کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


(سلێمانی) پایتەختی ڕۆشنبیری یان پایتەختی بێدەنگی

Saturday, 24/01/2009, 12:00


هەموومان بینیمان وەڵاتی یۆنان لە سەر كوشتنی منداڵیك لە سەردەستی پۆلیس ، بەمللویونان خەڵكی ئەو وەڵاتە بە تایبەتی چینی گەنجان ڕژانە سەر شەقامەكان و زیانێكی زۆری مادیان لە وەڵاتەكەی خۆشیاندا لە پێناوی ئەوەی جارێكی تر بەرزترین دەسڵاتدار تاوەكوو كارمەندێكی پۆلیس و ئاسایش لەو وەڵاتەدا جورئەت نەكات تەقە لە هاوڵاتیانی بكات و بیانكوژێ، چونكە بیدەنگ بوونیان لەو كردە نامرۆڤانە بە مەترسیەكی گەورەزانی لە سەر ئایندەی وەڵاتەكەیان (یۆنانی باوكی دیموكراسی) لە ڕووی دیموكراسییەوە .
ئەگەر شاری سلیمانی پایتەختی ڕۆشنبیرییە بەكام مانا؟، بەو مانایە رۆشنبیرییە كە (پانتۆڵی تەسك، دانانی قەنافز، سەكسوكە، پرچ درێژكردن، خواردنەوەی مەی، گورانی و هەڵپەڕكێ، لەبەر كردنی جلی جوان ، سەفەركردن، ئەمانەو زۆر شتی تر)، ئەنجامدەدەن، نەخێر ئەوانە هیچ ڕۆشنبیرییەكی تێدا نییە، ڕۆشنبیر ئەو كەسەیە هیچ زوڵم و زۆردارییەك هەزم و قبوڵ نەكات، نەیەڵێ هیچ كەس و حزب و تاقم و گروپێك مافەكانی پێشێل بكات، كە لەژێر هەرچ بیركردنەوەیەك و ئایدیۆلۆژییەكدا بێ، ئەبێ بێ دەنگ نەبێ لە ئاستیاندا، ئەگەر زوڵم و زۆرو ناهەقی و نایەكسانی بینی و بێ دەنگ بوو و بڵێی من (دەستم بەكڵاوی خۆمەوە گرتووە و تا با نەیبا)، ئەوە بزانە ئەو كەس و تاكانەی ئەو شارە یان دەوڵەتە هەرگیز ڕۆشنبیر نین، دەتوانین شاری نارۆشنبیر وەك شاری سلیمانی بەنموونە ناوببەین، مەگەر دەسەڵات جەرگی ئەو شارەی نەخواردووەو دەستیشی ناوەتە بیناقاقای و واخەریكە دڵی لە لیدان دەخات؟؟، وا بە بەرچاوی هەموانەوە فڕۆكەوانی ئەو فڕۆكەیەی لەچركە ساتێكدا هەزاران مرۆڤی بێتاوانی هەناسە بڕاو شەهیدو بریندار كرد، ئاسایشی پایتەختی رۆشنبیری (سلیمانی) و سەروەكی حزبەكەی ئازادیان كردووە، كەچی خەڵكی پایتەختی بەناو ڕۆشنبیری بێ دەنگییان هەڵبژارد؟،!، ئەرێ بەڕاست پایتەختی رۆشنبیری بەو شێوەیەیە؟.
لەبەرهەمی ئەو چەند دێڕەدا دەردەكەوێ كە ئەو شارە ئەگەر لەڕابردوودا بە شاری ڕۆشنبیران ناوبراوەو ڕۆشنبیر بۆبێ، ئەوا ئەمڕۆ بەو بێدەنگییەیان سەلماندیان ئەو ناوە شایستەی ئەو شارە نییە لەئێستادا؟، بەڵكو ئەتوانین ناوی لێ بنێن پایتەختی بێدەنگی، لەگەڵ ڕێزمدا بۆ چەند كەسانێك لەو شارەدا كە بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن و ڕۆشنبیرن بە تەواوی ماناو درێخیان نەكردووەو ناڕەزایەتی خۆیان بە قەڵەم و وشە دەربڕیوە، هەندێك جاریش بە خۆپیشاندان و مانگرتنی بچوك و لەبەر كەمی ژمارەی ڕۆشنبیران و بە بچڕ بچڕی ئەركی خۆیان بەجێ دەهێنا.
كەواتە ئەگەر شارو پایتەختی رۆشنبیری نەتوانێت وڵات لەنادادپەروەرى و بەرپرسانی گەندەڵ ڕابماڵێت و ببێتە پێشەنگی پارێزگا وشارو شارۆچكەكانی تر، ئەوا هەرگیز هیچ چینێكی تر ناتوانن، ئەرێ بەڕاست هاوڕێم سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە؟؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە