کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده نگ دان

Thursday, 19/03/2009, 12:00







هه تا دوینێ ئاماده بووم به زگی برسی

به ڕاکردن ده نگم بده م به سه دو سی


جارێكێ تر ئاماده نیم به هیچ جۆرێ

ده نگم بده م له دڵی دایك خوێن بچۆڕێ

ده نگم ناده م به گه نده ڵ و کۆشك و ته لار

به دزو جه رده و داوین پیس و به د ڕه فتار

ده نگم ناده م به ئه نفال چی و خۆفرۆشان

به خوێن مژو تاڵان که رو تاوان پۆشان

ده نگم ناده م به ئایدزو شێرپه نجه ی خاك

به بازرگانی ماده ی هۆش به رو تریاك

ده نگم ناده م به مۆرانه ی خوێنی شه هید

به سه گه کانی به ر قاپیه ی شێخ و حه فید

ده نگم ناده م به ناسنامه لێ گوم بووان

به و که سانه ی ده ریای خوێنیان به فیڕۆ چوان

ده نگم ناده م به به دێوانه ی کچ و شه ڕاب

به سۆزده ری سوڵتان هاشم و 31 ی ئاب

ده نگم ناده م به چه واشه که ری بارزان

به ڕێسوایی ئازادکه ری فڕۆکه وان

ده نگم ناده م به مافیای کورد و کورد فرۆش

به میرات گری خاك و سه رۆکی نه خۆش

ده نگم ناده م به ڕۆله ی باج و ڕامووسان

به کفن دزانی هه ڵه بجه و شێخ وه سان

ده نگم ناده م به په رله مان که بێ نرخه

به په یکه رێك له ناوك دا ڕزی و ترخه

ده نگم ناده م به زۆڵه کانی مه غۆل و ڕۆم

به خودانی ئاسیا سێل و کوڕه ك تێلی کۆم

ده نگم ناده م به گیرفان بڕی بێ ، خه میان

به خوێن خۆرانی بادینان و گه رمیان

به ڵێن ئه ده م ئیتر ده نگم نه دۆڕێنم

بێجگه له ووشه که به خوێن بۆی ئه درکێنم

به دوو ووته ی دوو که له پوچ لێره و له وێ

نا خه ڵه تێم ئیتر به سیه مه ردم ئه وێ




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە