کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەوەندی كورد لە كەنەدا خۆپیشاندان ساز دەكەن

Tuesday, 22/02/2011, 12:00


بەمەبەستی پشتگیری لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەكەی رۆژی 17ی شوباتی شاری سلێمانی و ڕسواكردنی چەكدارەكانی لقی چواری پارتی .. رۆژی دووشەممە 21/2 خۆپیشاندانێكی جەماوەری لە سەنتەری دۆنداس سكوێر _ ی شاری تۆرونتو بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاوی هاوڵاتیان و نوێنەری حزب و رێكخراوە كوردییەكان بەڕێوەچوو .
لەو خۆپیشاندانەدا وتاری لایەنەكان خوێندرانەوە سەرەتا وتاری دەستەی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران لەلایەن سامان سەعید خێندرایەوە تیایدا بەتوندی ئیدانەی گوللەبارانكردنی هاوڵاتیانی سڤیلی سلێمانی لەلایەن چەتەكانی پارتی كە بووە هۆی شەهیدو برینداركردنی كۆمەڵێك خوێندكار و گەنجی ئەو شارە , پاشان وتاری كۆمەلێك نووسەرانی كورد لە كەنەدا لەلایەن سەعید كاكەیی و ناوەندی چاك لەلایەن نەژاد سێوەیلی , سایتی دەنگەكان (گۆران عەبدولا), حزبی چەپی عێراق (خەبات مەجید), حزبی كۆمەنیستی عێراق (عادل ئەحمەد) و ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی سیاسی خوێندرانەوە , وتارەكان بەگشتی داوای بنبڕكردنی گەندەڵی و چاكسازی و پاراستنی گیانی مرۆڤ و دابین كردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی كوردستان كرد , هاوكات خۆپیشاندەران گوللەبارانكردنی هاوڵاتیانی سڤیل لەلایەن چەكدارەكانی لقی چواری پارتی ئیدانەو شەرمەزاركرد .
دواتر خۆپیشاندەران بەدروشمی نەتەوەیی داوای ڕوخاندنی دەسەڵاتی زۆرداری مەسعود بارزانییان دەكرد . هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وێنەی سەرۆكی پارتی ومەسعود بارزانی سووتێنرا .

دەستەی پشتیوانی لە خەڵكی كوردستان
تۆرونتۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە