ئەندامێكى پەرلەمانى كوردستان بۆكوردستانپۆست: مەسعود بارزانى پەیوەندى لەگەڵ قاسم ئاغادا هەیە.
Monday, 20/12/2010, 12:00
كوردستانپۆست . هەولێر.
[email protected] لەم دیدارە كورتەى كە پەیامنێرى كوردستانپۆست لەشارى هەولێر لەگەڵیدا ئەنجامیداوە سوهەیل عوسمان ئەندامى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان لەسەر فراكسیۆنى گۆڕان باس كێشەى قاسم ئاغا دەكات كەماوەیەكە دەنگۆى ئەوەهەیە كە لەلایەن بنەماڵەى بارزانیەوە داڵدەدراوە ، سوهیل عوسمان لە فراكسیۆنى گۆڕان لەو بڕوایەدایە كە ئەگەر خێزانەكەى قاسم ئاغا سوربێت لەسەر ئەوەى كە بێجگە لەمەسعود بارزانى حساب بۆكەس ناكەن ، ئەواگومانى تێدانى یە كە سەرۆكى هەرێم پەیوەندى لەگەڵ قاسم ئاغادا هەیە ، ئەگەرنا لەسەر چ ئەساسێك خێزانى قاسم ئاغا ئەو قسانە دەكات لەڕاگەیاندنەكانەوە، قاسم ئاغاش و خێزانەكەشى بەڕاشكاوانە ئەویان وتوە كە ئەوان كوردستانیان جێنەهێشتوەو هەنوكە لەكوردستاندا ژیان بەسەر دەبەن ، بەڵام نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر دەڵێت " ئێمە قاسم ئاغامان لە هەولێر دەركردوە "، پێویست ناكات نەوزاد هادى قاسم ئاغا دەربكات و دادگاى كۆیە تاوانبار بكات بەوەى كە داواى قاسم ئاغاى نەكردوە ، خەڵكى ناوچەى كۆیە داواى یاساییان لەدادگاى كۆیە لەسەر قاسم ئاغا تۆماركردوە ، بەڵام سكاڵاكانیان بونەتە قوربانى دووئیدارەیى ، ئەگەر دەسەڵات راست دەكات باقاسم ئاغا دەستگیر بكات و دادگایى بكات بۆئەوەى خەڵكى كوردستان دڵیان ئاسودەبێت ، تەنها قاسم ئاغاش داڵدەنەدراوە بەڵكو دەیانى وەكو قاسم ئاغا داڵدەدراون و كراونەتە سەرۆك عەشیرەت و بەرپرس ، كاكە ئەگەر تاوانبارەكان دەستگیر ناكەن باپشتگیریشیان لێنەكەن ، كێشەكە لەوەدایە كەحزبەكان داڵدەى تاوانبارەكان دەدەن و پشتگیریان لێدەكەن ، كەسێكى وەكو قاسم ئاغا لەدادگاى بەغداد داوا كراوە و بەبەڵگەش سەلمێنراوە كە خەڵكى بێتاوانى كوردستانى شەهید كردوە، لەسەر چ ئەساسێك نەوزاد هادى دەڵێت لەهەولێر دەرمانكردوە ، دەركردنى تۆمەتبارێكى وەها گەورە لەلایەن دەسەڵاتێكەوە چ مانایەكى هەیە ؟باشە ئەگەر ئەو تاوانبارانە پاسەوانیان ناكرێت و پارەیان نادرێتێ و هاوكارى نەكراون چۆن دەتوانن لەكوردستاندا بژین لەكاتێكدا كە دەستیان لەكوشتنى چەندین خەڵكدا هەیەو دادگاى بەغدادیش داواى كردوون ؟ من باش دەزانم كە قاسم ئاغا پشتیوانى لێكراوەو لەڕێگەى كێشەوە لە بەغدادەوە هاتوەتەوە بۆ كوردستان ،لەڕاستیدا من قاسم ئاغاو كەسانى وەكو قاسم ئاغا بەتاوانبار نازانم ، بەڵكو تاوانبارى گەورە ئەوكەسانەن كە قاسم ئاغاو كەسانى وەكو قاسم ئاغایان دەڵدە داوەو پشتیوانیان لێدەكەن و پارەیان دەدرێتێ .
لەبارەى ئەوەى كە ئایا ئەوان وەكو ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانى كوردستاندا پێشتر تاچەند هەوڵى ئەوەیانداوە كە جاش و موستەشارەكان ڕووبەڕووى دادگا بكەنەوە ؟ سوهیل عوسمان بۆكوردستان پۆست ئاماژەى بۆئەوەكرد كە پێشتر داواى لەو جۆرە كراوە بۆیە بەپیویستى نازانێت كە جارێكى دیكە ئەو داوایانە بكەنەوە ، چونكە لە دواى ڕاپەڕین داواكراون دەبوو ئێستە ئەوان دادگایشیان تەواو بوابایە .
هەرچەندە موستە شارو ئەنفالچیەكان هەندێكیان لەكوردستاندا نین و هەندێكى دیكەشیان داڵدە دراون ، لەگەڵ ئەوشدا هەندێكیان لەنێو دەسەڵاتى كوردیدا و بەهاوكارى یەكێتى و پارتى كراونەتە بەرپرس ، لەبارەى لێسەندنەوەى دەسەڵات لەو بەرپرسانەو گرتن و دادگایى كردنیان ، ئەوئەندامەى پەرلەمانى كوردستان لەسەر فراكسیۆنى گۆڕان بۆ كوردستانپۆست ووتى " هەرچۆنێك لەنێو هۆڵى پەرلەماندا باسى ئەوبابەتە بكەیت هییچ چارەسەرێكى نى یە !!!
ئەگەر لەنێو هۆڵى پەرلەماندا باسى ئەو بابەتەبكەیت و بیكەیتە پڕۆژەیەك ، دڵنیات دەكەمەوە لیستى دەسەڵات دەنگى پێنادات ، واتە نایەوێت ئەو چاش و موستەشارانەى لەكوردستاندا دەسەڵاتیان هەیە دادگایى بكرێن !!!
بۆنمونە بابۆمێژوو ئەمە بگێرینەوە ، لەكاتى پێكهێنانى دەستەى مافى مرۆڤ بۆ ئەوەى ئەو دەستەیە بەدواداچوون بكات بۆبێسەرو شوێن بوەكانى شەڕى ناوخۆ بڕوابكە لیستى دەسەڵات دەنگى پێنەدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست