(زەنگێك بۆدوژمنانى كوردستان پۆست !و! دەست خۆشیەك بۆ دكتۆر نورى سنجارى)
Thursday, 17/12/2009, 12:00
بەردەوام لەلایەن بڕێك بەرپرس وكادیرە گوناهەكانى حزبەكان ڕووبەڕووى گفتووگۆدەبمەوە،هەركەیەكێكیان فرسەتى وەرگرت وزانى كاتێكى شیاوەبۆئەوەى چەندووتەیەكى تۆماركراو دووبارە لێبداتەوە ئەوابێ یەك ودوودەڵێ بۆلەكوردستان پۆست بابەت بڵاودەكەیەوە؟بۆچى كوردستان پۆستت هەڵبژاردووە تاكوخزمەتى بكەى؟ئەى نازانى كوردستان پۆست تەنها بۆدووژمنایەتى ئەزموونى كورد دروستكراوە؟كەى بابەتێكت خوێندۆتەوە ستایشى یەك كارى چاكەى ئەم دەسەڵاتەى تێدابێت؟ئەمانەوچەندین پرسیار لەدانیشتنەكان وگفتووگۆكان دەورژێندرێت،سەیرەكەشى لەوەدایە هەركەلەگەڵیان دەكەویە قسەوچەندبابەتێكى هەستیاریان بۆباس دەكەى ئەوا سەدلەسەد داندەنێن بەپێویستى چەندین كوردستان پۆستى تر نەوەك هەرئەمەیان،بەڵام دواى ئەوەى دەگەنەوەشوێنى كاركردنیان دووبارە دەبنەوە دەروێشەكەى نەزانى وكوێرەئاساتەقەبەتاریكى وەدەنێن وبێ ئەوەى بزانن بۆوادەكەن لەدانیشتنەكانى خۆبەخۆى وەك توتى ووشە تۆماركراوەكان لێدەدەنەوە،گرنگەخەڵكى ئەمڕۆهۆشیاربێت ولەشتەكانى دەورووبەرى بگات،من لەبڕى برادەرانى كوردستان پۆست قسەناكەم،بەڵام دەبێت ئەوڕاستیەبزانین ئێستالەكوردستان لەبەرنووسینەكانى كوردستان پۆست نەبێت هەندێك كەسى نابەرپرس بەئارەزووى خۆیان وبۆبورژەوەندى خۆیان ماڵى هەزاران كەس وێران دەكەن!دەرفەتێكى زۆرباش هاتۆتەكایەوەبۆسەركردایەتى كورد تاكولەڕێگاى كوردستان پۆستەوە گەندەڵى ونایەكسانیەكان ببینن،لەهەمان كاتیش برادەرانى كوردستان پۆستیش كارەباشەكانیش بەڕێژەى پێویستى بڵاوبكەنەوە.
وەڵامێكیش بۆناحەزانى كوردستان پۆست ئەودەست خۆشیەیەلە بەڕێز(د.نورى سنجارى)سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حكومەتى كوردستان،كەبێ ئەوەى بیناسین وپێشوەختەئاشنایی ببین زۆریمان لەخۆمان كردوژمارەى تەلەفۆنەكەیمان پەیداكردوتەلەفۆنمان بۆى كرد وەڵامى نەدایەوە،دواترخۆى تەلەفۆنى كردەوەوداواى لێبوردنى كردلەوەڵام نەدانەوەى تەلەفۆنەكە چوونكەلەتازیەبووە، داوامان لێیكرد بەهانایی باوكى ڕۆژنامەنووسێكى هاوڕێمان بێت،كەتووشى نەخۆشیەكى لەناكاوهاتبووپێویستى بەچارەسەرهەبوولەدەرەوەى وڵات خۆشبەختانە بەهاناى هات وسوپاسى دەكەین،هیوادارین دەسەڵاتى كوردى هەنگاوەكانیان بەئاراستەى خزمەت كردنبێت،مەسئولەكانیشمان كارەكانیان لەچارچێوەى یاسابێت تاكوكوردستان پۆستیش دەست خۆشیان لێبكات،بەڵام هەرگیزئێمەش،كەكوردستان پۆست بەماڵى خۆمان دەزانین ڕێگەنادەین لەسەركارى ناشیاودەست خۆشى لەكەس بكرێت وئەوانیش خەڵكانى خۆیان لەسەرەتاوەبكەنەدووژمنى كوردستان پۆست،ئەگەربرادەرانى كوردستان پۆست لێمى قبوڵبكەن پێناسەیەكى كوردستان پۆست بكەم ئەوادەڵێم:(كوردستان پۆست وەك میزان وایە هەركەسێكى بخەیەسەر،بەقەدقورسایی خۆى دەیخوێنێتەوە)..
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست