کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(لە كوێ ژیان و ئارامیت هەبوو, ئەوێ ووڵاتى تۆیە)*

Monday, 13/02/2012, 12:00



 

ئینتیمابوون بۆ خاك ووڵات , بە هەموو واتا و لێكدانەوەكانى بریتیە لە خۆشەویستى و ئەشق لەگەڵ دار و بەردى زێدێك كە لە خۆشەویستى ژیان, ئینسان تێدا دێتە وجود.
ئەو بەرگرى و پاراستنەى هەموو كەسێك لە خولقانیەوە تێكەڵ بە سیفاتە ئیجابیەكانى دەبێت و بەرامبەر زۆرلە ڕووداو و پێشهاتەكانى ژیانى بەكارى دێنێت. بە شێكى هەرە زۆرى بۆ بەردەوامى دان بەو هەست و ئەوینەى بۆ خاك بەكاردەخرێ.
موحیبەتیش پرۆسەیەكى هێندە ساكار و ئاسان نیە هەموو كەسێك جێگاى بۆ بكاتەوە لە هەست و دەروون و دڵى خۆى.
لە ژیانى هەرتاكێكى كۆمەڵگادا هۆكار و بنەما بۆ بنیاتى خۆشەویستى جۆربەجۆرە. خۆشەویستى ڕاستەقینەش ئەوەیە كە تاكۆتایى تەمەن كاڵ نەبێتەوە.وەلێ خۆشەویستى بۆ خاك بە دایكى موحیبەت دەناسرێت.چونكە لەوێدا ئەشق بۆ لایەنەكانى دیكەى ژیان دروست دەبێت.یان بە واتایەكى دیكە. ئەو ئەشقەى بۆ خاك و ووڵات هەیە بە لانە و بێشكەى ئەوینەكانى دیكە دا دەنرێت. ئەوەى ئێستا دركى پێدەكرێت و بۆتە باس و خواسى میدیا و توێژەرەكان نە بوونى ئەو ئینتیما زۆر پێویستەیە بۆ خاك, لە لایەن زۆرینەى هەرە زۆرى گەنجى كوردستان.كە زۆر هۆكار هەن بۆ دروست بوونى ئەو حالەَت و دیاردەیە.چونكە لە هیچ شوێن و سەردەمێك ناتوانرێت ئەشق و خۆشەویستى بە زۆرەملێ تێكەڵ بە خوێن و ئاكارى هەركەسێك بكرێت و ئەو بیركردنەوەیەش دەچێتە دەرەوەى بازنەى ئەقڵ و تواناى مرۆڤــ. بۆیە دەبێ هەموومان سەربەستى و هەق بدەینە چۆنیەتى لێكدانەوە و مامەڵەكردنى هەموو گەنجانى ووڵات سەبارەت بەو پرسە.چونكە ئەو خاك و ووڵاتە نەبۆتە جێگاى متمانە و سایە و سێبەرى حەسانەوەى ئەبەدیان. بەڵكو زۆر جار هۆكارى واهەن دەبنە مایەى دروست بوونى ڕق و بێزارى لەو خاكەى كە ئەگەر تەنها خۆشەویستیەكمان هەبێت دەبێ بۆ ئەو بێت.هەر بۆیەش ئەگەر ئەو هەستە بۆ ووڵات نەما هەرگیز بۆ لایەنەكى دیكەى ژیانیش نابێت..گەنج لە ووڵاتى ئێمەدا هەموو كات پەراوێزخرا و تەنانەت بەش خوراوە. لە سادەترین بنەماكانى ژیان بێ بەشە. نە خەمخۆرێكى ڕاستەقینەیان هەیە نە سیاسەتى بەڕێوەبردن تروسكایى دەخاتە سەر ڕێگا دروست و سەركەوتووەكان. ئایندەیەكى تەمومژ و ئێستاشیان نائومێدیە. چونكە هەر ڕێگەیەك دەگرنە بەر نایانگەیەنێت بە ئامانج. ئەوەتا لە بوارى خوێندن و پەروەردە بە بوونى چەندین گرفت و سیستەمێكى نادروستى خوێندن سەریان لێ شێواوە و دوواجاریش بەو زانكۆ و كۆلیژەى كە حەز و خولیایانە پێى ناگەن و دەكەونە هەڵبژاردنێكى ئاڵۆز. دوواى دەرچوونیش نە دامەزراندن هەیە و نە لە دامەزراندنیش كار بە شارەزایى و پسپۆریەكەى دەكرێت. لێرەدا تەواوى ماندووبونى خوێندنى بەهەدەرچوو. لە بوارى كاركردنیش تەواوى ئەو كۆمپانیا و ڕێكخراوانەى ئێستا لە گۆرەپانى كوردستاندا هەن دەرەكین و نەك بۆخۆیان دەستى كارى بیانى بەكاردێنن بەڵكو حكومەتەكەشمانیان لەسەر هەمان سیاسەتى خۆیان ڕاهێناوە و پشت بە كادیر و كرێكارى بیانى دەبەستن.
ئەوەش لە بنیاتى ژیان و پێكهێنانى لانەیەك, هیچ گەنجێك نیە پاش دروستكردنى ژیانى هاوسەرى توشى سەدان گیروگرفتى كۆمەڵایەتى نەبێتەوە لە ئەنجامى نەبوونى شوێنى نیشتەجێ بوون و دەرفەتى كار تا دەگاتە ڕادەى لێك جیابونەوە, كە ئێستا تەڵاق بۆتە دیاردەیەك و ڕێژەكەى رۆژ بە ڕۆژ لە زۆربوون و زیادبوون دایە.لە كاتێك چینێكیش هەر لە كۆمەڵگایە بێ ماندوبوون و هەولێك جیاوازى زەوى و ئاسمانیان دروستكردوە و لە ژیان و گوزەران.بەبێ ئەوەى كەس بزانێت ئەو هەموو سەرمایەدارەى كوردستان لە كوێ و بەچى گەیشتوونەتە ئەو پلەیە.ئاخر نارەحەتى گەنجى كورد سەرەتا لە نەبوونى ئەو نا عەدالەتیە خۆى دەبینێتەوە كە لە بنەرەتدا هەمووى سامانى ئەو میللەتەیە و بەشى هەرتاكێكى ئەو كۆمەڵگایەیە.دەبێ ئەو گەنجەى ویستویەتى بە ماندووبون و هیلاكى و دڵسۆزى كاربكات و ژیانى بگوزەرێ بە هەناسە ساردیەوە چاو لە مل ئەستوربوونى ڕۆژ بە ڕۆژى ئەو نەهەنگانە بكات. لە ئەنجامى ئەو پێشبركێیەش لە دروست بوونى سەرمایەدار لە كوردستان تەواوى كار و پیشە و جموجۆلى ئەو ووڵاتە تێكەڵ بە بازرگانى كردن بوونە.دكتۆر و ئەدازیار و پارێزەر و مامۆستا و ................... ئەوەندە لە پیشەكەى خۆیان سەركەوتوو نین ئەوەندەى لە دۆزینەوە و بنیاتنانى ڕێگە بازرگانیەكە شارەزا و پسپۆرن. بەهۆى چەندیــــن سیاسەتى بێزاركەر و هۆكارى كاریگەرى دیكە گەنج لەو ووڵاتەى ئێمە لەوپەڕى ئەقلیانەتى خۆى دایە ئەگەر لە شوێنى ئینتیمابوون بۆ ووڵات بە دوواى حەقیقەتى ژیان دا بگەڕێت و بیر لەو ئایندە تەواو وێرانەى خۆى بكاتەوە.با ئینتیما و خەمخۆریەكە بۆ ئەوانەبێت بونەتە خاوەن و مولكدارى سەرەتا و كۆتایى ئەو ووڵاتە و بە ڕەواش نابینن باس لە ئایندە و ژیان و گوزەرانى گەنج بكرێت.ئاخر بەلاى ئەوانەوە گەنج توێژێكى بێ سود و كاریگەر و دەست و پێ سپیە.لە توانیان دانیە لەو خەرمانە پڕ لە بەرەكەتەى ئەوان ببینن.چاویشیان لە ئاست ئاوەدانى و ئارامى ووڵاتدا كزە ئەگەرچیش با هەزار كۆسپ و گیروگرفتیان هەبێت و ساڵانەش بەدەیانیان لە ئەنجامى بێ ئومێدبونیان لە چارەسەرى ئەو دۆخە تاریكە ڕێگاكانى مەرگ هەڵبژێرن.

* ووتەى (ئیمامى عەلى)



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە