کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشێروان مستەفا بەو هەوڵانە لاواز نابێت

Sunday, 05/04/2009, 12:00


وەك یەكەمین هەنگاوى بەرەو پێشەوە چوونى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان, بەشێوەیەكى ناڕاستەوخۆ هەندێ لە بەرپرسانى یەكێتى كەوتونەتە دژایەتى كردنى نەوشێروان مستەفا, مەبەست لەو هەوڵانەش دیارە, كە بۆ دەستى پێكردووە و ڕەنگە تا ڕادەیەكى هەمەجیانەتر پەلبكێشێ ئەمەیان چاوەڕوانكراوە و ئەگەرێكە قابیلى بەڕودانە بەتایبەت لەو دەسەڵات و بەرپرسانە بوەشێتەوە كە لە بەرامبەر مێژوودا بەرپرسیارن.
ِزۆرینەى بەرپرسانى یەكێتى بەتایبەت ئەوانەى كە گۆڕانیان پێقەبوڵ نیە و لیێدەترسن و حەزدەكەن حیزبەكەیان بەو شێوە ستاتیكى وقاڵبدراوە بمێنێتەوە, ئۆباڵى هۆشیار بوونەوە و چاوكرانەوەى خەڵكى بەرامبەر ئەو بارودۆخە نەخوازرا و قۆرخكراوە كە یەكێتى و پارتی دروستیان كردووە بە تەنها دەگێڕنەوە بۆ نەوشێروان مستەفا و ئەو بەسەرچاوەى لەدایك بوونى ناڕەزایەتى خەڵكى كوردستان لە دەسەڵات و حكومەت دەزانن لەڕاستیدا بەو شێوەیە نیە ئەوان تێگەیشتون , بەڵكو هۆكارە سەرەكییەكە خودى یەكێتى و پارتى و هەندێ لە بەرپرسەكانیانە كە ڕێگەیان خۆشكردووە چیتر خەڵكى كوردستان بەو سیستەمەى حوكمە كە ئەمڕۆ پیادە دەكرێ چ بۆ حیزب و حكومەت ڕازى نەبێت و هەوڵبدات بەدواى بەدیلێكدا بگەڕێ لانیكەم دیموكراسیەكى وەكو ئەوەى لە بەغدا پیادە دەكرێ, یان لە وڵاتێكى ترى شەرقى پیادە دەكرێ و خەڵكى هەست بە ئاسودەى دەكات بەرامبەرى, بهێنرێتە كوردستان, چونكە ئەو نەزمە ئیدارى و سیاسیەى ئێستاى كوردستان ئەمەندە كۆن و سواوە لە هیچ كۆى ئەم دونیایەدا كارى پێناكرێت.
ناڕەزاى خەڵكى كوردستان, لە دەرئەنجامى فەشەلى سیاسى یەكێتى و پارتیەوە سەریهەڵداوە, بۆیە تۆمەتباركردنى هەر كەس و لایەنێك, خۆڵكردنەوەیەكى ترە بۆچاوى خەڵكى, شاردنەوەى ئەستۆ قورسى خۆیانە , ئاسەوارى ئەو فەشەلە بەرچاو و ڕوونە لەهەموو كەسێكەوە دیارە, هەر بۆنمونە لەسەر ئاستى حكومەت كە چەندین ساڵە ئەوان میراتگرین, بەڵگەنەویستە نەیانتوانیوە نەك سیستەمێكى ئیدارى ڕێك و پێك دابمەزرێنن, بەڵكە چەندەها ڤایرۆسیان بڵاوە كردوە بەنێو حكومەت دا بۆ چەندەها ساڵی تر ئاسەوارى خراپى دەمێنێتەوە, لەسەر ئاستى حیزبى و سیاسیش, هەموو هاوڵاتیەكى ئاسایى دەتوانێت دیارى بكات و لێیەوە دیارە یەكێتى و پارتى خەریكى چین, مەگەر ئەوانەى كە نایانەوێ لەو خەوە خۆشە بەخەبەر ببنەوە.

ئێستا بەرپرسانى یەكێتى وە خۆیان كەوتون و دەستوەردەدەنە كاروبارى زانكۆ و پەیمانگاكان, گوایە گەنجیان لەگەڵە و بڕوایان پێان هەیە و دەیانەوێ ئەو وێنە ناشیرینە كە لەمێشكى هەموو گەنجێكى هۆشیاردا دروست بووە بەرامبەر بە یەكێتى و پارتى بسڕنەوە, مەهزەلەكەش لەوەدایە بەرپرسانى یەكێتى وادەزانن ئەو ژمارە گەنجەیان هێنایە نێو هۆڵى كۆبونەوەكانەوە ئیدى دونیا دەبێتە شامى شەریف و ئەوانیش لەو ڕابردووە پاك دەبنەوە كە خۆیان بەرپرسن بەرامبەرى.
دژایەتیكردنى نەوشێروان مستەفا بە لاواز بوونى ئەو كۆتای نایەت, هەتا وەكو گلەى و ڕەخنەكانى هاوڵاتیانى كوردستان لەدەسەڵاتى ئەو دوو حیزبە بەردەوام بێت بەهۆى بارودۆخەكەوە, هیچ كەسێك لەوانەى بەنەوشێروان مستەفاش ەوە كە خۆیان بە بەرپرس دەزانن بەرامبەر مێژوو و هەوڵى چاككردنى بارودۆخەكە دەدەن, لاواز نابن و وزە و توانا لە لەخەڵكى كوردستانەوە وەردەگرن, بۆیە بە كۆبونەوەیەكى حەماسیانەى بەرپرسانى یەكێتى لەگەڵ چین و تۆێژى گەنجان دا یان هەر چینێكى تر, لە گەوهەرى بارودۆخەكە ناگۆڕێت و بریندارى و نەزیفى ئەم واقیعە بەدەست یەكێتى و پارتییەوە, چارەسەر نابێت.

گلەى و ڕەخنە كانى خەڵكیش كۆتاییان نایەت هەتاوەكو نەستى تاكى كوردى لە شعورێكى سروشتیدا بەتاڵ نەبێتەوە, ئەمەش مەحاڵە ڕووبدات, چونكە وەكو فرۆید دەڵیت ئەو خواستەى كە تاك حەزى پێیەتى پێینەگەیشت یان لێى زەوتكرا, لە زەمەنێكى تردا بە هەڵچون و تۆڵەسەندنەوە لە شعوردا سەر هەڵدەدات, ئەمە بۆ بارودۆخى دەروونى تاكى كوردى بەتایبەتى گەنج لە ئێستا دا دەگونجێ, ماوەیەكى دورو درێژە یەكێتى و پارتى لەسەر مراندن و خەفەكردنى خواست و حەزەكانى تاكى كوردى ئیشدەكەن , نەستیەن خەڵكى كوردستان لەگەڵ ئەو دوو هێزەدا كێشەى هەیە, نمونەى ئەو ئۆها ئۆهایەى خۆێندكارانى هۆڵەكەى تەلارى هونەر, لەو بەرپرسانەى كە بەفیڵ بانگى خۆێندكارانى كردبوو بۆ كۆبونەوە حیزبیەكە, كردیان, وەكو باسدەكرێ, ئاماژەیەكە تاكى كوردى تێگەیشتووە نەك ئەوانیان بەبە رپرسى خۆیان قەبوڵ نیە, بەڵكو ڕێگرن لەبەردەم پرۆسەى ئاساى ژیانى هەموو تاكێكدا.
بەپێچەوانەوە, وەكو لە ڕاپرسیەكانیش دەركەوتووە, ئەوەى وتارێ, یان بەشێ لە بۆچوونەكانى نەوشێروان مستەفاى پێگەیشتبێ و لێتێگەیشتبێ بە هەر ڕێگەیەك بێت, و لە هەر ڕەنگێ جیاواز بێت, قەناعەتى بەوە هێناوە نەوشێروان مستەفایە نۆێنەر و پارێزەرى خواستەكانێتى, ئەمە بەبێ ئەوەى نەوشێروان مستەفا بە پارە بانگى بكات یان بەهۆى هەڕەشەى نانبڕین و هێزەوە بۆ كۆبوونەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە