سیناریۆیی پارتی و یه‌كێتی به‌ناوی هێشتا ماوین له‌ هه‌ولێڕ !!!

Friday, 11/03/2011, 12:00





پاش ئه‌وه‌ی له‌شاری هه‌ولێر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات پارتی و یه‌كێتی شوێن و كورسی ده‌سه‌لاتیان كه‌وته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لوله‌ به‌هێزه‌ی كه‌ له‌مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و یه‌هۆیه‌وه‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانی گرته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌م دوو حیزبه‌ له‌ شاری هه‌ولێڕ له‌ دوێنێ وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی دار و ده‌سته‌ و چه‌لاوخۆره‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی سینارۆیی ئێمه‌ هێشتا ماوین !!! كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو : پارتی له‌ رێگای ناوچه‌ و لقه‌ بچوك و گه‌وره‌كانی له‌گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئاگاداری گشت ئه‌ندام ناوچه‌ و لقه‌كانی خۆی كردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژی هه‌ینی واتا ئه‌مرۆ ده‌ست بكه‌ن به‌ رۆزاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ ئاڵای زه‌رد و وێنه‌ی مه‌سعود بارزانی و دووباره‌ كردنه‌وه‌ی رسته‌ی (پێشڕه‌وی كورد پارتی یه‌ و سه‌رۆكمان به‌رزانیه‌) له‌ گشت شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شاری هه‌ولێر بسورێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن بۆ رای گشتی كه‌ هه‌ولێڕ گۆڕانی ناوێت و زۆرینه‌ پارتیه‌ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پارتی هه‌ڵساوه‌ به‌ پێدانی برێك پاره‌ به‌ هه‌ر سه‌رۆك شانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ و لقه‌كان به‌ مه‌رجێك هه‌ر سه‌رۆك شانه‌یه‌ك 10 تاوه‌كو 20 كه‌س كۆبكاته‌وه‌ له‌ هاورێیان و خزمانی خۆی و به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سینارۆیه‌كه‌ی پارتی له‌ شاری هه‌ولێڕ ، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م سه‌رۆك شانانه‌ كه‌ پله‌كانیان یه‌ك پله‌ به‌رزتره‌ له‌ پله‌ی ئه‌ندامێكی ئاسایی ناوچه‌كان له‌ دوێنێ وه‌ له‌ رێگای كورته‌ نامه‌ و ته‌له‌فۆن ه‌ سه‌ردانی كردن هه‌ڵساون به‌ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌لك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ولێر پڕ بكه‌ن له‌ ئاڵأی زه‌رد و وێنه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكیان، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ هۆی بێ هێزی ئه‌م حیزبه‌ له‌شاری هه‌ولێڕ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌متر توانیویه‌تی ئه‌ندامه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه‌ و رێكیان بخات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌نای بردووته‌ به‌ر ناردنی كورته‌ نامه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان وخانه‌نشینه‌كان و مووچه‌ خۆره‌كانی مه‌لبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ هه‌ولێڕ كه‌ مووچه‌یه‌كی زۆر كه‌م مانگانه‌ له‌م مه‌ڵبه‌نده‌ وه‌رده‌گرن ئه‌ویش له‌رێگای ده‌رهێنانی فایلی موعامه‌لاتی هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ بۆ ده‌ست كه‌وتنی ره‌قه‌مه‌كانیان و ناردنی نامه‌ی ئاگاداری بۆیان كه‌ رۆژی هه‌ینی ئاماده‌بن له‌ مه‌لبه‌ندی یه‌كێتی هه‌ولێڕ بۆ سه‌رخستنی سیناریۆیه‌كانیان له‌م رۆژه‌ ، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دوو سیناریۆیه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌ ، هه‌ڵساون به‌ هێنانی كچێكی زۆری گه‌نج كه‌ كچی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حیزبن به‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی فكره‌كانی موخابه‌راتی مۆسادی ئیسرائیلی فه‌رمانیان به‌ كچه‌كان كردووه‌ كه‌ جلی رووت له‌به‌ر بكه‌ن و خۆیان جوان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی بێ ئه‌خلاق به‌ دوایان بكه‌ون و وه‌ك ئامرازێكی زۆركردنی لایه‌نگرانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌كاریان بهێنن




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە