ترس وتیرۆر ئیرادەی میللەت رَاناگرێت
Sunday, 20/11/2011, 12:00
مرۆڤی عاقڵ وهوشیار ئەوەیە دەرس لە خەڵك وەربگرێت گوێ لەنەسیحەت وئامۆژگاری بگرێت بە هەموتوانایەك هەوڵبدات كاریپێبكات. بەڵام ئەوەی سەیرە هەمو دیكتاتۆرەكان نەك تەنها گوێ لەئامۆژگاری كەس ناگرن ودەرسیش وەرناگرن بەڵام هەمویان یەك قسە دووبارەدەكەنەوە, ئێمە وەكو ئەوان نین. بەڵام رَۆژگار ئاشكرایكرد كە هەمویان وەك یەكن و یەكچارەنووسیان هەیە. هەمویان هەڵەیەك دووبارە دەكەنەوە ئەویش بێبایەخدانە بەمیللەت ولەحساب دەریدەكەن وپشت بە سوپا وهێزی چەكدار وهێزی دەرەكی دەبەستن. هەمو دكتاتۆرەكان فەرامۆشی دووشتی گرنگ دەكەن, هێزی گەل ودووەم ئەوەیە لە سیاسەت دۆستی هەمیشەیی نییە, وەكو بۆمان دەردەكەوێت چ ئەوانەی كەوتن و چوون و چئەوانەی لە سەرە مەرگدان یان هێشتا نۆبەیان نەهاتووە هیچ رَەچاوی ئەو دوو خاڵە گرنگەیان نەكردووە وناكەن. قەدافی كەهیچ بایەخێكی بە میللەت نەدا و وایدەزانی بەهێزی سوپا هەمو قەیرانەكان چارەسەردەكرێن, وایدەزانی بە هۆی ئەو برادەری وپەیوەندییەی لەگەڵ برلسكۆنی سەرۆكوەزیران ئیتالیا قەت دژی رَاناوەستێت وكارناكات. هەروها رَژیمەكەی ئەسەد لەسوریا كەئێستا لەسەرەمەرگدایە وبەپەلە هەنگاو بۆ چوون دەنێت.
دەسەڵاتە گەندەڵەكەی كوردستان وەكو دیارە لەو باوەرَەدایە كە ئەوەی بۆ زۆركەس نەچوویەسەر بۆ ئەو دەچێتە سەر بۆیە هێشتا بێمیننەتە گوێ لەمیللەت ناگرێت داواكانی بێبایەخ دەكات بەپشتبەستن بەهێزی چەكدار, بەپشتبەستن بەهەندێ هێزی ئیقلیمی كوردستان بەرەو نائارامی وتاریكی دەبات.ئەم دەسەڵاتە دەبێ باش ئەوە بزانێت كە بەچاوسوورەوەكردن, بەترساندن وتیرۆركردن میللەت نابەزێت. چار چییە,دەبێ چیبكەین چۆن كوردستان رَزگاركەین؟ ئێمەش دەبێ دەرس لە یۆنان وئیتالیا وەرگرین, بۆئەوەی وڵاتەكەیان لە قەیران بەرەو ئاسودەیی وئاسایی بەرن سەرۆك وەزیرانی هەردوو دەوڵت دەستیان لەكار كێشایەوە ورَیگایان بۆ حكومەتی تەكنۆقرات كردەوە. ئێمەش دەبێ رێگە بە حكومەتێكی نێچیری نەدەین دووبارە بگەرَێتەوە كە سەرچاوەی دزی وگەندەڵیە, بۆ خزمەتی كوردستان, لەپێناوی رَۆژێكی رَووناك وئارام بۆ گەلی كوردستان دەبێ ئێمەش حوكم بدەینە دەست ئۆپۆزسیۆن دامەزراندنی حكومەتێكی تەكنۆقرات لەم هەل ومەرجە زۆر پێویستە, حكومەتێكی رَزگاركەر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست