(ئی پی مان) ئه‌و فیلمه‌ی پێویسته هه‌موو سه‌یری بکه‌ین!
Tuesday, 05/04/2011, 12:00
(نه‌زانه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن که به تاریککدا ده‌ڕۆن، ده‌ڵێن چرامان ناوێ) بروسلی
لام وایه ، سه‌ختترین کار نووسینه له سه‌ر فلیم ، چونکه مرۆڤه‌کان هه‌ریه‌که‌مان شێوه چێژی لێوه‌رده‌گرین و هه‌ریه‌که‌مان له گۆشه‌نیگایه‌که‌وه ده‌ڕوانینه ناوه‌ڕۆک یا خود تێکست، مۆسیقا، ته‌کنیک، جێگه و ته‌نانه‌ت کاره‌کته‌ره‌کانی ناو فلیمه‌که‌ش.
ئه‌مه ڕه‌وا و مافی هه‌ر یه‌کێکمانه، که‌سمان بۆی نییه به‌وی تربڵێت، تۆ بۆ ئاره‌زووی ئه‌و فلیمه ناکه‌یت؟ یان فلانه ئه‌کته‌رت بۆ خۆش ناوێت ؟ یان هه‌ر پرسیارێکی تر و سنوری ئازادیی و چێژیی تاکه‌کان ببه‌زێنێت.
ڕه‌نگه خوێنه‌ر پرسیار بکات، بڵێت ، ئه‌ی له‌پای چی ئه‌م کاکه‌یه پێمان ده‌ڵێ پێویسته هه‌موو کورد فلیمی سه‌یر بکه‌ین؟
منیش له‌وه‌لامدا ده‌ڵێم وانه‌کانی ئه‌م فلیمه بۆ گه‌لێکی وه‌ک ئێمه باشترین هه‌توانه و ئه‌م فلیمه فێرمان ده‌کات که که‌سایه‌تی تێک شکاوی خۆمان چۆن راست بکه‌ینه‌وه ، خودی فلیمه‌که مێژووی پیاوێکه ip Man که له‌ساڵی 1893 به‌دنیا هاتوه و ساڵی 1972 ماڵئاوای له‌ژیان کرد ، ئه‌م مامۆستا مه‌زنه‌ی کۆنفۆ توانیوێتی دووملێۆن قوتابی فێرێ ئه‌و وه‌رزشه بکات له‌ناویاندا ئه‌ستێره‌ی جیهانی (بڕوسلی) بوو ئه‌م وه‌رزشه تژییه له ڕه‌وشتبه‌رزی و خۆڕاگری و دسپلین و نیشتمان خۆشویستن . هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌یه من داوا له گه‌له‌که‌م ده‌که‌م و پێیان ده‌ڵێم تکایه ئه‌م فیلمه ببین ئه‌مه مێژووی که‌سێکه که مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه ده‌کات.
من نامه‌وێت لێره‌دا ده‌ست بکه‌م به‌گێرانه‌وه‌ی فلیمه‌که ، ئه‌وه هه‌ڵده‌گرم بۆ بینه‌رانی فیلمه‌که به‌ڵام ip Man ئه‌و فیلمه‌یه که‌من بۆ چه‌نده‌مین جاره سه‌یری ده‌که‌م و هه‌موو جارێک وانه‌ی نوێی تێدا فێر ده‌بم ، ئه‌م فیلمه دوو به‌شه و پاڵه‌وانی فیلمه‌که ناوی Donnie Yen و ئه‌وکه‌سه‌یه هێنده چۆته ناو ناخی ip manوه که‌س نازانێ باسی کاره‌کته‌رێکی ترده‌کات و واده‌زانی ئه‌وه خودی خاوه‌ن مێژۆکه‌یه که yip man نه . شوێن ووڵاتی چینه و ساڵی 1930 و له‌شارێکی بچکۆله (Foshan) که ده‌یان قوتابخانه‌ی جۆراو جۆری لێبوه بۆ فێربوونی شێوه‌یه‌ک له کاراتی، به‌ڵام ipman که‌سێکی دیاری ناو ئه‌و شاره بوه و خه‌ڵکه‌که و بگره خاوه‌ن قوتابخانه‌کان به‌نهێنی و به ئاشکرا ده‌چن بۆ لای، ئه‌ویش به‌سنگی فراوانه‌وه ته‌کنیکی نوێیان فێرده‌کات ، به‌لام کاتێک یابانییه‌کان دێن و شاری Foshan داگیر ده‌که‌ن و خه‌ڵکێکی زۆر شه‌هید ده‌که‌ن، ئیتر ip man ناچار ده‌بێت له کانێکی خه‌ڵوز ده‌ست به‌کار بکات بۆ داگیرکه‌رانی یابانی . خۆراکی بریتیی ده‌بێت له په‌تاته‌یه‌کی کوڵاو، نیوه‌ی ده‌خوا و نیوه‌ی ده‌باته‌وه بۆ ژن و منداڵه‌که‌ی. کاتێكیش مامۆستا کۆنفۆکان له‌گه‌ڵ یابانییه‌کان زۆرانبازیان پێده‌که‌ن، هه‌ر که‌سێک ده‌یباته‌وه کیلۆیه‌ک برنجیان ده‌ده‌نێ، دووهاوڕێی ip man له‌و زۆرانبازییه شه‌هید ده‌که‌ن، ئه‌میش ده‌چێت و 10 یان لێ ده‌کوژێت و 10کیلۆ برنج ده‌باته‌وه ، به‌ڵام ته‌نها کیلۆ برنجه‌که‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌که‌ی، لگه‌لڵ له‌ته په‌تاته کۆلاوه‌که ده‌باته‌وه .
کاتێک وه‌رگێڕه‌که ده‌یه‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات، ئه‌و ته‌نها یه‌ک زله‌ی لێ ده‌دات و پێ ی ده‌ڵێ (خائین) وه‌رگێڕه‌که، ده‌ڵێ من خائین نیم، من وه‌رگێڕم ! ده‌ڵی تۆ (وه‌رگێڕیی بۆ داگیرکه‌رانی ووڵاته‌که‌ت ده‌که‌یت) به‌زمانی تازه ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌رگێڕه‌که فۆڕمات ده‌کات و ژیانی ipman ڕزگار ده‌کات له ده‌ست یابانیه‌کان.
وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه باسم کرد نه‌م ده‌ویست هیچ له سه‌ر ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که بڵێم ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌خوێنه‌ر ئاشنابێت به‌م فلیمه و دڵنیایان بکه‌مه‌وه، ئه‌و فلیمه ده‌توانێ تاک به‌تاکی گه‌له‌که‌م فۆڕمات بکاته‌وه ، ده‌ڵێی بۆ ئێمه دروست کراوه !
ip mnn به وه‌رگێڕێک ده‌ڵێ خائین ، ئه‌ی ئێمه به‌جاش و خزمه‌تکارانی دوژمنانمان چ ناوێک بدۆزینه‌وه؟
ip man ئه‌م مامۆستا مه‌زنه له دوو جێگه‌ی جیاواز ڕۆڵ ده‌بینێ کاتێک به‌شی یه‌که‌می فیلمه‌که ته‌واو ده‌بێ هه‌مان کاره‌کته‌ر له گه‌ڵ داگیر که‌رانێکی تر که به‌ریتانییه‌کانن و له هۆنکۆنگ ئه‌م ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه ، ئینگلیزه‌کان ده‌یانه‌وێ گاڵته به‌و هونه‌ره بکه‌ن و ناوی لێده‌نێن دانس، به‌ڵام ip man وانه‌یه‌ک فێری داگیرکه‌ران ده‌کات، که ڕێز له‌خۆیان بگرن .
مێژووی ئێمه‌ش هه‌مان مێژووه ، ئێمه‌ش که‌سێکی وه‌ک شێخ مه‌حمودمان هه‌بوو، که جوامێرانه ڕووبه‌ڕووی ئینگلزه‌کان بۆته‌وه له دادگاشدا مێژوویه‌کی نه‌مری تۆمار کردووه ئێمه ده‌بێ شانازی به که‌سایه‌تی جوانه‌وه بکه‌ین . ئه‌ویش ip man ێکی ئێمه بووه (خوێنه‌ر ده‌توانێ سه‌یری دادگا به‌ناوبانگه‌کانی جیهان بکات) که جه‌مال بابان ئاماده‌ی کردووه و دادگاییه‌که‌ی شێخ له‌وێ تۆمار کراوه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه که بیڵێین ئه‌م فیلمه دوو به‌شه به‌شی یه‌که‌م ساڵی 2008 کراوه و به‌شی دووهه‌م ساڵی 2010 کراوه باسی دوو مێژووی جیاواز ده‌کات ، له‌هه‌ردوو فیلمه‌که‌دا هه‌ژاریی و نه‌داریی ناتوانێ ئه‌و مامۆستا مه‌زنه تێک بشکێنێ، به‌ڵکو له‌وێدا وانه‌ی ڕۆحی و ئازایه‌تیی و هاوڕێیه‌تیمان فێرده‌کات، وانه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی بۆ خاتری هاوڕێکانیان گیانیان ده‌به‌خشییه یه‌کتر ، ئه‌م فیلمه ئه‌گه‌ر مێژووه‌که‌ی ئاسیا نه‌بوایه ، به‌ڵکو مێژووی پیاوێکی سپی پێستی ئه‌ورپی یان ئه‌مه‌ریکا بوایه ئێستا ده‌یان ئۆسکار و سه‌دان مێدیا باسی ده‌کرد، پێشوه‌خت ده‌یان پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌کرد ، زیاده ڕۆیی نییه بڵێم له‌مه‌شدا هه‌ر له کورد ده‌چێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست