کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه ند سه رنجێک له سه ر سه ردانه که ی په رله مانتارانی بزووتنه وه ی گۆڕان بۆ قه زای ڕانیه

Tuesday, 30/11/2010, 12:00



پێم وابێ سه ردانی کردنی په رله مانتاران بۆ ناوچه جیا جیاکانی کوردستان ئه رکی سه رشانی نه ک ئه ندامانی گۆڕان به ڵکو ئه رکی سه ر شانی هه موویانه چونکه هه ر ده نگی ئه و خه ڵکه بوو دوا جار ئه وانی گه یانده هۆڵی په رله مان تا ببنه چاوی ئه وان به سه ر حکوومه ته وه وده نگی ئه وان بۆ پرسینه وه له چۆنیه تی سه رف کردنی سه روه ت و سامانی میلله ت وگه یاندنی داواکاریه کانیان و ده رخستنی که موو کوڕی ونه هێشتنی گه نده ڵی وبه سه رکردنه وه ی ئه و پرۆژانه ی که له بواری جێبه جێکردندان و ئه وانه شی گوومان ئه که ن وه ک خۆیان باسی ئه که ن پرۆژه ی وه همین

هه روه ک ئاماژه مان پێدا ئه رکی یه که م چۆنیه تی سه رف کردنی بوودجه یه که موڵکی گشتی یه نه ک حیزب،من لێره دا قسه م له سه ر ئه وه یه که ئه و په رله مانتارانه ی گۆڕان ئه یانه وێ به و سه ردانی کردنه و به و یاداشته ی ئاراسته ی په رله مانیان کردووه خه مخۆری و په رۆشی خۆیان بۆ خه ڵک نیشان بده ن که ئه وه ئه وانن که له به رامبه ر به هه ده ر نه دانی داهاتی میلله ت دێنه ده نگ و یاداشت به رز ئه که نه وه بۆ لێپێچینه وه

به ڵام خه ڵکی ئه وه نازانن که ئه وه هه ر بزووتنه وه ی گۆڕانه به ڵگه ی زۆرو زه وه ندی لایه له سه ر به هه ده ردانی ژماره یه کی حساب نه کراوله سامانی میلله ت له لایه ن هه ردوو حیزبی ده سه ڵاتدار یه کێتی وپارتی،هه ر ئه وانن چه ندین به ڵگه یان لایه که ژماره یه کی زۆری بێ شماری ئه ندامانی هه ردوو حیزب مانگانه مووچه له سه ر حسابی میلله ت وه ر ئه گرن ئه ویش به دانانی هه موو ئه مانه له سه ر لیستی مووچه ی

چه ندین به ڕێوه به رایه تی سه ر به حکوومه تی هه رێمی کوردستان دیارترینیشیان به ڕێوه به رایه تی ئاسایشی گشتی حکوومه تی یه کێتی یه له سلێمانی که مانگانه زۆرترین مووچه وه رئه گیرێ هه ر له ده زگای زانیاری تا ده گاته حیمایه زۆرو زه وه نده کانی لێپرسراوان وحیمایه ی باره گاکانی حیزب وماڵه مسئووله کان.به ڵگه ی زۆریان لایه له سه ر ئه وه ی که ژماره یه کی زۆری تری ئه ندامانی یه کێتی مووچه ی حکوومه ت وه رئه گرن له ڕێگه ی مه کته بی ڕێکخراوه دیموکاتیه کانی مه لا به ختیار .ته نانه ت به ڵگه ی زۆریشیان لایه که سوپایه کیان به پله ی وه زیفی حکومی خانه نشین کردوو مووچه له حکوومه ت وه ر ئه گرن،ئه مه جگه له و هه موو به ڵگه ی دزی و جه رده ییه ی سه رانی یه کێتی به ئاشکرا ئه یکه ن ،بۆیه پرسیارم ئاراسته ی هه موو ئه ندام په رله مانه کانی یه که یه که ی گۆڕان ئه که م که ئه گه ر ئاگاداری هه موو ئه مانه ن بۆچی نایه نه

ده نگ و یاداشت به رز ناکه نه وه بۆ سه رۆکایه تی په رله مان و شه ڕ له سه ر قووتی ڕه شوو ڕووتی ئه م هه رێمه نه گبه ته مان بکه ن ، یان ئه گه ر ئێوه ئاگاداری هه موو ئه م به ڵگانه ی تایبه ت به هه ده ردانی سامانی

میلله ته که مان نین بۆ نایه نه ده نگ ،بۆ له سه رانی بزووتنه وه ی گۆڕان ناپرسن که چی له پشت شاردنه وه ی ئه م هه موو به ڵگانه ن!!!!!!!!!!!!!!!!ئیتر سوپاس به هیوا ی وه ڵا م بۆ میلله ت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە