کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ململانیه‌كانی نێوان هیرۆ برایم ئه‌حمه‌د و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح زیاتر ده‌بێت

Saturday, 28/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانی
له‌دوای سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رۆك حكومه‌تی له‌به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كیشه ‌و ململانێ له‌ نێوان هیرۆی برایم ئه‌حمه‌د و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌ زیابووندایه‌، خه‌ریکه‌ ده‌گاته‌ ‌قۆناغی به‌كارهینانی ده‌سته‌لاته‌كان له‌دژ یه‌كتری.
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ دلیری سه‌ید مه‌جید به‌رپرسی دارای یه‌كێتی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، ماوه‌ی زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د به‌ته‌وایی کۆنڕۆڵی ‌ته‌واویی سه‌روه‌ت و سامانی و داهات و دارایی یه‌كێتی ده‌سته‌ڵاتی خستۆته‌ ژێر ده‌ستی خۆی، به‌تایبه‌تی ئیداره‌ی گشتی و گرۆپی كۆمپانیاكانی نۆكان و مه‌كته‌بی دارایی مه‌كته‌بی سیاسی و ته‌واوی پرۆژه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحیش خه‌رێكی كۆكردنه‌وه‌ و كۆڕ و كۆبوه‌وه‌ی نهینییه ‌له‌گه‌ل دۆست و لایه‌نگران و رۆشنبیرانی ناو یه‌كێتی بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ قۆناغی دوای مردنی تاڵه‌بانی.ئه‌وه‌ش زانراوه‌، ‌كه‌ هیرۆ خه‌ریكه ‌ته‌واوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌خاته ‌ژێر ده‌سته‌لاتی خۆیه‌وه‌، به‌وه‌ی ئازاد جوندیانی تووشی نه‌خۆشی شێۆپه‌نجه‌ی گه‌ده‌بووه‌، ناتوانیت كاروباره‌كانی راگه‌یاندن به‌ڕیوه‌به‌رێت.
شایانی باسه ‌ئێستا هیرۆ و مه‌حمود سه‌نگاوی و عیماد ئه‌حمه‌د و عومه‌ر فه‌تاح له‌ به‌ره‌یه‌كدان و هه‌ریه‌كه ‌له‌ به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ڕه‌سول و شێخ جه‌عفه‌ر له‌به‌ره‌كه‌ی دیكه‌دان و حاكم قادریش له‌ دوای كوشتنه‌كه‌ی زانا حه‌مه ‌ساڵحی قائیمقامی ناوه‌ندی سلێمانییه‌وه ، نازانرێت به‌ته‌واویی ده‌چێته‌ چ به‌ره‌یه‌که‌یانه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە