کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Monday, 01/12/2014, 12:00


بۆتێگه‌یشتن له‌ ناسنامه‌ی وه‌رگر ؛ گرنگه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ پرسیاری (وه‌رگر) کێیه‌؟ تیۆرو قوتابخانه‌و بیریاره‌ جیاوازه‌کان به‌ گشتی چۆن له‌م بابه‌ته‌ یان کۆڵیوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ سنورێک هه‌بێت کۆی بۆچوونه‌کان چڕبکاته‌وه‌و خاڵ دابنێت . بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به‌ وه‌رگرێکه‌ که‌ له‌ (سنوری زات ده‌ربچێت و له‌ ڕێگای بابه‌ته‌کانه‌وه‌ جارێکی تر سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زات) (1) به‌ڵام له‌ڕووی پراکتیکیه‌وه‌ گرنگی ده‌درێت به‌ گه‌وهه‌ری جیهانبینی و بیری دیاری باڵاده‌ست (2) .

ده‌شێت وه‌رگر به‌وه‌ پێناسه‌ بکرێت که‌ سێکه‌ له‌ ناوسیستمی خوێندنه‌وه‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی دابمه‌زرێنێت و بتوانێت له‌ نوێ به‌رهه‌م بهێنێته‌وه‌ .هه‌روه‌ک چۆن سیستمیش له‌م قۆناغه‌دا بریتی ده‌بێت له‌ مه‌هاره‌تی خوێندنه‌وه‌ی جیاواز به‌ میکانیزمی جیاواز و بوونی ده‌سه‌ڵاتداری . ده‌سه‌ڵاتیش لێره‌دا بریتی ده‌ بێت له‌ :

1.ژێده‌ر ...

2. بونیاد ..

3 . لۆژیک (ڕه‌وانبێژی) ...

که‌واته‌ خوێندنه‌وه‌مان بۆتیۆره‌کانی وه‌رگر له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری وتیۆر هه‌وڵێکی خۆکوژانه‌یه‌ ؛ به‌ڵام ئه م ده‌ربڕینه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ نه‌توانین چێوه‌یه‌ک بۆ وه‌رگر دیاری بکه‌ین و بیناسین و تیۆریزه‌ی بکه‌ین . چونکه‌ هه‌موو به‌رهه‌مێکی هونه‌ری دووجه‌مسه‌ره‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر دوو ئاست بیخوێنینه‌وه‌ :

یه‌که‌ میان : ته‌کنیک : دیاره‌ مه‌ به‌ستیشمان له‌ ته‌کنیک " دامه‌زراندنی درامایه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی زه‌مه‌نه‌که‌ی واته‌ هه‌موو به‌شه‌کان و نه‌ ژادی ئه‌ندازه‌یی به‌رهه‌م گونجاو بێت و ته‌کنیکیش ده‌بێته‌ پێویستی و له‌هه‌ر زه‌مه‌ن و چاخێکدا ماناو مه‌به‌ست و شێوازی کار پێکردنی ده‌گۆڕێت . ..(3)

دووه‌میان : ئیستاتیکا : وه‌ک (لقێک که‌ فه‌لسه‌فه‌ گرنگی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنه‌وه‌ی چه‌مکی جوانی وه‌ک ڕووخسارێکی جیاکه‌ره‌وه‌ی هونه‌ر وئه‌وسه‌ره‌تادروست ساغانه‌ پێشنیاز ده‌کات که‌ حوکمدانه‌ ئیستاتیکیه‌کان پشتیان پێده‌ به‌ستێت .(4)

له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌که‌یدا به‌رهه‌می هونه‌ری پێویستی به‌وه‌رگره تابتوانێت به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ک دیووه‌ جیاجیاکانی ئه‌وبه‌رهه‌مه‌ بخوێنێته‌وه‌ و نهێنیه‌کانی که‌شف بکات وه‌کو گادامیر ده‌ڵێت : " له‌ڕێی تێگه‌یشتن و ڕاڤه‌و دیالۆگه‌وه‌ .." که‌واته‌ وه‌رگر له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌ گرنگی و بایه‌خه‌که‌ی بۆ تیۆر سێنه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌بواری هونه‌ردا تاکو ئه‌وبۆشاییانه‌ی له‌ ‌ نێو به‌رهه‌مدا هه‌ن و پێویستیان به‌ ئایتمێکی تره‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ ی له‌ڕێی کارکردن له‌ گه‌ڵ به‌رهه‌مدا.

لێره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌رکی وه‌رگرڕوونکردنه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م نیه‌ ؛ به‌ڵکو بریتیه‌ له‌ که‌شفکردنی کاریگه‌ری " به‌رهه‌م" و یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی وه‌ک خۆی و هێزی خوڵقاندنی له‌که‌شفکردن (دیناوکردن) و تێگه‌یشتن و تێڕوانینی جیاواز بۆ به‌رهه‌م و به‌گشتی ده‌گه‌مه‌ ئه‌وتێگه‌یشتنه‌ی بڵێم وه‌رگر له‌ڕووی تیۆریه‌وه‌ دابه‌شده‌که‌م بۆ چه‌ند جۆرێک له‌وانه‌ :

1. وه‌رگری ئه‌کادیمی : که‌سه‌ر به‌ سیستمن و په‌راوێزێکیشن بۆ دیالۆگکردن .....

2. وه‌رگری خودی : ئه‌م جۆره‌ له‌وه‌رگر پشت به‌ ئه‌زموون و توانای چه‌شه‌و تێگه‌یستنی خۆی ده‌به‌ستێت و بێ ژێده‌ره‌ ..

3. وه‌رگری ئایدۆلۆژی : وه‌رگرێکه‌ له‌ ڕوانگه‌ی بیروباوه‌ڕو تێگه‌یشتنی خۆیه‌وه‌ ته‌ماشای به‌رهه‌م ده‌کات و بێش ئه‌وه‌ی وه‌رگربێت ئه‌رکی خۆی دیاریکردووه‌ و بڕیاری داوه‌ تێگه‌یشتنی پێشوه‌خته‌ی له‌ڕوانگه‌ ئایدۆلۆژیه‌که‌ی خۆیه‌وه‌ بێت و ته‌نها به‌دوای ئامانجه‌کانیدا بگه ڕێت ....(5)





لیستی سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌کان :

1- ڕێبازه‌کانی ڕه‌خنه‌ -کتێبی دووه‌م نووسینی : ئایاماکلین وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ عه‌تا قه‌ره‌داغی ، له‌ بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م کتێبی گیرفان ژماره‌ 80 چاپی یه‌که‌م سلێمانی ساڵی 2006 ل31

2- هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل32

3- موسوعه‌ المسگلح النقدی تألیف : الیزابیپ دیل و د. عبدالواحد لولوه‌ الموسسه‌ العربیه‌ للدراسات و النشر الگبعه‌ الپانیه‌ س21

4- فه‌لسه‌فه‌ی جوانی و هونه‌ر (ئیستاتیکا) نووسینی : که‌مال میراوده‌لی ، زانکۆی سلێمانی کۆلێژی ئاداب به‌شی زمانی کوردی چاپی یه‌که‌م ساڵی 1979 ل11

5- به‌شێک له‌ زنجیره‌ وانه‌کانم له‌ په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌کانی هه‌ڵه‌ بجه‌ ، به‌شی شانۆ وانه‌ی شیکردنه‌وه‌و ڕوونکردنه‌وه‌..له‌ ڕۆژی سێشه‌مه‌ به‌رواری 25/11/2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە