۆخوێندن
بۆ ئایندەیەكی ڕۆشن
دەسەڵاتداران هاوارە
ڕەوشێكی زۆر نالەبارە
مناڵان نەوەی ئایندەن
هیوای دواڕۆژی ئەم گەلەن
گەرئاسودە نەبێت ژیانیان
پارێزراو نەبێت گیانیان
ڕۆژێ بانكە بەربێتەوە
سەری مناڵ بیگرێتەوە
ڕۆَژێ دیوار هەرەس بێنی
گوڵی رۆحێ هەڵوەرێنی
كێ بەرپرسیارە لەوحاڵە؟
كێیە خەمخۆری مناڵە؟!
فریاكەون هەتازووە
تاكارلەدەس دەرنەچووە
ئەوهەستەجوانەی مناڵان
لەكاتی یاری ناوكۆڵان
وانە وتنەوەو خوێندنە
پرسكردن وگوێ گرتنە
چیدی ئەوخونچەگوڵانە
مەژاكێنن بێباكانە،،،،،،،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە