له کوردستان ... ئه‌و شتانه‌ی چین له هه‌رێم هه‌ر که گوێ بیستیان بووین پێویست به بیر کردنه‌وه ناکات.......
Wednesday, 22/08/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌و شتانه‌ی چین له هه‌رێم که پێویست به بیر کردنه‌وه ناکات هه‌ر که گوێ بیستیان بین ، وابزانم تۆش خوێنه‌ری به‌ڕێز.
هه‌ندێ ووشه‌و قسه‌و بابه‌ت و زاراوه له هه‌موو دونیا هه‌ن و پێویست به‌وه ناکات به دوور‌و درێژ باس بکرێن و یان له‌سه‌ری بدوێن یان بنووسرێت، خه‌ڵکی هه‌ر گوێ بیستی بوون ده‌زانن چییه‌و چ ماناێک ده‌گه‌ێنیت. له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌ش زۆرن له‌م جۆره‌شتانه یان ئه‌و نه‌وعانه، که ده‌تواندرێت ده‌ربڕینی بۆ بکرێت و زۆر به ئاسان بزانرێت بابه‌ته‌که یا ووشه‌که یا قسه‌که ته‌عبیر له چی ده‌کات.
ته‌نها بۆ نمونه وه‌ک:
1. 31 ی ئاب: ده‌ست به‌جێ رۆژی 31 / ئاب/ 1996 وه‌ک فلیمێکی سینه‌مایی خێرا هه‌موو ده‌بابه کانی رژێمی به‌عس دێته‌وه به‌ر چاو که به ئاڵای عێراق و پارچه په‌ڕۆی زه‌رده‌وه چۆن دوو باره هه‌رێمیان داگیر کرده‌وه.
2. 66 شه‌ست و شه‌ش به ڕوتی به‌سه: پێویست به پێناسه ناکات، هه‌ر که ئه‌م ژماره‌یه‌ت بیست یا بینیت ئه‌وه خۆی ته‌عبیر له خودی خۆیدا ده‌کات.
3. مه‌لایی و جه‌لالی یان جه‌لالی و مه‌لایی : ئه‌م دوو ناوه به یه‌کتر به‌ستراون، خۆش نیه به‌جیا ناویان بێنی. چۆن ده‌ڵێن چه‌فیه‌و عه‌گاڵ یان شاڵ و شه‌پک یاخود کورته‌ک و شه‌رواڵ، بۆیه هه‌ر که ناوی یه‌کێکیان هات هه‌ر له خۆته‌وه ئه‌و‌یتریان بۆی ته‌واو ده‌که‌یت.
4. ئاش به‌تاڵ: (به‌کون فه یه‌کونێک) جانتاکانیان هه‌ڵگرتوو ئاش به‌تاڵیان به شۆڕش کرد‌و به بێ خواحافیزیش سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان به‌جێ هێشت و...... داواکارم له‌و گه‌نجانه‌ی که ئه‌م نووسینه ده‌خوێننه‌وه‌و زانیارێکی ته‌واویان نیه له سه‌ر ئاش به‌تاڵ ده‌توانن به‌ڕێزیان له دایک و باوک و خزم و که‌س و براده‌رانیان بپرسن.
5. ڕێککه‌وتنی ستراتیجی : له‌و باوه‌ڕه دام که هه‌ندێ که‌س هه‌ن تا ئێستا نازانن رێککه‌وتنه‌کانی لۆزان و ساێکس بیکۆ بۆ چی کراو چیه‌و چۆنه، وه هه‌ندێکی تریش هه‌ن زۆر به‌باشی ده‌یزانن به‌ڵام بیریان له وه نه‌کردۆته‌وه که ڕێککه‌وتنه ستراتیجیه‌که‌ی دوو حزبی ده‌سه‌ڵات ته‌واو که‌ری ئه دوو ڕێککه‌وتنه‌یه و دابه‌شکردنی هه‌رێمیان پێ سه‌پاند
6. ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌نگۆیه ئێمه ده‌یخۆین...... وابزانم که‌م که‌س هه‌یه گوێبیستی ئه‌م ووته به‌نرخه نه بوبێت که پێشمه‌ر‌گه‌ێکی کۆنی شۆڕشی ئه‌یلول و هه‌ژارێکی شاری قه‌ڵاو مناره هاته ده‌نگو پڕ به ده‌می هاواری کرد له شاشه‌ی که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆن و ئێستاش له‌سه‌ر یوتوب دانراوه، وه‌ک ناڕه‌زاێک به‌رامبه به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات. له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه کلیک(click) بکه بۆ بینینی ئه‌م ووته به نرخه.
http://www.youtube.com/watch?v=S03Uuaj_sOU
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست