مالی هادی ئاغای پونگینە تاوانی كۆن و تازە
Thursday, 11/08/2011, 12:00
لە م روژانە دا لەمالپە ڕی ڕووداو و كوردستانپۆست چەند بابەتێكم خوێندەوە لە سەر زو ڵم و ستەمی ئاغاكانی زەمانی نوری سعید و مسعود بارزانی بەرامبەر جوتیار و مسكێن و ڕەش و ڕوتی ئەم كوردستانە . بەتایبەتی تاوانەكانی ئەم دواییەی مالی كۆنە جاشی رژێمە یەك لە دوای یەكەكان و ئێستا ی مسعود بارزانیی هادی ئاغای پونگینە
بەلێ دەرە بەگەكان لە سەردە می پاشایە تیدا بێگاری و لێدان و جنێو دان چە كی دە ستیان بوو بە رامبە ر جوتیار و مسكێن، بە لام ئە مرۆ لە سایە ی دە سە لاتی كوردی و سوسیشال دیموكراتی تالەبانی و چاكسازییەكەی مسعود بارزانی دە رە بە گە كان تفەنگ و گوللە ی پارتی كەرەسەیانە بە كاری دێنن بو تۆقاندن و دە ربە دە ركردنی جوتیاران و گوند نشینان ، ئەوجوتیارەی سەدام مالەكەی ڕماند جاشەكانی ناهێلن ئاوەدانی بكەنەوە.
مالی هادی سەرشوڕی پونكینە و كوڕەكانی (عادل ابوشوارب و فەیزە و خولە و برهان و كاكە خان و نەوە كانیان) هەر هەموویان فرچكیان بە جاشایەتی گرتوە .ئە مڕۆ پارتی بەكاریان دێنی بۆ سەركونكردنی جوتیاران .
بیرە وە ریەكی دلتەزێنم لایە كە دەیسەلمێنی هەموویان داهینەری جاشایەتی و كورد كوژی بونە لە سالی 1964 وە تا ئێستا . زۆربەی هەولێریەكانیش كە تەمەنیان لە سەروی شەست سالە ڕاستی ئەم ڕوداوە دەزانن هەندێكیان بە چاوی خۆیان بینیویانە.
لە سالی 1964 قوتابی بووم لە قوتابخانە ی (ناوهندی اربیل) ی ئە و وەختە، پەنجەرەی پۆلەكەمان بەرامبەر فەرمانگەی قەزای مەلبەندی هەولێری ئەوسا لە چوارڕیانی نەقلیاتی باكوربوو، لە پۆلدا دانیشتبوین وانەی ئینكلیزیمان دەخوێند مامۆستامان خوالێخۆشبوو (كمال سدیق) بوو كاتێك بینیمان جێب پیكابێك لە بە ردە م قەزا وهستا دوو تەرم كە فیشەك دانەكانیان هێشتا بەپشتیانەوە بوو ،لە ناو جێبەكە درێژ كرابوون قاچیان لە دواوە شۆر بوبوەوە ، ئەو دوو پێشمەرگە قارەمانە كەوتبونە ناو كەمینی جاشەكانی هادی ئغای گۆڕبەگۆر لەپشت بنەسلاوەِتەرمەكانیان جێ مابوو كەوتبوە دەست مالی هادی ئاغا ، بە چاوی خۆم دیم هەر سێ كوڕی هادی ئاغا (فەیزە،عادل ابوشوارب،خولە) لەگەڵ چەند جاشی تر لە سەتەرمەكان هەڵدەپەرین گۆرانیان دەگوت چەكەكانیان بۆ ئاسمان بەرزدەكردەوە، هادی ئاغاش لە شەقامەكە دەهات و دەچوو.وەك پالەوان خۆی نیشاندەدا ، پێشمەرگەكان هەردوكیان لە جەماعەتی شە هید برایم افندی بوون كەخۆشی بەدەستی ئاغاو دەرەبەگە كانی مەرگە شە هیدبوو دواتر.
ئێستا ئەم بەد ڕەوشت و كورد كوژانە، دەبوایە دادگاییكردنیان لەسەرشەهیدكردنی ئەو دوو پێشمەرگەیه و چهند شههید و تاوانی تر بەئاشكرا لەشاشەی تەلەفزیۆن بكرابایه، کهچی ئهمڕۆ دەبینین لە سایەی مسعود بارزانی و حوكمی ناكوردی دیسان كورد دەكوژن و رەش وڕوتی كوردستان دەتۆقێنن، بەلام ئەم جارە جیاوازیەك هەیە تفەنگەكانی دەستیان هی سەدام حسین نییە هی كوڕی باوكی روحی گەلی كوردە .
من لێرە پەیامم بۆ مسعود بارزانی ئەوەیە نەختێك شەرم لە خۆی بكات، چیتر ئیهانەی خوێنی شەهیدان نەكا وازبینی لەو جاشپەرستیە، چیتر دالدە ی جاشان نەدات . دەلێم لە ئە نجامی ئەو كردەوە جاشایەتیانەت دهۆل لێدەرت لە ناوحزبەكەشت نەماوە ،ادهم بارزانی ئامۆزات كردووە بە دۆل چی هەرڕۆژەی لە كەنالیكی بە ناو ئۆپۆزسیۆن حەیرانت پێدا بلێ و مەدحت بكات
چنار خانی كۆنە وەزیری شەهیدان لە دیمانەكەی ئە م دواییەی لە یەكی لە تەلەفزیۆنەكانی بەناو ئۆپۆزۆسیۆن بەڕون و ئاشكرا و دەڵێ باخەلك بروات داوایان لە سەر تۆماربكات. من بەم كچە دەڵێم ئەی ئەوانە لە دادگای تاوانەكانی بەغدا داواكراون مسعود بارزانی ڕادە ستیان ناكات، ئەی ئیشی داواكاری گشتی و حزبە كەی باوكی ڕەحمەتیت چیە؟
.كیژۆلەی شە هید وەزیرەی خۆ جوانكردن! سوێندت دەدەم بە گۆڕی باوكت قسەی تۆ و تاهیری مامت بە نرخترە، یان هی بارامی شێمەی هاڕون لای مسعود بارزانی ؟.
سەروەت سامان خركردنەوە پیرۆزی خۆت و تایەری مامت بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست