کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

چۆن شکۆ بگەڕێنینەوە بۆ تاک بە تاکمان؟

Wednesday, 14/04/2021, 0:10

1079 بینراوە


 زیاتر لە 30ساڵە شکۆی تاک بەتاکمان تێکدەشکێنرێت.
ئەم ساڵانە ساڵانی وێرانبوونی شار و برسێتی و بازاڕی ڕەش و ساڵانی و نبوونی منداڵی بێلانە، ساڵانی زامدارانی جەنگ و نەخۆشی و داماوی نەهامەتێکانە. ساڵانی نەبوونی ئازادی و دڵە ڕاوکێ و ڕاکەڕاکە بەدوای ژیان و ئارامەیەکی سەراب دایە.
 ئەم سێ نەوەیەی کە لە سایەی ئەم دەسەڵاتە خۆماڵییەوە لە دایک بووە... نەوەی دڵەڕاوکی و کۆچ و نەمانی ئینتمایە بە نیشتیمان و بە نەتەوە، نەبوونی خاک نەبوونی مرۆڤ بوون و کوردبوونە . 
ئەم نەوەیەی ئێستا بەشەقامەکاندا وەربوون نەوەی نێرگەلە و تەزبیح و مۆبایل و یاری پۆپجیە . ئەوان لەپلەی یەکەمدا دوای بەرژەوەندییەک کەوتوون کە نەک پێی ناگەن، بەڵکو نیشتمانیش بەخۆیانەوە وێران و سەرگەردان دەکەن . زۆری کەناڵ و قسەی پوچی شەقام و بەردەمی مایکرۆفۆنەکان پێمان دەڵێن، کە ئێمە گەلێکین لەلێواری مەرگداین، هەمووان ناڕازین، بەڵام هیچ ناکەن بۆ ئەوەی شکۆ بگەڕێتەوە ناومان. خەڵکی ئێستا هەمووی سەرگەرمە بە هیچەوە، خەریکی هیچیش نین. خوێندنەوە نییە، زۆرمان بەشێوەیەکی نائومێدانە لە ژیان و داهاتوو دەڕوانین. گەنجەکانمان هیچ ئایندە و ئاسۆیەکیان نییە، بۆیە سەردەمی وێرانە خاک و هەرەسی هەموو بەهاکانە. خۆکوژی لەهەموو ڕۆژەکاندا خۆی نمایش دەکات. نەخۆشی و داماویش سەرقافڵەی هەموو نەهامەتییەکانە . ئەوانەی خۆیان دەکوژن، لەدوای خۆیان هیچ جێناهێڵن نە پرسیار نە وەڵام، نەشکۆ. ئەوانەی خۆیان دەکوژن وەک سامورایەکان مەرگی جوامێرانە نمایش ناکەن. ئەوان خۆیان و خێزانەکانیان دەخەنە بەر تانە و پرسیاریی گوماناوی، رەنگە لە سوچی ڕۆژنامەیەکدا لە سایتیكی زۆڵدا کە سەر بە دەزگایەکی ناشەرعییە هەواڵەکەی بڵاو بکرێتەوە، لێ ناوی نانوسرێت، ناوەکەشی وەک کۆد بە یەک دوو پیت بڵاودەکرێتەوە . 
شکۆمەندی لە خۆکوشتندا نییە، لە جوێندان و کڕوزانەوەی سەرشەقامەکاندا نییە، بەڵکو شکۆمەندی لەو بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییە دایە، کە لە هەموو شتێک یاخی بێت، چونکە مرۆڤ تاکە جارێک دەمرێت نەک زیاتر ....
من شەرم دەکەم لە مێژوویەکی وادا ژیان دەکەم کە گەلەکەم بە دەست هەموو شتێکەوە هێندە زەلیلە . 

 پەیامی رۆژی ئەمجارە (رزگار رانگور) نووسیوێتی