تکایه کاک نه‌وشیروان، گۆڕانیش به‌ده‌ردی کۆمه‌ڵه مه‌به.
Saturday, 03/04/2010, 12:00
ئه‌م نوسراوه ده‌نگ خستنه پاڵ ده‌نگی کۆمه‌ڵێ کادری هێژایه، که‌ڕاسته‌وخۆ نامه‌یان ئاڕاسته‌ی زۆربه‌ڕێز کاک نه‌وشیروان کردوه، که‌له‌ده‌نگی کوردایه‌تی و به‌رخۆدان...زمان حاڵی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان... کوردستان پۆستی به‌پێزو به‌رهه‌ما بڵاو کراوه‌ته‌وه. دیاره ئه‌وپۆله جوامێره‌ی بزوتنه‌وه‌که‌مان گه‌یشتۆته تینیان، جا بۆئه‌وه‌ی له‌ئێستاوه که‌ساواین توشی ئه‌وجۆره نه‌خۆشیه کوشندانه نه‌بین، که ئه‌گه‌ر ئاوڕێ خێرا بده‌ینه‌وه له‌مێژوی سیاسی گه‌له‌که‌مان، زۆر لایه‌ن هه‌بون سه‌ره‌تا خۆیان به‌ئه‌ڵته‌رناتیڤ زانی و گه‌لی به‌ش مه‌ینه‌ت هیوای له‌سه‌رهه‌ڵچنین که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد هه‌زار ڕه‌حمه‌ت نێردرا بۆ کفن دز. بینیمان حشع خۆی به‌ئه‌ڵته‌رناتیڤی ڕژێمی پاشایی دارده‌ستی ئیمپریالیزمی ئه‌نگلۆ- ئه‌مریکی زانی، ته‌نانه‌ت دژی ڕژێمه‌که‌ی (قاسم) یش بو، که‌چی به‌وده‌رده چو که چو. حزبه خێله‌کیه‌که‌ی مه‌لا خۆی به ئه‌ڵتارنه‌تیڤی حشع زانی که‌چی زۆر له‌و چه‌په‌ڵ تر ده‌رچو ته‌نیا کوردایه‌تی کرد به هۆی خۆژیاندن و ده‌وڵه‌مه‌ند بون و سواری سه‌ربونی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان. گه‌ر سیاسه‌ت نه‌بوایه ئه‌وا ئه‌وپه‌ڕی مه‌لا کوێخای کۆنه دێکه‌ی خۆی ئه‌بو نه‌ک سه‌رکرده‌ی خۆسه‌پێنه‌ری گه‌لێکی قوڕبه‌سه‌ر. پاشان جله‌و بله‌ی خه‌زوری هاتن که‌وتنه بنکڵێسه‌ی گه‌نجان و ڕۆشنبیرانی ئه‌وده‌مه‌وه‌و ته‌فره‌یان دان. تاخۆیان زۆر له بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا خراپتریان کرد، چوارساڵی ڕه‌به‌ق کو‌رد کوردی کوشت، بوینه دوکه‌رته‌وه، دواییه‌که‌شی جاش به‌تاڵ بۆ جله‌وبله‌و دوای چوارساڵیش ئاش به‌تاڵ بۆ مه‌لاو خێله کلک له‌ناوگه‌ڵ جوت که‌ره‌که‌ی! دی کۆڵێ دڵمان به‌شۆڕشی نوێ خۆش بو، شه‌وانه به‌گورگانه شه‌وێێ شۆڕش سه‌رمان ئه‌کرده سه‌رسه‌رین؛ به‌یانیانیش به‌سرودی مه‌شخه‌ڵان له‌خه‌و ڕائه‌بوین. زۆری نه‌برد له‌ڕێ لایدا! کرا به‌پارویه‌کی چه‌ورو کرا به‌قوڕگی جه‌لال و توله‌کانیا. ئه‌ویش ، وه‌ک چۆن له مێژوی ئیسلامی عه‌ره‌با ئه‌نفال بۆ ده‌سکه‌وته، ژنیش سه‌رتۆپی ئه‌وانه‌یه که له‌شیان حه‌ڵاله بۆ ئه‌نفالچیان، ئاوا کاک نه‌وشیروان کۆمه‌ڵه‌ی وه‌ک یه‌کێ له‌کچه جوانه‌کانی کیسرا، کیژێ هێشتا باڵق نه‌بوی گه‌رمیانی ئه‌نفالی هه‌شتاوهه‌شت... پێشکه‌ش به تاڵه‌بانی به‌چکه هیندی له‌باوانه‌وه‌و بێچوه تورک له‌دایه‌نه‌وه، کرد!!. گه‌ر به‌تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدوێم درێژه ئه‌کێشێ، بۆیه‌کا به‌کورتی:
کاک نه‌وشیروان، ئه‌بو له‌ڕاپه‌ڕینی 91 وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بوایه، ئێستا شتێ نه‌بو به‌ناوی جه‌لالی و مه‌لایی، له‌بری نوسین و گله‌ییو ڕه‌خنه، کاتمان بۆئاوه‌دانی وڵات ته‌رخان ئه‌کرد، به‌ئیش ئه‌چوینه پێشه‌وه. بۆ ماوه‌یه درێژ ڕۆیشتیو ڕێت خۆشکرد بۆ دزوجه‌رده‌و خه‌م نه‌خۆران؛ به‌هێزبونی پتری پایه‌گای جله‌وبله.... ئێستاش هیوامان به‌م گۆڕانه‌یه، تکایه ڕیشمان مه‌ده له گوه‌وه. کاکه خۆئێمه بۆئه‌وه دروست نه‌بوین هه‌تا ئه‌مرین ئۆپۆزسیۆن بین، ده‌با بزانین تامی ژیانی یاسا‌و دادپه‌روه‌ری و ئازادی چیه. به‌ش به‌حاڵی خۆم نامه‌وێ گۆڕان هیچم بۆبکا به‌ڵکو هه‌تا بتوانم درێغی ناکه‌م له‌وه‌ی که چی بۆگۆڕان بکه‌م.
له‌ژیانما شازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بو هاتم بۆلات که هه‌قی خۆم بو هاوکاریم بکه‌ی، که‌چی نه‌تکرد. من به‌رژه‌وه‌ندی خۆم نیه ته‌نیا دوربه‌دور خزمه‌تی گۆڕان ئه‌که‌م. تکایه مه‌یکه‌ن به باڵ باڵێنه، تکایه خه‌ڵک وافێربکه‌ن ئیش بکا بۆ ئه‌م ڕێبازه نه‌ک چاوه‌ڕێ ی ده‌سکه‌وت بێ، تکایه بۆیه گه‌وره‌ن له‌لام چونکه به‌رپرسی و خۆبردنه‌پێشه‌وه، دزینی سامانی وڵات، ڕیزنه‌گرتن له‌یاسا، پشتکردنه میلله‌ت... لای ئێوه نیه. تکام وایه، وه‌کو هاوڵاتیه‌ک قسه‌ئه‌که‌م وحه‌زئه‌که‌م سه‌رکه‌وتوبین، گوێ له‌مرۆڤی ڕابردو خاوێن بگیرێ، به‌هه‌مومان کاربکه‌ین له‌پێناوی سه‌رخستنی خواستی گه‌ل، له‌گۆڕنانی بنه‌ماڵه‌ی دوانه‌ی
تاڵه‌بانی و بارزانی، دانانی حکومه‌تی گه‌ل. ئیتر ئازا ئه‌وکه‌سه‌یه ده‌ست به‌کاربێت، به‌دڵسۆزی، خۆی بکاته قوربان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی... تا ڕۆژێ نه‌یه‌ت بوترێ؛ سه‌دڕه‌حمه‌ت له‌کفن دز.
له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست