مێزگرتێک بۆ گفتوکۆکردن (باسی سێیەم)
Wednesday, 16/07/2014, 12:00
2069 بینراوە
کوردستانپۆست ئەم مێزگرتەی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ دانا، تێیدا کۆمەڵێک پرسیار دەوروژێنین، تایبەتن بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان، هەرچەندە رووداوەکان بە پەلە بەسەرماندا دەگوزەرێن، کارەساتەکان لە ناکاودا روودەدەن، بە جۆرێک کەس نازانێت ئەوەی ئەمڕۆ روودەدەن بەیانی چی بە دوادا دێت، تەنانەت کەسایەتی و چاودێرە سیاسیییەکان بۆ خۆشیان ناتوانن بڕیار لەسەر هەنگاوی بە دوای پێشووتردا بدەن، لێرەدا بە پیویستمان زانی دەرفەت بە نووسەر و کەسایەتییەکانی ئەو بوارەش بدەین، کە بە ئەزمون و تاقیکردنەوەی خۆیان، ئەگەر بتوانن بە شێوەیەکی زانستیانە لەسەر ئەو رووداوانە قسە بکەن، بۆچوون و وەڵامیان بۆ ئەوە پێ بێت، رێگایەک بدۆزنەوە چارەسەری ئەو مەترسییانەی، لە پاشەڕۆژدا دێنە بەردەممان، کۆمەڵگاکەمان لە کارەسات دوور بخاتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە کوردستانپۆست وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، وەک راگەیاندنێک هەوڵ دەدەین لێرەوە بەو کارە هەڵبستین، بە پێچەوانەی میدیا ئەهلییەکانی کوردستانەوە، رووی خوێنەر بەلای ئەم باسانەد وەربچەرخێنین، وەک ئەوان نەکەین بۆ گەوجاندنی خوێنەر، دووریان بخەینەوە، سەرقاڵیان نەکەین بە باس و هەواڵی ئەکتەری نێو زنجیرە پەرپوت و بێکەڵکەکانی تورکی و هیندی و کۆرییەکان، ئێمە وەک کوردستانپۆست هەوڵ دەدەین چاوی خەڵکیی و خوێنەر بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بەرین و بیانخەینە سەر هێڵێکی راست و وشیاریان بکەینەوە.
بۆ ئەمجارە ناسک قادرمان میوانداریی کردووە، تا پێکەوە گفتوگۆ بکەین.
تێبینی:
ئەم تەوەرە بریتییە لە شەش باس، کە بە دوای یەکتردا دێن، هەر نووسەر و کەسایەتییەکی تر، پێی خۆش بێت دەتوانێت لەسەر هەمان تەوەر بنووسێت و قسەی خۆی بکات.
*************************************
قسه‌کردن ده‌رباره‌ی ئه‌م نمایشه هه‌ڵپڕوزێنراوه‌ی بارزانی و هه‌وڵی کردنی به پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه به بێ له به‌رچاوگرتنی شکسته‌کانی ئه‌و پارته باس له کاڵفامی ئه‌و پارته سیاسیانه ده‌کات که کوێرانه که‌وتونه‌ته پشتیوانی کردن لێی.سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌و ڕێگایه له‌م پارتانه بگرین که هه‌رکه‌س له‌گه‌ڵیان نه‌بوو واته دژ به سه‌ربه‌خۆیه‌تیه، چونکه ئه‌و کاته‌ی ئێمه هاوارمان ده‌کرد که ئه‌و ده‌ستوره‌ی عیراق دژ به دۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورده ئه‌وان مه‌ستبوون به وه‌رگرتنی چه‌ند باره ملیونێک دۆلاری کاش که ئه‌مریکا پێی به‌خشیبوون و خه‌ریکی یه‌کخستنی خاکی عێراق و پێکهێنانی حکومه‌تی نیشتمانی یه‌کگرتووی عێراق بوون. له دیدی منه‌وه ده‌وڵه‌تی کورد بۆ تاکی کورد واته سه‌رله‌نوێ له دایکبونه‌وه، به‌هێزکردنی شوناسی کورد بوون واته سه‌ره‌تای سه‌ربه‌خۆبوونی تاکی کورد له جه‌ورو سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، دواکه‌وتنی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی واته مانه‌وه له شپرزه‌یی و ئاسۆ لێڵبوون به ئاینده، له‌م ڕووه‌وه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له مێژه بووه‌ته زه‌روره‌تێکی حه‌تمی، ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆیه بۆ کورد و هه‌ردواکه‌وتنێکی ئه‌م دۆزه واته شکستی سه‌رجه‌م کورد له هه‌رچوار پارچه‌که. له پاڵ ئه‌م تاسه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه بوون به ده‌وڵه‌ت بۆ کورد له سه‌ر ئاستی به‌ڵگه‌نامه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان مافێکی سیاسیه که له سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه په‌یوه‌ندیداره‌کاندا ددانی پێدانراوه و ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه سه‌رجه‌م بنه‌ماکانی بوون به ده‌وڵه‌تمان هه‌یه، له ڕووی ئاستی ئاماده‌یی فه‌زای گشتیه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌موو تاکێکی کورد ئه‌و ڕاستیه درک پێده‌کات که بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کرێت هه‌نگاوی یه‌که‌م بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌ت بۆ تاکی کورد و هه‌رکات ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه جوڵێندرابێت خه‌ڵک به گه‌رمو گوڕییه‌وه پێشوازیان لێکردوه، له ڕووی سیاسیه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م هاوکێشه‌ی بوون به ده‌وڵه‌ته‌دا کێشه‌ی گه‌وره‌یه دیدی حیزبی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌یه که 23 ساڵه به فۆرمی جیاواز خۆی مانیفێست ده‌کات، مه‌ترسی گه‌وره له ته‌سلیمکردنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی به پارتێکی سیاسی به بێ بوونی پێشمه‌رجی نیشتمانپه‌روه‌رانه ئه‌وه‌یه که پێکهاته‌یه‌کی مه‌شلولت بۆ دروستبکات که وه‌ک حکومه‌ته ساواکه‌ی هه‌رێم هه‌رگیز پێنه‌گرێت، دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له باشور شکستی گه‌وره‌ی پارته سیاسیه‌کانه، هه‌له‌ی سیاسه‌تی نه‌وتیی قۆرخکارانه‌ی پارتی و یه‌کێتیه، ناته‌بایی نێوان پارته‌کان و بێئیراده‌یی و نزمی ئاستی مه‌عریفی و نامۆیی حیزبه کوردیه‌کانه له باشور به سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و نه‌بوونی دونیابینی فراوان بۆ دۆزی کورد بوون کێشه گه‌وره‌که‌یه، له ڕاستیدا کارکردنی ئه‌م هێزانه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رکرده و بنه‌ماڵه و خێڵ و حیزب‌دا هه‌لومه‌رجێکی دروستکردوه که به به‌رده‌وامی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی زۆر پراگماتیانه و هه‌لپه‌رستانه وه‌ک کارتی فشار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کانی خۆیان به‌کاربه‌رن و له‌گه‌ڵ که‌مترین ته‌ماعی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی یان ماددی که له لایه‌ن داگیرکارانی کوردستانه‌وه خرابێته به‌رده‌میان به خێرایی کارته‌که‌یان ڕاکێشاوه‌ته دواوه و به‌م شێوه‌یه ئه‌م بازنه داخراوه هه‌میشه له دووباره بونه‌وه‌دا بووه. به کورتی ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر ماهیه‌تی ئه‌م هێزه کوردیانه نه‌بوایه له باشور، ئه‌وا له مێژه کورد مافی بوون به ده‌وڵه‌تی ئاکچوه‌لایز کردبوو.
ئێستا پاش شکستی زیاد له 23 ساڵ حوکمڕانی ناوخۆیی و 11 ساڵ شکستی سیاسه‌تی کورد له‌گه‌ڵ مه‌رکه‌زدا گه‌مه‌یه‌کی ترسناک سه‌ر ڕێخراوه ئه‌ویش جارێکی تر کردنه‌وه‌ی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد به کارتی فشار بۆ شه‌رعیه‌ت دان به سیاسه‌ته نه‌وتیه‌که‌ی ئه‌م پارتانه، پرسیار نه‌کردن ده‌رباره‌ی بێباکی پارتی و هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی که‌وتنه‌وه‌ی کاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره له هه‌رێم و ناوچه کوردیه داگیرکراوه‌کان هه‌موومان ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسراوێتیه‌کی مێژویی، هه‌نگاوه‌کانی پارتی بۆ کردنی خۆی به تاکه داکۆکیکار له دۆزی نه‌ته‌وه‌یی پیلانێکی ئه‌و پارته‌یه بۆ په‌رده‌پۆشکردنی هه‌ڵه سیاسیه‌کانی و بۆ بێده‌نگکردنی ڕه‌خنه بێشوماره‌کان له‌م شێوازی حوکمڕانیه‌ی هه‌رێم له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و له سه‌ر ئاستی عێراق و ئینجا له سه‌ر ئاستی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا سه‌ر ڕێی خستوه. له پاڵ ئه‌م سیاسه‌ته ئابوریه 'نه‌وتاویه‌دا' ئه‌م سیاسه‌ته له ناوخۆی هه‌رێمدا ئامانج لێی باڵکێشانی هه‌یمه‌نه‌ی پارتیه به سه‌ر کۆی فه‌زای سیاسی له هه‌رێمدا و ده‌سته‌مۆ کردنی سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌کانه به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پارتانه‌ی گوایه نوێنه‌رایه‌تی کۆژانی خه‌ڵک ده‌که‌ن خۆیان فڕێدایه باوه‌شی پارتیه‌وه، له سه‌ر ئاستی عێراق، ئه‌م بانگه‌شه‌یه کوردی خستوه‌ته به‌ر مه‌ترسیه‌کی گه‌وره وده‌توانین بڵێین بانگه‌شه‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش گه‌مه‌یه‌کی ترسناکه و ده‌لاله‌تێکی ئاشکرایه له غه‌مساردی ده‌سته‌ڵاتی کوردی به‌رامبه‌ر خوێنی کورد به ناردنیان بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ ئه‌مه له کاتێکدا سیناریۆکانی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه له‌م ساته‌دا نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م ئارگومێنتێکی عه‌قڵی که پێمان بڵێت چی به‌ده‌ستده‌هێنین و ئایا ئه‌وه‌ی به ده‌ستی ده‌هێنین به‌هادارتره له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانیی هه‌یه؟
ئه‌م شێوازی مامه‌له‌یه له‌گه‌ڵ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی، به‌کارهێنانی وه‌ک کارتی سیاسی، هەمیشە بەرئەنجامەکەی به تاڵانفرۆشکردنی سامانی باشور و سەپاندنی زیاتری دەستەڵاتی بنەماڵەیی لێکەوتۆتەوە بە سەر فەزای گشتی کوردی‌دا و هەمیشە مەترسیە دەرەکیەکان کراونەتە پاساو بۆ بێدەنگکردنی خەڵکی ناڕازی بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاریە پێویستەکان، هه‌رئێستا دیار نه‌بوونی ملیاره‌ها دۆلار له پاره‌ی نه‌وت و سه‌رجه‌م ئه‌و خراپ به‌کارهێنانه‌ی ده‌سته‌ڵات له له‌یه‌ن پارتی و هاوپه‌یمانه‌کانی، بی موچه‌یی و قه‌یرانی به‌نزین و گرانی کاڵاکان و بێ‌کاری یه‌خه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی گرتوه، سه‌رجه‌م ئه‌و داواکاریه ڕه‌وایانه‌ی خه‌ڵک له خۆپیشاندانه‌کانی 2011 خرانه به‌رده‌م ئه‌م پارتانه هه‌روه‌ک خۆیان ماون، به‌ڵام له مه‌ترسی ته‌خوین کردنیان وه دوای بوونی ئۆپۆزسیۆن به‌شه‌ریکی ئه‌و پارتانه، له ئیستادا خه‌ڵک دژ به هه‌موو ئه‌و نادادپه‌روه‌ری و قه‌یرانانه ناتوانن یان نایانه‌وێت ڕاشکاوانه ئه‌م بانگه‌شه بێبنه‌مایه‌ی پارتی بخه‌نه به‌ر ڕه‌خنه و ده‌سته‌یه‌کی تریش کوێرانه که‌وتونه‌ته بڕوا کردن به‌و گه‌مه ترسناکه و خه‌ریکی ته‌خوینکردنی سه‌رجه‌م ده‌نگه ڕه‌خنه‌گره‌کانن که گوایه ئه‌گه‌ر قسه له سه‌ر بانگه‌شه‌ی بارزانی بکه‌ن ئه‌وا دژ به سه‌ربه‌خۆیه‌تین، ئه‌مه له کاتێکدا مافی هه‌موو تاکێکی کورده چالاکانه گفتوگۆ له مه‌ڕ مه‌سه‌له چاره‌نوس سازه‌کاندا بکات و به گومانه‌وه چاو له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک بکات که ئه‌م پارتانه‌ی باشور ده‌یخه‌نه ڕوو .