كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی و مەرگی هەورامیەكان
Monday, 19/07/2010, 12:00
هەورامان ئەو بەشە جوگرافیای كوردستانە،كە هەمیشە بە بنكەو ناوەندی شۆڕشە یەك لەدوا یەكەكانی كورد ناسراوە وهۆكاری ئەمەش بۆ چەند خاڵێك گەڕاوەتەوە كە بریتین لە سروشتی شاخاوی ناوچەكەو دڵو دەرون فراوانی دانیشتوانەكەی و جوامێری و شوڕش گێڕیان.هەورامیەكانیش بێ دوو دڵی بەو پەڕی لەخۆ بردووییەوە ماڵ و سامان وخۆێنی خۆیانیان بە شۆڕش بەخشیوە.بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانیە پارتە كوردیەكان هەر ئەوەندە دەستیان گەیشەدەسەڵات و ئاشنا بوونەوە بە ژیانی شارەكان ئیتر وەك ئەوەی نەبایان دیبێ نەباران ئەوەی لەیادیان نەبێت ناوچە خۆشی نەدیوەكەی هەورامانە. ئەوەتا پارتی بۆ سودو بەرژەوەندی سیاسی خۆی بەبارزانی دووەم ناوی دەبات. بەڵام لە ئاوەدان كردنەوەدالای ئەو حیزبە شتێك نیە ناوی هەورامان بێت. هەرچی یەكێیەتیشە زۆرجار چەپكە گوڵی تۆپ و ڕاجیمەو گەمارۆی ئابووری و پەلكێش كردنی سوپای داگیركاری ئەمەریكا بۆی و بەكار بردنی یۆڕانیۆمی مونەزەب و چەكی لەیزەری خەڵاتی دەستی بووە بۆی لەهەمووش ناڕەحەت تر ئەوە بووە كە د. بەرهەم سەردانی ڕانیەو هەڵبجەو گەرمیانی كرد بۆ هەریەكەیان بەردی بناغەی زانكۆیەكی بۆ دانان و بەڵام لەسەردانەكەیدا بۆ هەورامان لەخۆی ڕانەبینی سەر بەرز بكاتەوە بۆ هەورامان بڕوانێت چونكە بەیەك سەر بەرزكردنەوە كەلاوە وێرانەكانی دەستی سەدامی دەبینی كە بەڕیز 16 گوندی وێران دەهاتنە بەرچاوی و بۆ هەورامان ئەمەشی نەكرد و بەڵكو بڕیاری نەدا نەك زانكۆو پەیمانگایەك ، تەنها گوندێك ئاوەدان بكاتەوە .من ئەم باسە بۆ ڕای گشتی خەڵكی كوردستان و هەورامیەكان بەجێ دەهێڵیم دەگەرێمەوە سەر ناوەڕۆكی بابەتەكە كە ئەویش بریتیە لە خواحافیزی ئەندامانی سەركردایەتی هەرامیەكانی ناو كۆمەڵ و گەڕانەوەیان بۆ ماڵ . لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم كە كۆمەڵ بەو هەنگاوەی وڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە كە لایەنگرانی ئەو حیزبە بەتایبەت گەرمیانیەكانیان كە دەیانوت ئاخ بۆ ڕۆژێك تۆڵەی خۆمانمان لەو هەرامیانە دەسەندەوە ؟بەڕاستی ئەوهەورامیانەی ، كە دواكەوتەی ئەم پارتە بوون بەئاشكرا بۆیان دەركەوت كە شوێن كڵاوی بابردوو كەوتوون ,تۆ بڵێی لە كۆی 47 ئەندامی كۆنگرەو 11 پاڵێوراوی سەركردایەتی بەبۆچوونی هەڵەی ئەوان ئیماندارێكیان تێدا نەبووبێت تا گەرمیانیەكان و ئەندامانی تری كۆمەڵ دەنگیان بدەننێ ،تا لە ڕیزی سەركردایەتی ئەو گروپە هەورامیەكان دانەبڕێن .یان ئەمە وڵامێكی كردارییە لەلایەن ئەندامانی ئەو گروپەوە بۆ هەورامیەكان .یان ئەوەتا كۆمەڵ سەنگەری خەباتی لە هەورامانەوە بۆ شارەكان گواستۆتەوە بێ منەت بووە لەو هەورامیانەی كە وەك مەدالیا خۆیان بە زۆر لەسنگ و بەرۆكی ئەو حیزبە دابوو . وا ئێستا بەناچار كراوی پێیان بووتری ئێوە نە ئیمان دارن و نە پێویستیمان پێتانە فەرموون ڕێگا سەختەكانی هەورامان بگرنە بەرو بەرۆكمان بەردەن.ئەوەی ماوە بوتری ئەوەیە ئایا هەورامیە دەركراوەكانی ناو سەركردایەتی كۆمەڵ ئەم هەنگاوەی ئەو گروپە لەبیر دەكەن و بێ وڵام دادەنیشن یان وڵامێكی پێویستی ئەو دەستەو تاقمانە دەدەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست