کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی داوای قه‌ره‌بووی یه‌ک ملیار دۆلار له‌ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ ده‌کات

Sunday, 01/08/2010, 12:00


پارتی و له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ سه‌رۆکه‌که‌یان داوای یه‌ک ملیار دۆلار له‌ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ ده‌که‌ن، له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ و هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانانی گۆڕان‌ گه‌نده‌ڵی وفه‌زیعه‌ت و به‌ تاڵانبردنی نه‌وتی کوردستانیان بۆ ئێران له‌ ڕێگه‌ی قاچاغه‌وه‌ ئاشکرا کرد.
پارتی هه‌ر جاره‌ و که‌ دزyی و تیرۆر و تاڵان ڕیسواییه‌کانی تری ئاشکرا ده‌بن، له‌ ڕێگه‌ی چاوسوورکردنه‌وانه‌ی به‌عسیانه ‌و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کا، که‌  ده‌یانه‌وێ سنوورێک بۆ ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ ڕه‌هایه‌ی مه‌سعود بارزانی دابنێن، یان لانی که‌م ده‌یانه‌وێ که‌ چیتر ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی پارتی ده‌رهه‌ق به‌ میلله‌تی داماوی کورد دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌ نه‌کرێ، نه‌کرێ و چاوی خه‌ڵکیان لێ ئاگادار بکرێته‌وه‌.

مه‌سعود له‌ ڕێگه‌ی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌یانه‌وه‌و، ئه‌م جاره‌ له‌ ڕێگه‌ی دادگای باری که‌سییوه‌، داوای یه‌ک ملیار دۆلار ده‌که‌ن له‌ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌! ئه‌وانه‌‌ جێگا‌ی کۆمه‌ڵێ پرسیارن، به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه‌ ئه‌وانه‌ن که‌:
1: هێشتا دادگا لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی نه‌کردووه‌، که‌چی داوای یه‌ک میلیار دۆلار ده‌که‌ن! ئایا دادگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ بڕی پاره‌که‌ دیاری بکا بۆ سزادان، یا پارتی؟ له‌ کاتێکدا هیچ گه‌ره‌نتییه‌کیش نییه‌ که‌ پارتی بیباته‌وه‌، هه‌ڵبه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ دادگای لاهای شکایه‌ته‌که‌ بکرێ، نه‌ک له‌ ڕێگه‌ی دادگای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ که‌ به‌ ده‌ست پارتی و یه‌کێتی و به‌ تایبه‌تی تریش به‌ ده‌ست پارتییه‌وه‌یه‌، که‌ جگه‌ له‌ په‌رده‌ی درۆ و ده‌سکه‌لایه‌ک هیچی تر نییه‌.
2: پارتی داوایکردووه‌ به‌ پێی مادده‌ی 142 له‌ یاسای دادبینی شارستانی، که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ خاوه‌ن ئیمتیازو سه‌رنووسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ بانگهێشتی دادگا بکرێن و ڕێگه‌ی سه‌فه‌رکردنیان لێبگیرێ! که‌ ئه‌مه‌ش زۆر له‌ سیاسه‌تی ممنوع الخروج ی سیاسه‌ته‌کانی به‌عس و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌چێ.
به‌ڵام له‌ هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ خودایه‌ ئه‌و مه‌سعوده‌ بۆ تێر نابێ له‌ دۆلار که‌ داوای یه‌ک  ملیاردۆڵار له‌ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ی بێ ده‌رامه‌ت ده‌کا!؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو میلیارد دۆلارانه‌ چی لێده‌کا؟ ئێ خۆ ئه‌وه‌ دوو جمگه‌ تاوه‌ری بۆ بابۆش کڕی له‌ که‌نداو، خودایه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کێی تریان ماوه‌ تا یه‌ک ملیار دۆلاری نه‌بێ و له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌وه‌ پێی شاد بێ!؟ .

لینکه‌کانی تایبه‌ت به‌و هه‌واڵه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=927b7281
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=1243&Besh=Hewal&Cor=1
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=8022

1. 08. 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە