هێزی پشمەرگە بێ ئیرادەیەو ملكەچی مووچە كەوتۆتەگیانی ڕوژنامەنوسان وهاوولاتیان!!
Sunday, 20/02/2011, 12:00
بەداخێكی گەوەرەوە دەڵێم جیاوازیەكان گەیشتۆتە ئەو پێشمەرگە بەكەرامەت و بەشەرەف و بەخلاق و ڕێزگرتو لە ئیرادەی گەڵ و بەبێ بەرامبەر ئیرادەی گەل بخاتەپَیش حزب و كوتلە و رێكخراو ملكەچی دەستی بەرپرس و ببێتە بێگارێك بۆپارە بی خوڵێنەوە، پێی بلێن شەق لەكەلەكەت دەو بە درۆ دەڵێن دەستی دەرەكی بەرەلای ناو خۆپێشاندانیان كردون وەحشییانە بەربونەتە گیان هاوولاتی بێ تاوان و نوسەرە بەتواناكان ولێهاتوە كان و ڕۆژنامەنوسەكان بەبەرچاوی ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندنكاری نیودەولەتەكان شەرەف وكەرامەتی هێزی پێشمەركەیان شكاندووە نازانم رووم بێت بلێم كوردم خاوەن هێزم،ئەوەی ڕاستیە لەم چەند سالەدا دەركەوتەیەكی ناشرین وهەلەیی سیاسی دووبارە دێتەوە پێش میلەتەكەم ئەویش شەری براكوژیە كەجون لەكۆندا هێزی پێشمەرگە بوو دنیایە خوێنی میلەتیان ڕشتو ووتیان هەلەی سیاسی سەركردەكان بوو!دەپرسم ئەمرۆ كێ بەرپرسە؟لەم سەردەمە خۆ دەوترێت ئازادیی هەیە باشە بۆ چەك دانانین بۆ بە درۆی بەرپرسێك شەق لە هاوولاتی بێ دەسەڵات هەلدەدەن لە پێناو ئازادی ڕادەربرین و داواكاری هەلِی كارو ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەڵ و رۆژنامەنوسان وناوداران وماندو نەناسان وهەڵبژاردنی بێ فێل دێنە سەرجادە فیشەك دەنین بەسەر هاوولاتیانا، ئەوە كەرامەتە ئەوە ئازایەتیە ئەوە ئەوە دڵسوزیە؟ فیشەك بنێتە گەڵەوە!! دەڵێن دەستی دەرەكییەگ فشەم بەم قسانە دێت كە دەسەلات دەیكات سەیری ئەم جیاوازیانە بكەن"سەرەتا ئێمە ئامادە نین لە گەڵ كۆران دابنیشین!جیاوازیەكەی ئیستا ئامادەشن و پێشیان خۆشە بەزوترین كات ئاشت بنەوەبەس بارودۆخەكە هێور بێتەوە "یەكەم جار دەڵێن گۆران تاوانبارە !دوای زانیان دەوری گردەكە بووبە ئاپورای گەل" وتیان بابە دەركەوت گۆران نیە"وتیان گەندەڵی نیە !دواتر وتیان بابە لاریمانیە بەلێ گەندەڵی هەیە بنبری دەكەین !هەرجارەی داوای یاسای لەسەر كەسایەتیەك تۆمار دەكەن وگەڵ دەیكات بە داخوازی داخوازی سادەترین سادە"هەلەی سیاسیەكان زۆرە و ئاپۆرای گەڵ ئەمرۆ قەبوڵی ئەو ئیهانەیە ناكات كەرامەت شكان و سونعە شكان دووبارە دەبابە هێنان هێنانی هێزی دیكە فێل كردن لە میلەتەكە فێل كردن لە نەوەیەكی زیندوو نەوەیەكی هەژارو زیرەك نەوەی فەیس بوك نەوەی تەتەر و ئینتەرنێت خاوەن بەهرەی دیموكراسی دای نامەزرێنیت بەس پیشمەرگە بە پێوست دەزانی ئەویش پەراوێز دەخەیت ،بەلێ لەگەڵتام بۆ ڕۆژیك وەك ئەم ڕۆژە پێویستە بۆ شەق تَی هەلدان خۆتان دەست وپێوەن لە بارودۆخەكە هاولاتیشتان پرچەك كردووە دێتە پێشەوە خوپیشاندان دەكات فیشەك دەتەقێنیبەسەریا كاكە كەرامەتی دەشكێنی تەقەت لێ ناكات تۆ قبوڵت كرد ساڵێكە دوسالە ڕۆژنامەنوسان هاوار دەكەن كاكە یاسایەك دەربكەن چەك بدرێتە دەست كێ بەدەستی كێ بێت؟نەخێر نەئەو قبوڵی كرد نە تۆش بەڵكو هەلە بەهەلەیدا بردی،بەداخەوە كێش تاوانبار پێشمەرگە ئازاكە سونعەی واشكاوە ناوەكەشی گۆراوە بە "زیرەڤانی"ناوی پێشمەرگە الفاتحا،بەهیوام پێشمەرگە كارەكانی خۆی بزانێت بتوانیت سونعەی بگەرێنێتەوە باری خوی وەك قەلەم شانازی بە خۆییەوە بكات كە بوارێكی گرینك و پیرۆزە نەك دووبەرەكی حزب حزبێنە ملكەج ،پێتان دەڵێم بەندە بە شورشی دەزانم چەكەكەشم هەڵگرتوە قەلەم بەدەستیشم خۆم بە پیاو دەزانم نەك پیاوی خەڵك بم،ڵێتان دەپرسم كێ تان كوشت كێ تان كوتا چارە بوو باروو دۆخەكە نەخیر بێ توانایتان لەناو میدیاكانی دەرەوە دەنگی داوەتەوە باسی میسر دەكەن خۆ میسر زۆر شەریف تربوون كەس لەزگی دایكیەوە فێر نەبوو دەرسی لێ وەردەگرن ئەعیب نیە ،من لێرەوە گەش گەش سەرسام بووم كە عەرەب كەرامەتی خۆی بەرزكردەوە نمایشێكی جوانی نواند فلیمەكەی ئێمەش جوانە!كوشنی مندالێكی بە ناحەق لێكەوتەوە تەمەن 14ساڵ.
*پەیامێك ئارَاستەی ڕاگەیاندنەكان ڕاگەیاندن كارەكان
بەرێزان بۆ سەرجەم ئەم لایەنانەی خوارەوە.......
رێكخراوەكانی مەدەنی
ڕۆشنبیران
خەمخۆران
ڕۆژنامەنوسان
دامودەزگامەدەنیەكان
حزبوو لایەنە سیاسیەكان
گۆڤاروو رۆژنامەكان و وێب سایتو ڕادیوو تەلەفیزوێنەكان
ئەم ئەندامان و زیندانیە سیاسیەكان
رێكخراوەكانی نیودەولەتی
ئەندام پەرلەمانە دڵسوزەكان
....بەهیوام داوا لە بەرپرسان بكەن وچاك سازی ریشەی بكەن و یەكگرتوو بن بێ لایەنی خۆتان نیشان بدەن وخەمخورانە بە دەسەلات بڵین رێگا بۆ گەنجان ورۆشنبیران چۆل بكەن و دەست لەكاربكێشنەوە با جیدی خوێنی یەك نەرێژین پێشمەرگە بەكار نەهێنن و ئازارو ئەشكەنجەی خوپیشاندەران نەدەن وڵیدوان نەدەن و ڵێدوانی هەلەی ناوچە وناوچە گەری نەدەن لە ڕاگەیاندنەكانەوە ڕۆژنامەنوسان تكایە نە پشتیگیری حزب و رێكخراوی حزبی نەكەن لەگەڵ ئیرادەی گەلدابن شەهید "ڕێژوان حاجی علی بكەینە دواین شەهیدی قەلەموو وەك دواین شەهید لە دوای سورانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان وئیدانەكردنی هەركردەیەكی ناشرین دژبەگەلەكەمان.
براتان رۆژنامەنوس ئارام كەركوكی كەركوك
www.reraw.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست