گەرمیانى قەڵاى سەوزى گۆڕانە
Friday, 10/07/2009, 12:00
كەس نیە نەزانێت گەرمیانو گەرمیانیەكان چیان بۆ كورد نەكردبێت، مێژوو شاهیدە ، داستانەكان جوانترین نمونەى ڕاستین بۆ گەرمیانیەكان كە دەیسەلمێنن گەرمیانیەكان هەمیشە بە تەنگى شۆڕشەكانەوە بوون، شەڕى هۆمەرمل كە پاڵەوانى جەنگەكە كاك عوشمانى حاجى محمود بوو دیارترین كەسایەتى بوو لە ناو ئەو شەڕەدا كە توانى دوژمنەكانى بەعس بە هەموو جۆرە ئەسڵیحەیەكەوە بشكێنێتو بەعسیەكان چیان بۆ كرا نەیانتوانى پێشمەرگەى گەرمیان بشكێنن كە ڕاپەڕینیش كرا هەموومان دەزانین گەرمیانیەكان پشكى شێریان لە ڕادونانى بەعسیەكان هەبووە، وا ئێستاش هەڵبژاردنە بە هەمان شێوە گەرمیانیەكان دەیانەوێت چۆن بەعسیەكانى ساڵى 1991 لە ناوچەكە دەركرد بەهەمان شێوەش گەرمیانیەكان دەیانەوێت ئەمجارەش لیستى كوردستانى بە هەمان دەردى بەعسیەكان ببەنو دەست بكەنە ناو چاویانەوەو ڕاویان بنێنو لە ناوچەكە دریان بكەن ، چونكە لیستى كوردستان كە نیوەى یەكێتیە خۆى كردووە بازرگان بەسەر ناوچەكەوە، بۆیە خەڵكى ڕقى لێیان هەستاوە و ئەمجارە پەنجەى شایەتمان ناكاتە ناو مرەكەبى شیندا بیداتە لیستى كوردستانى، بەڵكو دەنگ دەدەنە لیستى گۆڕان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست