شێخ عائز قەرنی و قەسیدەکەی سەدام : بەدرۆخستنەوەیەکی درەنگ
Wednesday, 28/12/2011, 12:00
لە پاش لە سێدارەدانی سەدام وئەو هەرایەی نایەوە گوایە لە رۆژی جەژن ورۆژێکی پیرۆز لە سێدارە دراوە، هەر لەو کاتانەدا کە عەرەب کێرڤی عەرەبچیەتی وسونەچێتیان زۆر بەرز ببوەوە، هەر لەو ساتانەدا قەسیدەیەک بەناوی شێخێکی داعیەی بەناوبانگ شێخ عائز قەرەنی بڵاوبوەوە لەسەر سەدام کە سەرتاسەری ستایشی سەدامی [شەهیدی عروبە وئیسلام بوو] ڕاستییەکەی لەبەر هەلوێستی عەرەب بە گشتی وسعودیەکان بە تایبەتی ئەو قەسیدەیە زۆر لەگەڵ کەشی گشتی روداوەکە دەگونجا وکەس گومانی لە ڕاستی قەسیدەکە نەبوو تەنها کەسانێک کە شێخ عائز قەرنی یان دەناسی ودەیانزانی کە داعیەکی وا بەناوبانگە و کتێبەکانی بە سەدان هەزار چاپ دەکرێت وملیۆنەها خەڵک گوێی بۆ دەگرێت لە غەیری عەرەب کەمێک گومانیان هەبوو لە مەسەلەکە، بۆیان هەرس نەدەکرا یا شێخ بەو جۆرە ستایشی ئەو ملهوڕە بکات وپلەی شەهادەتی بداتێ وبەو شێوەیە زیادەڕەوی بکات لە ستایشکردنی. بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای سەرسورمان بوو بێدەنگی ئەو کابرایە بوو بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ئەو قەسیدەیە لە زۆربەی سایتە عەرەبیەکان، تۆ بڵێی ئەو پیاوە کە ڕۆژانە لە چەندین سکرین وکەناڵی ئاسمانی وئەرزی دەردەچێت ئاگاداری ئەو هەرایە نەبوبێت کە قەسیدەی ئاماژە پێکراو نابویەوە؟؟!! من گومانم هەیە، هەرچەندە وەک رای شەخسی خۆم شێخ عائز قەرنی لە چاو شێخە توندڕەوەکانی سعودیە بە حەوت ئاو شوراوەتەوە، بەڵام بێدەنگی بۆ ئەو هەموو کاتە جێی گومانە چونکە ئەگەر خۆشی نەیدیبێت ئەوە دۆست وئەحبابی شێخ لە ژمار نایەن لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، بڵێی کەسێک پێی نەگوتبێت یان کەسێک ستایشی نەکردبێت لەسەر قەسیدەکەی لەدژی [شیعە رافیزە مەلعونەکان]؟!
وابزانم شێخ عائز قەرنی لەگەڵ ئەجوائەکە ئاوێتە ببوو لای خراپ نەبوو لە ڕێی ئەو قەسیدەیە ئەگەر هی ئەویش نەبوبێت کەمێک سەرسامی وحەزی شوهرەتی زیاتر بخاتە سەر ئەوەی هەیەتی!! بەتایبەتی خۆشەویستی سەدام لەو رۆژگارە وتا ئەمڕۆش لای زۆر لە عەرەب جێگای شانازی کردنە نەک شەرمەزاری، ئەگەر ئەو قەسیدەیە لە ستایشکردنی سولحی نێوان عەرەب وئیسرائیل یان لە ستایشی خومەینی با بۆ نموونە ئەو هەموو ساڵەی دەویست شێخ عائز قەرنی بێدەنگ بێت ولە موناسەبەیەکی بچوکی کوردان لەبەر دڵی ئەوان تازە ئەو قەسیدەیە بەدرۆ بخاتەوە؟؟ دیسان باوەر ناکەم، شێخ عائز قەرنی خۆی چاك؛ دەزانێت کە تا ئێستا ملیۆنەها کەس بەو قەسیدەیە بە ێدام هەڵخەڵەتاون وهەزارەهاش رقیان لە شێخ وبەڵکو خودی ئیسلامیش بۆتەوە سەبارەت بەو قسە تورەهاتانەی ناو قەسیدەکە، سەیر نییە پاش ئەو هەموو ساڵە یا شێخ تازە بە درۆی بخاتەوە؟ ئەی ئەو هەموو کاریگەرە نێگەتیڤانەی ئەو قەسیدەیە دروستی کردوە چۆن یا شێخ قەرەبووی دەکاتەوە؟! لە هەمووی سەیرتر یا شێخ لەژێر کاریگەری پرسیار ونیگەرانی چەند کوردێک پاش ئەو هەموو ساڵە دێت ولە سوچێک ئەو درۆیە گەورەیەی کە گوایە لەسەر زمانی ئەو هەلبەستراوە بە درۆی دەخاتەوە هێشتا ئەگەر بابەتەکە گوگل بکەیت نایدۆزیتەوە، بۆ نموونە بنوسە [الشیخ عائچ القرنی و ێدام] تەنها قەسیدەیەکی پڕ لە ستایشی سەدام ت دەداتێ، واتە هێشتا شێخ هێندە لای گرنگ نییە بە بەیاننامەیەکی نوسراو وبیستراو و بینراو لە سایتە عەرەبیەکان وسەلەفیەکان بەتایبەتی ئەو قەسیدەیە پڕ لە تاوانە بەدرۆ خاتەوە، کاکی کوردی هەمیشە ساویلکە سیفەتیش دڵی زۆر خۆشە بە قسەکانی یا شێخ وەک لە ڤیدیۆکەی بۆنەیەکی ئایینی لە بەریتانیا دەردەکەوێت لەپاش تەواو بوونی قسەکانی پڕ دەداتە سەری شێخ وماچی دەکات دەکات، نازانن جاروبار داوای لێبوردنی درەنگ لە تاوانەکە تاوانترە، هەر شتەی بەکاتی خۆی خۆشە.
سەرنج: بۆ دیتنی ڤیدیۆکە ئەو لینکە بەکار بێنە:
http://dangiislam.org/news/5967
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست