کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی گرنگ.. نێچیر سه‌باره‌ت به‌ تیرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت لیدوانی تایبه‌تیدا..

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


هه‌واڵێکی گرنگ.. نێچیر سه‌باره‌ت به‌ تیرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت لیدوانی تایبه‌تیدا..
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند(هه‌مان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌ که‌ هه‌واڵی پیلانی تیرۆرکردنی کۆسره‌تی پێداین و بڵاومانکردووه‌):
نێچیر له‌ دانیشتنێکی زۆر تایبه‌تدا ووتی: ئێمه‌ جارێکی دیکه‌ هه‌ڵه‌که‌ی دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر دووباره‌ ناکه‌ینه‌وه‌ و بیگرین و دواتی دادگای بکه‌ین که‌ هه‌مووی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دکتۆر که‌مال شکایه‌وه‌ و ئێمه‌شی پێریسوابووین ، دکتۆر که‌مالمان گه‌وره‌کرد و دواتریش له‌ ژێر فشاری ده‌وڵه‌تان و ئه‌و هه‌رایه‌ی کوردستانپۆست ، ناچار ئازادمانکرد ، بۆیه‌ چیدیکه‌ ئێمه‌ نه‌یارانمان به‌ ئاشکرا ناگرین و بیده‌ین به‌ دادگا و گه‌وره‌یان بکه‌ین ، به‌ڵکو به‌ پرۆسیه‌کی مه‌حکه‌م ته‌سفییه‌یان ده‌که‌ین ، له‌سه‌ره‌تادا به‌ پاره‌ ئه‌گه‌ر په‌شیمانی خۆی بۆ ئێمه‌ دووباره‌ کرده‌وه‌ و بوو به‌ پیاوی ئێمه‌ ئه‌وه‌ باشه‌ ئه‌گه‌رنا ته‌سفییه‌ی ده‌که‌ین.
سه‌رده‌شتیش و پێشتریش سۆران ، ئه‌وانه‌ په‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌ و بۆیه‌ ته‌سفییه‌مان کردن.
کوردستانپۆست بۆ راستی ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌توانێ به‌ڵگه‌ش بهێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ تاراده‌یه‌ک نه‌یاری بنه‌ماڵه‌بوون و دواتر کڕدران و نامه‌ی په‌شیمانیان بۆ به‌کۆیله‌بوونی خۆیان بۆ بنه‌ماله‌يی مه‌سعود و نێچیر نووسی و ده‌نگیان نه‌ما و ونبوون، نموونه‌: حه‌مه‌سه‌عید و مه‌هاباد قه‌ره‌داخی ، فه‌رهادپیرباڵ نه‌زه‌ند به‌گیخانی و چه‌نده‌های دیکه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە