کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوتلە كوردستانییەكە بۆ مفاوەزات لەگەڵ بەغدا هەڵدەوەشیتەوە

Wednesday, 05/05/2010, 12:00


سەرچاوەیەك لە ناو مەكتەبى سیاسى یەكێتى پێى راگەیاندین، که‌ تالەبانى بە نوێنەرەكەى یەكێتى ووتوە داواكانى كوتلە ى كوردستانی زۆر قورسە، كە یەكەم مەرجیان بۆ پێك هێنانى حكومەت لە گەڵ لایەنە عەرەبەكان مادەى 140 و ناوچە دابراوەكان و سنورى كوردستان و %25 پۆستە وەزاریەكان و ئەو خاڵە هەڵواسراوانەى بەینى كوردستان و حكومەتى مەركەزى زۆر زۆرن نابێت ئێمە ئەو هەموو مەرجە بەیەكەوە داوابكەین
سه‌رچاوه‌که‌ وتی له‌و دانیشتنه‌ نهێنییه‌دا تاڵه‌بانی به‌ نوێنه‌ری یه‌کێتی وتووه‌: ئەگەر پێداگرى بكەن لە سەر ئەو مەرجانەى كوتلە كوردستانیەكان پۆستى سەرۆك كۆمارمان نادەنى
هەروەها تالەبانى ووتبوى من هەوڵ ئەدەم پۆستى سەرۆك كۆمار و وەزارەتێك بۆ یەكێتى وەر بگرمەوە و(3) وەزارەتیش لە گەڵ جێگرى سەرۆكى حكومەت بۆ پارتى وەربگرم
هەروەها تالەبانى وتبوى قەناعەت بە كاك مەسعود ئەكەم مادەى 140 و ناوچە دابراوەكان و مەرجى كوتلە كوردیەكان دوابخەین بۆ دواى پێك هێنانى حكومەتى عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که‌ وتی: ئه‌م قسه‌ و پێشنیاره‌ی تاڵه‌بانی، که‌ ده‌یه‌وێت كاری بۆ بکات، ده‌بێته‌ هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی هەرەس بەو كوتلە كوردستانییە بهێنیت، که‌ تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت زۆر بە نهێنی و بە تایبەتى نوێنەرى پارتى هەست بەو كارە نەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە